KDC

پەنابەره‌ عێراقییه‌كان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق،دەڵێ، پەنابەره‌ عێراقییه‌كان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بڵاویکردووەەتەوە، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران، پێشوازیی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، ڤێلا ڤاریۆلا و شاندی یاوەری کردووە.

لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا لە بوارە جیاجیاکان و هەنگاوەکانی پەرەپێدانیان کراوه‌، هەروەها تاوتوێی پرسی هاووڵاتییانی عێراق کراوه‌ کە لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپادا گیریان خواردووە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووسن لەگەڵ ئەو نەهامەتییانەی لە میانەی کۆچکردنی نایاساییدا رووبەڕوویان دەبێتەوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووه‌، پەنابەره‌ عێراقییه‌كان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس و، رووبەڕووی خراپترین شێوەی مامەڵەکردنی دوور لە بنەماکانی مرۆڤایەتیی و نێودەوڵەتیی بوونەتەوە.

ئیڤان فایەق راشیگەیاندووه‌، حکوومەت لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خێزانە عێراقییەکان، کە بوونەتە قوربانی دەستی قاچاخچییەکان، سەرجەم گەشە راستەوخۆکانی بۆ بێلاڕووس راگرت.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هاوکات گەڕانەوەی زۆرەملێی هاووڵاتییانی عێراقی لە دەرەوەی وڵاتەوە رەتکردەوە.

شایانی باسە، مانگی ئابی رابردوو، حکوومەتی عێراق گەڕانەوەی ٦٩٠ هاووڵاتیی لە سنووری نێوان بێلاڕووس و لیتوانیا، رۆژهەڵاتی ئەورووپا راگەیاند، هاوکات ئەمڕۆش چەندین پەنابەری سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە رێی فڕۆکە خانەی مینسک بەرەو بەغدا دەگەڕێندرێنەوە.

___

هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی قاچاخی یەخت و سزادانی 15 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاخچییەکدا

KDC

32 ساڵ به‌سه‌ر راگواستنی شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دا تێده‌په‌ڕێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW