KDC

كۆچبه‌رێكی دیکەی‌ كورد له‌ سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا به‌هۆی سه‌رما گیانی له‌ده‌ست دا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا، به‌هۆی سه‌رماوه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز، له‌سه‌ر زاری هاوڕێكانی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ بڵاوی كرده‌وه‌: كۆچبه‌ره‌كه‌ گه‌نجێكی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و، ته‌مه‌نی 25 ساڵان بووه‌، به‌هۆی سه‌رما و برسیبوونه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه،‌ رایانگه‌یاندووە كه‌ ژماره‌یان هه‌زارانه.

سه‌ره‌ڕای‌ سه‌رمای‌ زستان، له‌ ئێستادا هه‌زاران كۆچبه‌ر كه‌ زۆرینه‌یان كوردن، له‌سه‌ر سنووری‌ بیلاڕووسیا- پۆڵه‌ندان و، خوازیارن پۆڵه‌ندا رێگایان پێبدات بپه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا

___

بەریتانیا: یانەیەکی وەرزشی هاتنە ژێر چەتری ناوەندی بێرمینگهام

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام بەشداری کردنەوەی ماڵێکی کوردیان کرد

nusar1

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق:ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵناوەشێندرێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW