KDC

فەرەنسا.. 272 کۆچبەری رزگار کرد کە دەیانویست بە بەلەم بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا

ڕۆژی سێشەممە دەستەڵاتدارانی فەرەنسا 272 کۆچبەریان ڕزگارکرد، کە هەوڵیاندا بە بەلەمی چوپ بپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.

بەگوێرەی هەواڵی AFP، دەستەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە، کە 272 کۆچبەریان لە گەرووی بادوکالیەی دەریا ڕزگارکردووە، کە لە هەوڵی گەیشتن بە ئینگلتەرا و بەلەمی چوپ لە کەناراوەکانی باکووری ئەو وڵاتە بەڕێکەوتبوون.

ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەریای باکوورەوە بڵاویکردۆتەوە، راپۆرتی چەندین بەلەمی بەدەست گەیشتووە کە شەوانە ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن، کە لە ڕۆژی سێشەممەدا دەستی پێکردبوو، ڕوونی کردەوە کە بەلەمێکی دەریاییان لە ماوەی سێ ئۆپەراسیۆندا 48 کەسیان ڕزگارکردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەموو 272 کۆچبەری ڕزگارکراو گەیەنراونەتە بەندەری کاڵاس و، دونکریک و بۆلۆگن سور-مێر.

بەپێی گوتەی دەستەڵاتدارانی فەرەنسا، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 15 هەزار و 400 کۆچبەر هەوڵیانداوە لە کەناڵەکە بپەڕنەوە، لەوانە 3500 کۆچبەر لەکاتی ڕزگاربوونێکی سەختدا گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی فەرەنسا.

ئەم ژمارەیە گوزارشت لەزیادبوونی بەرچاو دەکات لە ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوودا، لەگەڵ تەواوی ساڵی 2020دا نزیکەی 9500 پەڕینەوە، یا هەوڵدانی تۆمارکردووە، بە بەراورد لەگەڵ 2300 لە ساڵی 2019 و 600 لە ساڵی 2018.

___

ئەنجوومەنی ئاسایش ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و هۆشداریش لە هەڕەشەکان دەدا

KDC

گروپی جی7بەڵێنیاندا ،بەچەند هەنگاوێک کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن

nusar1

ژن لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW