KDC

خەونێک لەکەناڵی دەریایی ئەلماشی فەڕەنسا بۆ کەنارەکانی بەریتانیا

سۆران حەسەن…
خەونی کۆچبەران بە کەناری ئارامی و باشترکردنی ژیانیان لە کۆنەوە هەبووە تائێستا بەردەوامە .
لەگەڵ کات و هەڵمەرجی سیاسی و گوزرانی هاوڵاتیان کۆچ دیاردەیەکەی باوبووە کات و سات چیرۆکی زۆر لەسەریان کۆبۆتەوە
هەندێکیان خەونی کەناری ئارامی وەردەگرن هەندکیش مەرگ و کارەسات بەدواییدا دێت
باوترین کۆچی پەنابەران ئێستا لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەراست کۆچ بۆ ئەورپا بەتایبەت بەریتانیا و ڕێگای مەرگ و ژیان لە کەنارە ئاوییەکانی نێوان فەرەنسا و بەرتانیایە
ڕاپۆرتێکی بی بی سی لەسەر پەنابەران دوای بڕینی ئاوی نێوان فەرەنسا و گەیشتنیان بۆ بەریتانیا چی و چۆن داوای مافی پەنابەری و ژیان دەکەن
ژمارەیەکی زۆری پەنابەران لە ڕێگایی کەناڵی دەریایی ئەلماش بۆ بەیتانیا نزیکەی 25 میل دەبێت بە بەلەمێکی بچووک و ژمارەیەکی زۆر پەنابەر ئەم ڕێگایە لەڕێی بەندەکانەوە بەکاردێنن ،ساڵانە ژمارەیەکەش دەبنە قوربانی ئەم ڕێگایە
ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە ڕێی ئەم کەناڵە دەریاوە کە ڕۆژانەی نزیکەی 1000 پەنابەر دەگەنە کەنارەکانی بەریتانیا بەپێی ئاماری دەزگایی پەنابەرانی ئەو وڵاتە کەلەمانگەکانی دە و یانزە ساڵی 2021 بڵاویانکردۆتەوە
وساڵانە نزیکەی 25000 پەنابەر لەم کەناڵەوە دەگەنە بەریتانیا ،بەڵام ئامارەکانی ڕێژەی پەنابەری بەریتانیا لە ساڵی 2019 نزیکەی 45000 پەنابەرە ،ئەمەش دەریدەخات کە نزیکەی نیوەی پەنابەران ئەم ڕێگایە بەکاردێنن
بەپێی خشتیەک کە تۆری بی بی سی بەریتانی بڵاوکردۆتەوە لەسەرەتاکانی ساڵ کەسەرمای زستانە ڕێژەی پەنابەر لەم کەناڵەوە لەمانگی یەک نزیکەی 2000 پەنابەر دەبێت تامانگی نۆو دە ئەم ژمارەیە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاددەکات کە نزیکەی 10000 بۆ 12000 پەنابەر لەمانگێکدا دەگەن بەریتانیا و ساڵی 2020 بەهۆی ڕێوشوێنەکانی پەتایی کۆرۆنا کۆڤید19ئەم ڕێژەیە زۆر کەمی کردووە
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەو کۆچبەرانەی لە تورکیا بۆ فەرنسا دێن ،یەک لە سەر سێیان دەگەن بەریتانیا کەدەکاتە لە سەدایەکی ئەو پەنابەرانەیە کەلە تورکیان
پەنابەران گەر لە بواری ئاوی بەریتانیا بگیرێن ئەوە پۆلیسی دەریایی پەنابەرەکان دەگەیەنێتە کەنارەکانی بەریتانیاو نایانگێرێتەوە بۆ فەرەنسا ،بەڵام گەر لە بواری ئاوی نێودەوڵەتی بگیرێن بەڕێکەوتن دەگەرێنرێنەوە بۆ فەرەنسا وەک ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی بۆ سنورەکان کاری پێدەکرێت
پۆلیسی دەریایی بۆ ڕزگارکردنی پەنابەران لە هەردوو وڵات چاودێری ئەو کەناڵانە دەکەن

ئایا پەنابەران دەگەرێنرێنەوە بۆ فەرەنسا ؟

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هەر کەسێکی پەنابەر مەرج نییەداوای مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتەی پیایەتێپەردەبێت بکات
یاسای یەکێتی ئەوروپا ناسراو بە یاسای دوبلین سێ ڕێگە بە پەنابەران دەدات بگەڕێنەوە بۆ یەکەم دەوڵەتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کە کەسێک پشتراستکرایەوە کە لێوەهاتووەتە ناوەوە.

