KDC

پۆڵەندا هۆشداری بەکارهێنانی چەک دژی کۆچبەران دەدا

هێزی‌ پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا هۆشداری‌ دا به‌ كۆچبه‌ران له‌وه‌ی‌ گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ هه‌وڵی به‌زاندنی سنوور، چه‌ك له‌دژیان به‌كارده‌هێنێت.

ئانا میخالسكایا، گوته‌بێژی پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، گه‌ر پێویست بكات هێزه‌كانمان چه‌ك به‌رانبه‌ر كۆچبه‌ران به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوای خواست ئه‌و بژارده‌یه‌ وه‌لا بنێن.

ئه‌و هۆشدارییه‌ دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێی‌ نێوان كۆچبه‌ران و هێزه‌كانی پۆڵه‌ندا بوو، كه‌ كۆچبه‌ران هه‌وڵیاندا سنووری ئه‌و وڵاته‌ ببه‌زێنن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆڵه‌ندا وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و رێگرییان لێكردن.

تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و هه‌زاران كۆچبه‌ره‌ی سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا، كه‌ زۆرینه‌یان كوردن به‌ هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌، هاوكات بارودۆخی كۆچبه‌ران به‌هۆی‌ سه‌رمای توند و سه‌خته‌وه‌ رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی‌ ده‌چێت

___

نەتەوەیەکگرتووەکان :سێ بەشی پەنابەرە ئۆکرانییەکان بۆ وڵاتەکەیان ناگەڕێنەوە

nusar1

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دانیمارک کرد

nusar1

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1
KDC

FREE
VIEW