KDC

کۆچبەرێکی دیکەی عێراقی لە سنووری پۆڵەندا گیان لە دەست دەدات

میدیاکانی پۆڵەندی ڕایانگەیاند، تەرمی کۆچبەرێکی عێراقی لە سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە، بەوەش ئەوە دەیەمین کۆچبەرە، کە لە هاوینەوە لەو سنوورە گیانی لە دەستداوە.

پاسەوانەکانی سنووری بیلاروسیا رایانگەیاند، کە ئەو پیاوە لە سنووری پۆڵەندا و ە دوای تێپەڕینی سنوور لە بیلاروس گیانی لە دەستداوە، لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی گوت، هاوتا پۆڵەندیەکانیان کۆچبەرانی دیکەیان ناچار کردووە، تەرمەکە ڕابکێشن بۆ سنووری بیلاروس.

ڕۆژنامەی گەزەتا ویبۆرکزا، لە زاری گوتەبێژی پاسەوانی سنووری پۆڵەندییەوە دەڵێت: “ئەگەر ئەو ڕووداوە لە بەرەی پۆڵەندیدا بوایە، ئەوا پاسەوانی سنوور ئاگادار دەبوونەوە”.

بەپێی ڕۆژنامەکە تەرمی حەوت لەو 10 کۆچبەرەی کە لەکاتی بەزاندنی سنووردا گیانیان لەدەستداوە، لە لایەنی پۆڵەندییەوە دۆزراونەتەوە.

هەزاران کۆچبەر، کە زۆربەیان لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستن، لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا پەڕیونەتەوە، یا هەوڵیان داوە سنووری بیلاروسیا ببەزێنن بۆ لیتوانیا، پۆڵەندا، یا لاتڤیا.

یەکێتی ئەورووپا گومان لەوە دەکات، کە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاروسیا، بە ئەنقەست بزووتنەوەی کۆچ و کۆچبەران لە بەرانبەر ئەو سزا ئابوورییانەی کە یەکێتییەکە بەهۆی سەرکوتی ئۆپۆزسیۆنەوە لە وڵاتەکەیدا بەسەریدا سەپاندوویەتی، ئەنجامی دەدا.

کۆچبەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێزەکانی بیلاروسی زۆر جار ناچاریان دەکەن سنوورەکە ببەزێنن و، پاسەوانەکانی سنووری پۆڵەندیش ڕێگریان لێدەکەن و لە ئەنجامدا بە سەختیی دۆخی کەشوهەوا لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستاندا لە سنوورەکە بە سەختی دەمێننەوە و ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت.

___

ڕوسیا لەناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆکرانیا نیگەرانە

nusar1

ڕۆژئاوای کوردستان.. هۆشداری لەبارەی کەمی ئاو و دۆخی کۆرۆنا دەدرێت

KDC

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری هێرشەکەی ڕووسیا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW