KDC

حکومەتی نوێی ئەڵمانیا گۆڕانکاری لەیاسای پەنابەران دەکات

سۆران حەسەن..
حکومەتی نوێی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد ،کە گۆرنکاریی ڕیشەیی لە یاسای پەنابەران دەکات گرنگترین لەوانە ئاسانکردنی یاسایی رەگەزنامەی ئەڵمانی و بوونی دووڕەگەزنامەی هاونیشتمانی کاری پێدەکرێت
ڕۆژی چوارشممە ڕێکەوتنی حکومەتی ئیتلافی ئەڵمانیا کەلەنێوان پارتی سۆسیال دیمۆکرات ,پارتی سەوز و پارتی دیمۆکراتی ئازاد لەدوتێی 177 پەرە کراوە
گرنگتریین خاڵاکانی ناو ئەم ڕێکەوتنەی تایبەتبێت بە پەنابەران بریتین لە :-
-گۆرانکاری ڕیشەیی لە یاسای ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بۆ پەنابەران کەدەقی نوسراوی ناو ڕێکەوتنەکە « دەمانەوێت سەرەتایەکی نوێ لە سیاسەتی کۆچ و تێکەڵاوبوونێک کە لەگەڵ وڵاتی کۆچبەری هاوچەرخدا بگونجێین”
ڕێکەوتنەکە ڕێکارەکان و هەنگاوەکانی پەنابەر بۆ بوون بەخاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی ئاسان دەکات و هەروەها دەتوانن هەڵگری دوو ڕەگەزنامەبن کە ئێستا تەنها بۆ هاوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و سویسرا ڕێگاپێدراوبوو
هەروەها خێراتروەڵامی دواکاری پەنابەری بدرێتەوە کە لە ئێستا کاتێکێکی زۆری پێدەچێت و ئاسانکاری دواکاری نیشتەجێبوون ئەو پەنابەرانەی ئێستا لە ئەڵمانیان هەل و مەرجی مافی باشتری کارکردنیان لە ئەڵمانیا دەبێت
لەم بارەوە ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا لویس ئەمستبێرگ لە پارت سەوز ڕایگەیاند لە ڕێکەوتنی حکومەتی ئیتلافی نوێدا هێڵێکی جیاکاری تەواو لەیاسای پەنابەرانی پێشو کەساڵانێک بەو یاسا باوە کلاسکیە ژیانی پەنابەران دەروات هەیە
بۆئەوهاوڵاتیانەی مافی پەنابەری هەمیشەییان هەیە ئەوانەش کەڕەنگە لە ئەڵمانیا بژین واتە مافی کاتی پەنابەریان هەیە لە ڕێکەوتنەداهاتووە لەگەڵ مافی جێگیربوون لەئەڵمانیا مافی کارکردنیان وفێربوونی زمان بێ مەرج دیارکراو ئەم مافە بۆ هەموان دەبێت

پارتی دیمۆکرات مەسیحی کەلەدوای 16 ساڵ حکومرانی ئەڵمانیا ئێستا وەک پارتێکی ئۆپۆسیۆن لەپەرلەمان کاردەکات
لگەڵ ئەوەی ساڵانێک باوەشی بۆ پەناباران کردۆتەوە بەڵام لەگەڵ ئەم رێکەوتنەی حکومەتی ئیتلافی لە بارەی پەنابەران نییە ناڕازییە چونکە پێیان وایە ئەم رێکەوتنە بۆ یاسایی نوێی پەنابەران دەرگا بەرووی لێشاوی کۆچبەران نایاسایی دەکاتەوە
لەم بارەوە رالف برینکهاوس ئەندمی لیستی پارتی دیمۆکرات مەسیحی ئەڵمانیا کە پارتی ئەنگێلە مێرکل ڕاوێژکاری کاربەڕێکەری ئێستایی ئەڵمانیا ڕایگەیاند :-ئەم کرانەوەیە لە رێکەوتنی نوێ لە بارەی پەنابەران جێبەجێناکرێت ،چونکە یاساکە زیادەرۆی زۆر تیاییە لەبارەی مافی کۆچبەران ،ئێمەنیگەرانیین کەئەم دەرگایە بەرووی کۆچبەرانی نایاسایی بکرێتەوە ،لەبەرئەوەی ئەوانە هیچ بەڵگەی یاسایان نییە و لەگەڵ ئەوەشدا مافی کاتی پێبدرێت بەبڕوای ئێمە ئەمە شتێکی هەڵەیە