لە نێوان 1ی کانوونی دووەمی 2019 و 1ی تشرینی یەکەمی 2020، 231 کەس کە لە کەناری بەیتانیا گیراون ، بەپێیەیی تائەو کات بەیتانیا کاری بەیاسایی یەکێتی ئەوروپا دەکرد بەپێی پەیماننامەی دەبلین سێیەم گەڕێنرابوونەوە .
ئێستا کە بەریتانیا دەرچووە وپەیماننامەی یەکێتی ئەوروپا بەجێی هێشت و پلانێکی جێگرەوەی واژۆ نەکردووە و گواستنەوەی پەنابەرانی ڕاگرتووە
تۆم پێرسیگلاف وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە 17ی نۆڤەمبەردا لە ئەنجومەنی گشتی بە پەرلەمانتارەکانی ڕاگەیاند کە تا ئێستا تەنها پێنج کۆچبەر لە ساڵی 2021دا بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گەڕێنراونەتەوە
ئەمە دەریدەخات کە پەنابەران شانسێکی تریان لە بەیتانیا هەیە بەوەی ناگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا

لەم بارەوە پڕۆفیسۆر ئاندرو سێردی، پسپۆڕی یاسای دەریایی دەڵێت، کاتێک بەلەمەکان ئاوەکانی فەرەنسا بەجێدەهێڵن کە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ناتوانن بێ ڕەزامەندی فەڕەنسا بچنە ناو بواری ئاوەکانی فەرەنسا ،ئەگەر فەرەنسا ڕەتی بکاتەوە لە وەرگرتنەوەی پەنابەران دوای ئەوەی بواری ئاوەکانی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن ، ئەوا ناکرێت ناچار بکرێن بگەڕێنڕێنەوە
هیچ بەلەمێک ناگەڕێتەوە مەگەر ئەوەی پشتڕاست نەبێتەوە کە ئەم هەنگاوە ژیانیان لە مەترسیدا نابێت ئەم ڕێگایەش قورسە بۆ پاساو کردنەوە ئەگەر بە بەلەمێکی بچووک بگەنە کەنارەکانی بەریتانیا.

کۆچبەران کە دەگەنە کەنارەکانی ئینگلیزی یەکسەر وداوای پەنابەری دەکەن . هیواخوازن پێگەی یاسایی بەدەستبهێنن کەتوانای مانەوەیان لەولاتدا وەک پەنابەری هەبێت ،بەڵام دەبێت ئەوە بسەلمێنن کە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان چونکە مەترسی ولەسەر گرتن و ژیانیان هەیە ،لەسەر بنەمای جیاوازی ڕەگەز و ئایین و نەتەوە و بیروڕای سیاسی و ناسنامەی ڕەگەزی یان ئاراستەی سێکسی
هەیانبێت
پەنابەران گەرەنتی تریان هەیە لە داواکارییەکەیاندا ژن یان مێردو یان منداڵێکی خوار تەمەن 18 ساڵ ئەگەر لە بەریتانیا بژین ، دەتوانن داوایی یاسایی مانەوە بکەن

ئاماژە بەئامارەکانی وەزارەتی ناخۆی بەریتانیا لە ساڵی 2020دا ئێرانییەکان گەورەترین ژمارەی دواکاری پەنەبەرین و بەدوایدا عێراقییەکان ، ئەلبانی ، ئێرتری ،سودانی ،سوری و ئەفغانی دێن

سەرچاوە:-
BBCARABIC

___

په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ رووداوی هاتووچۆ له‌ یۆنان گیانی له‌ده‌ستدا

KDC

دوای 20 ساڵ مانەوە، سوید خێزانێکی کورد دیپۆرت دەکاتەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 34 ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەنفالی بادینان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW