KDC

پۆڵەندا رەتی دەکاتەوە سنوور بە رووی پەنابەرانەوە بکانەوە

حکومەتى پۆڵەندا ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەندێ دەنگۆ لەناو کۆچبەران بڵاوبووەتەوە لەبارەى گواستنەوەى کۆچبەران بە پاس لە 15 ى مانگەوە بۆ ئەڵمانیا و رێگەدانى دەسەڵاتدارانى پۆڵەدا بە تیپەڕاندنى سنور.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن، سنور بەپارێزراویی و بەهێز دەمێنێتەوە، ئەو دەنگۆیانە دەبنە هۆى هاندانى کۆچبەران تا بەلێشاو بچنە سنورى پۆڵەندا.

ماوەی چەند مانگێکە کۆچکردن لەڕێگەی بیلاڕووسیا و لەوێوە بۆ پۆڵەندا و گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بووەتە دیاردە و لەئێستاشدا بە هەزاران کۆچبەر لە سنوری ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە کە بەشێکی زۆریان کوردن.

یەکێتی ئەوروپا بیلاڕووسیا تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی کۆچبەران بۆ مەرامی سیاسی خۆی و بەکارهێنانیان دژی وڵاتانی ئەوروپا کە سزایان خستووەتەسەر ئەو وڵاتە.

ماریۆس كامینسكی، وه‌زیری ناوخۆی پۆڵه‌ندا (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ” بڕیارمان داوە بە دروستکردنی دیوارێک بە بەرزی پێنج مەتر و درێژی 180 کیلۆمەتر لە سنوری وڵاتەکەمان لەگەڵ بیلاڕووسیا و هەوڵدەدەین تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو بکەین.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دیوارەکە تەلبەن نییە، بەڵکو ئەندازەییە و كامێرای بینینی شه‌و و كامێرای چاودێری و ئامێره‌كانی تۆماركردنی جووڵه‌ و دەنگی تێدا جێگیر دەکرێت و لەو ڕێگەیوە سنورەکەمان کۆنتڕۆڵ دەکەین.”

___

پۆلیسی ئەمریکا خاوەنی بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوەکەی نزیک کاپیتۆل دەستگیر دەکات

KDC

بەریتانیا: پشتیوانی لە وەڵامەکەی ناتۆ و هاوپەیمانەکان دەکات

KDC

ڕوسیا ژمارەی قوربانیانی دەستەی ناو کەشتی (مۆسکۆڤا) ئاشکرا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW