سۆران حەسەن..
دوای بەردەوامی گرژییە سیاسیەکانی نێوان بیلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا پچرانی پەیوەندیەکان دوێنێ ڕاوێژکاری ئەڵمانیاو سەرۆکی بیلاروسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا باسی ڕێگاچارەی لێشاوی پەنابەران لە سەر سنوور کراوە
هەرلەم بارەوە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا و ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری کاربەرێکەر ئەڵمانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە قەیرانی لێشاوی پەنابەران لەسەر سنوری بیلاروسیا و یەکێتی ئەورپا تەوەری سەرەکی پەیوەندیەکەیان بووە
ئەمەو ئاژانسی فەرمی بیلاروسیا (بیلتا )بڵاویکردەوە کە هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران لەسەر سنوورەکانی بیلاروس و یەکێتی ئەوروپا ، بەتایبەتی لەگەڵ پۆڵەندا کردووە
لەم چەند مانگەی دواییدا، بەهەزار پەنابەربە شێوەیەکی گشتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن،هاتون سنووری بیلاروسیا لەگەڵ پۆڵەندا کۆبوونەوە، لە هەوڵدان بۆ چوونەناو خاکی یەکێتی ئەوروپا لە نێوان ئاڵۆزییە سیاسییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە و بەکارهێنانی پەنابەران لەکایەی سیاسی بەمەبەستی دروستکردنی فشار و گەرانەوەی پەیوەندیەکانی نێوان مینسک و یەکێتی ئەوروپایە
بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ناوچە سنوورییەکان سەرۆکی پۆڵەندی ئەنجی دودا باری لەناکاوی لەسەر سنوور ڕاگەیاندووە بەوەی 12 هەزار سەرباز و پۆلیسی لە سەر سنورەکان بڵاوەپێکردوە بۆ دروستکردنی بەربەست تا پەنابەران سنور نەبەزێنن
یەکێتی ئەوروپا لایەنی بیلاروسی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ئەو کۆچبەرانە دەگوازێتەوە بۆ سنوور بۆ دروستکردنی قەیران وفشاری سیاسیە ، لەبەرامبەر ئەو سزایانەی لەلایەن کۆمسیۆنی ئەوروپا بەسەر بیلاروسدا سەپێندراون لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتی بیلاروسیا ،کە یەکێتی ئەورپا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی بەبیانوی ساختەکاری رەتکردۆتەوە
جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەک شەممەش جوزیف بوریل بەرپرسی سیاسەتی دەروەی یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بیلاروسیا باسی ڕێگا چارەی کێشەی لێشاوی پەنابەران لە سنوری بیلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا کراوە
ئەمەو بوریل ڕایگەیاند کە سزای زیاتر بەسە بیلاروسیا کێشەکە چارەسەرناکات دەبێت بیر لە چارەسەریەک بکەینەوە تا کارەساتی لێنەکەوتۆتەوە
سەرچاوە:-
RT