KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنەکانی ئەندام دەکات

رۆژی دووشەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد لە هەولێر کرد، ھەروەھا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی دەستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ڕێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەنێو ڕەوەندی کورد لە تاراوگە. هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لە سەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی، جەختی لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوە و داواشی کرد، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە. سەرۆک بارزانی رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری. هەروەها سوپاسی ڕەوەندی کوردی کرد کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکان.

___

لە دوو کۆبوونەوەی جیادا، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ، لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ سەرۆک شارەوانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی شارێکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە

KDC

چەند پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی دیپۆرتی سووریا کراون و چارەنووسیان دیار نییە

KDC

ڤیدیۆ: دووەمین کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ دکتۆر ئاسۆ پیرۆتی

KDC
KDC

FREE
VIEW