جێی باسەلەسەرەتایی ئەم ساڵ 16 حکومەتە هەرێمیەکانی ئەڵمانیا داوایی کرد،ئاسانکاری لە مافی ڕەگەزنامەی ئەڵمانیدا بکرێت ,کەئەوکات حکومەتی مێرکل لە ساڵی 2017 داوای کۆنگرەی هەمەهەنگی هەرێمەکانی ئەڵمانیا و لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار و حکەمەتی فیدراڵ دەکرد لە بارەی ئاسانکاری لە مافی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران بکرێت

ئەڵمانیا بە هۆی یاساکانی ئێستاوە یەکێک لە نزمترین ڕێژەی دوو نەتەوەیی واتە هەڵگرانی دوو ڕەگەزنامە کە لە ئەوروپادا هەیە. یەکێک لەو نەتەوانەیی کە سوود لەم پێشکەوتنە ئەم یاساییە وەردەگرن تورکەکان ،کەبەپێی سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران کۆمەڵگای تورکیایە نزیکەی 3 ملیۆن تورک یان خەڵکی ڕەسەنی تورک لەئەڵمانیا هەن کە زۆرێکیان لەساڵەکانی 1960دا کۆچیان کردووە بەپێی ڕێکەوتنێک لەنێوان ئەڵمانیاو تورکیا بۆ کارکردن لەئەڵمانیا
هەرچەندە بەهۆی یاساکانی ئەڵمانیاوە تا ئێستا تەنیا کەمتر لە 10 لە سەدی ئەو کۆچبەرانە ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و تورکییان هەیە بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری پێشکەوتنەکانی ئەمریکا، لەسەدا 55 تەنها ڕەگەزنامەی تورکی هەیە
بەم پییە چاوەرێدەکرێت داوای ڕەگەزنامەو هاوڵاتیبوونی لە ئەڵمانیا بەڕێژەیەکی بەرچاو زۆر ببێت

پێشکەوتن و کراوانە لە یاسای کاتی پەنابەران
بەپێی ڕێکەتنەکە ئەو لاوانەی کە لە ئەڵمانیا دەژین وگونجاندنیان لەگەڵ کۆمەڵگەیی ئەڵمانی هەیە ، دەتوانن بە خێرایی مافی نیشتەجێ بوون بەدەست بهێنن و ئەم رێکەوتنە کارێکی باشە ،بۆ ئەو کەسانەی ئێستا لە ئەڵمانیا لەسەر بنەمایی مافی نیشتەجێبوونی کاتی دەژین .
لەم بارەوە. یۆدیت فیبکە ڕاوێژکاری سیاسەتی یاسایی ڕێکخراوی مافی پەنابەری ئەڵمانی( پرۆ ئەزیل) ڕایگەیاند :-ڕێکەوتن بۆ یاسایی نوێ زۆر باشە و ئاسانکاری بۆ تەواوی مافی نیشتەجێبوونی پەنابەران دەکات
بەهۆی ئەو سنورانەی لەم ساڵانەی دواییدا هەیە نزیکەی 200 هەزار کەس کەمافی “نیشتەجێبوونی کاتیان هەیە وبەپێی ڕێککەوتننامەیی ئیتلافی حکومەتی نوێ بیرۆکەی باشی بەرهەم دەهێنێت کە ژیانی زیاتری ئەو کەسانە ڕێکدەخات

سەرچاوە:-
DW

___

چالاکوانێکی کورد لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیکراوە و هۆکارەکەیشی دیار نییە

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی بادینان

nusar1

کەنەدا: شفا بارزانی سەردانی ماڵی کوردی لە تۆرۆنتۆ کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW