KDC

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان پیرۆزبایی لە ناوەندی ڕەوەندی کورد دەکات

ئارمانج عەگید نێروەیی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان، بە ناوی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمەڵەکەیانەوە، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن، وەک لە پەیامەکەیاندا هاتووە، ئەوان بۆ هەر کار و خەباتێک ئامادەی هاوکاری و پشتگیری ناوەندەکە دەبن، لە پێناو یەکخستن و نزیکبوونەوە و درووستکردنی لۆبی کوردی.

دەقی پەیامەکە:

بو بەرێزان لە ناوەندی رەڤەندی کوردی زور بەرێز

پیروزباهی

پیروزباهی بەرێوەچونی کونگرەی ناوەندی رەڤەندی کوردی دەکەین.

“ئەگەر هون نەبن یەک، هونێ هەرن یەک ب یەک”

ئێمە لە دەستەی سەروکایەتی کۆمەڵەی دوستایەتی کورد و ئەڵمان رادگەهین کە سەروکی کۆمەڵەکەمان خاتون ژیان شێخ سەڵمان ئەحمەد وەکو مێڤان و چاودێر بەشدار بوو لە بەرێوەچونی یەکەم کونگرەی ناوەندی رەڤەندی کوردی لە شاری هەولێر کە لە نێوان روژەکانی 4 بو 6ی مانگی 12 بە ئامادەبونی رابەری کوردستان و زیاتر لە 140 ئەندام و هەژمارێک لە مێڤانەکانی ناوخوی و دەرەوەی وەڵات.

ئێمە بو هەر کار و خەباتێکی بەم چەژنە دەست خوشی و هاوکاری و پشتگیری دەکەین و داخوازی سەرکەوتن و پێشڤەچون بویان دەکەین و بە هیواین هەلگری پەیامی رابەری کوردستان و هەموو کوردستانیانی دەرەوە بن، چونکە ئەمڕو زیاتر لە روژانی رابڕدوو پێویستیمان بە یەکخستن و نیزیکبوون و دروستکردنی لوبی کوردی هەیە.

دوژمن ئێمەی پەرتازە کردووە، یەکخستنەوە ئاسان نییە، بەڵام ئێمە دەبێت کێشە و ئاڵوزی و دوبەرەکییەکانمان لەدەرەوە بهێلین و بێن پێکەوە خەبات بکەین بو یەک پەیام و یەک هەلویستی، یەکبونمان گوری شەهیدان و رێبەرە نەمرەکانمان شاد و بەختەوەر دەکات، بویە ئێمە پشتگیری لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە بو خزمەتکردنی کوردستان بێت. 

دوبارە پیروزباهی خومان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین و بەهیواین زیاتر خزمەتی رەڤەندی کوردی بکەن.

هەمیشە سەرکەفتی بن.

ئارمانج عەگید نێروەیی

جێگیری سەروکی کۆمەڵەی دوستایەتی کورد و ئەڵمان


___

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

کازمی پەیامێک بۆ گەنجان بە مەبەستی دانگدان بڵاو دەکاتەوە

KDC

دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا بۆ کیێڤ دەگەڕێنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW