KDC

یۆنان نیازی خۆی ڕاگەیاند کە زیاتر هاوکاری تورکیا بکات لەسەر پرسی کۆچکردن

وەزیری کۆچ و پەناهەندەی یۆنانی، ناتس میتاراکیس لەگەڵ سولەیمان سۆیلو وەزیری نێوخۆی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، تاوتوێی کێشەی کۆچ و کۆچبەرانی کرد.

میتراکیس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە پەرەسەندنی بارودۆخی ئەفغانستان زیاتر لە ڕابردوو پێویستی بە هاوکاری هەرێمایەتی هەیە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دوو وڵاتە، تێگەیشتنێکی هاوبەشیان هەیە لە مەترسییەکانی قەیرانی کۆچکردن.

میتاراکیس ئەوەشی گوت: “ئێمە لەسەر پێویستی هاوکاری زیاتر لە چوارچێوەی راگەیاندراوە هاوبەشەکەی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ڕێککەوتین، ئەوەش دوای ئەو گفتوگۆیەی کە لە نێوان کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیران و سەرۆک ئەردۆغان ڕوویدا”.

وەزیری یۆنانی جەختی لەسەر نیازی وڵاتەکەی کردەوە، کە بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیەکانی بەرانبەر بە پاراستنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ رێزگرتنی ڕەها بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەوەشی گوت: “ئێمە لە چوارچێوەی (ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا)، پشتگیری هەوڵەکانی تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو لێشاوە کۆچانە بکات، کە لەوانەیە لە ئەفغانستانەوە سەرچاوە بگرێت”.

شایانی باسە ئەوەش راگەیاندراوە، کە لە بەهاری ساڵی 2020دا، تورکیا ڕێگەی بە دەیان هەزار کۆچبەر داوە، کە سنووری نێوانیان لەگەڵ یۆناندا ببەزێنن، ئەوەش هانی ئەسینای دا تا پەرژینێکی ئاسنین بە درێژایی بەشی بچووکی سنووری خاکی هاوبەشیان درووست بکات.

___

ڕوسیا:کیێڤ ڕێگرە لەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان خۆیان ڕادەستبکەن

nusar1

هێزە ئەمنییەکانی ئێران نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیرکرد

KDC

وەزیری پێشمەرگە: هێزەکانی ئه‌ڵمانیا پاڵپشتێکی بەردەوامی هێزی پێشمه‌رگه

KDC
KDC

FREE
VIEW