KDC

دەسەڵاتدارنی پۆلەندا نیگەرانن لەوەی بیلاروسیا چەک بە پەنابەران بدات

سۆران حەسەن …
دەسەڵاتدارانی پۆلەندا نیگەرانن و ترسیان هەیە کە دەزگائەمنیەکانی بیلاروسیا چەک بە پەنابەران بدەن و کاراساتی لێبکەوێتەوە
لە م بارەوە پیوتەر مولەر وتەبێژی حکومەتی پۆڵەندی ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ترسی ئەوەیان هەیە کە “دەزگا ئەمنییە بیلاروسیا چەک بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان دابین بکەن

ئەو لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ڕۆژنامەی ویرتوالنا پۆلسکا Wirtualna Polska بڵاوکراوەتەوە ، ڕایگەیاند یەکێک لەو ئەگەرانەی کە لە شیکردنەوەکەدا هەمانە ئەوەیە، کە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی بیلاروس چەک بۆ هەندێکیان دابین بکەن

لدرێژەی لێداونەکەی وتەبێژی پۆڵەندی ڕایگەیاند دواتر بێگومان دەسەڵاتدارانی بیلاروسیا دەڵێن کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بەوەوە نییە

لەم دواییانەدا، دووگرووپی گەورەی کۆچبەران ناو بوناو هەوڵیان داوە لە بیلاروسەوە بەرەو پۆڵەندا سنوور بپەڕنەوە شەوی ڕابردوو دوو گروپی گەورەی کۆچبەران هەوڵیاندا بەربەستی سیمە خاردارەکان بشکێنن
هەرلەم بارەوە دوێنێ لە گرتە ڤیدیۆک دا کەلە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاوکرایەوە هێزەکانی سەر سنوری پۆلەندا بەبلنگۆیەک و بەزمانی عەرەبی دوایان لەوخەڵکە دەکرد کە بگەرێنەوە بۆ خاک و ماڵی خۆیان گەر دەیانەوێت بێنە ناو یەکێتی ئەوروپا ئەوا لە ڕێی کۆنسۆلاتەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوای ڤیزە بکەن بە شێوەیەکی یاسای بێن
هەر ئەمرۆش بە زمانی کوردی چەند پەیامێکیان بە کۆچبەرانداوە لەوانە
بڕوا بەدرۆکانی بیلاروسیا مەکەن ئێمە سنوور ناکەینەوە
هیچ دەرمانێک نەخۆن کە دەسەڵاتدارانی بیلاروسیا پێتادەدات ،ڕەنگە ژەهراویبن

دیمەنەکان تراژدیایەکی تر کۆچبەرانی نیشاندا کەلەلایەن دەسەڵاتدارانەوە مامەڵەیان پێوەدەکەرێت و سیاسیەکان بۆ مەرامی خۆیان لەکێشە سیاسیەکان بەکاریان دەهێنن ئەمەش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چلاکوانانی نیگەران کردووە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە فیلەندا و سوید نیگەرانن

nusar1

تاهیر هەورامی پێشوازی لەکۆمەڵەی گەنجانی کوردستان سویدی کرد 

KDC

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW