KDC

دیبلۆماتی کورد

kurd Diplomat
ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر


دیبلۆماتی کورد ڕۆژنامەیەکی هەفتانەیی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕۆشنبیری یە لە ووڵاتی ئازەربایجان – باکۆ – دەردەچێت بە زمانەکانی کرمانجی و ڕووسی و تورکی کە خاوەن ئیمتیاز مامۆستا ( تاهیر سلێمان ) .
ڕەوەندی کورد لە ووڵاتی ئازەربایجان مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە و ژیانی پێکەوە ژیان لەوو ووڵاتە پرانسیپێکی هەمە لایەنەیە ، خەبات و ووچانی میللەتی کوردیش بەشێکە لەو ژیانداری یە ، لەهەمان کاتدا لایەنی کەلتووری و کەڵچەری کوردی بەشێکی ترە لە ڕۆژانەی ئەو میللەتە، بەتایبەتی لە باکۆ پایتەختی ووڵاتی ئازەربایجان کە ڕەوەندی کورد یان نیشتیمانی دایك بۆ هەندێکی تر ئەو جێگەو پێگەیە ، مامۆستا تاهیر سلێمان وەکو ڕۆشنبیرو بیرمەندێکی کورد ئەو ئەرکە خەباتە شۆرشگێڕیەی لە هەست ودەرووندا بووە کە ڕۆژێك بتوانێت خزمەتی نەتەوەکەی خۆی بکات .. کوردستان هەردەم ماناو هەستێکی قووڵی لەلای هەیە ، بێگومان ڕۆشنبیری و زانستی ڕۆشنبیری هۆیەك بووە کە بیری لەوە کردۆتەوە ڕۆژنامەیەك و بڵاوکراوەیەك هەبێت بۆ ڕەوەندی کورد لەو ووڵاتە ، وە زمانەکانی خۆیان خوێندنەوەیەکیان هەبێت سەبارەت بە ئازادی و مێژووی نەتەوەکەیان و کوردستانی باشوور و بارە سیاسی یەکان لەم کاتەدا ، هەر بۆیە لە مانگی شوباتی ٢٠٠٣ بە شێوەیەکی هەفتانە بە دوو توێ ی ١٦ لاپەڕە ڕۆژنامەکە بەناوی کورد دیبلۆمات بڵاو دەکەنەوە .
لەگەڵ مامۆستا تاهیر سلێمان لە ڕۆژی کۆنگرەی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری هەولێر لە هۆڵی مامۆستا سەعد بە دیداری یەکتر شاد بووین و ژمارەیەك لە ڕۆژنامەکەی بە دیاری دا بەمن ، وێڕای گفتوو گۆ کردن و ناساندن و وورد بونەوە لە جێگەو ڕێگا و ووڵات ، ئەوەمان باس کرد کە ڕۆژنامەکە گرنگ و مەزنە کە بەڕێزیان بتوانن لە ووڵاتێك وەکو ئازەربایجان وە لە باکۆ ئەو خەبات و هەوڵە بدەن و خەڵکی پێ هوشیار بکەنەوە .
لە نێو ڕۆژنامەکەدا باس لە دیرۆك و مێژووی کەلی کوردو ڕەوشی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات ، هەر لە ڕۆژنامەکەدا باس لە هەوڵ و پێشهاتەکانی ئەمڕۆی ڕەوشی کورد دەکات بە گشتی .
بۆ پەیوەندی کردن بە ڕۆژنامەی کورد دیبلۆمات :
email: hewler@mail.ru
Tel: 00994503523318

___

بەریتانیا: ئەو کۆچبەرانەشی خوار تەمەنی 18ساڵن دیپۆرتی ڕواندا دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک لەسەر دۆستێکی کورد بڵاودەکاتەوە

nusar1

تورکیا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیوارى کۆنکرێتى درووست دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW