KDC

سزادانی قاچاخچیەک

قاچاخچیه‌ك له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی 12 كۆچبه‌ری عێراقی سزادرا
ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، قاچاخچییه‌كی به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی سزای 3 (سێ) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی له‌ناو قه‌نه‌فه‌یه‌كدا حه‌شارابو.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانی ده‌زگای لوتكه‌، قاچاخچیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی 12 (دوازده‌) كۆچبه‌ری عێراقی له‌ نێو قه‌نه‌فه‌ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵدا ده‌ستگیركرا، پاش ساغبونه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ش به‌سه‌ریدا بڕیاردرا كه‌ سزای 3 (سێ) ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، قاچاخچییه‌ ئێرانییه‌كه‌ به‌ ناوی ئارمان یوسف ڕه‌حمانیه‌ و ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ به‌نیاز بوه‌ له‌ فڕه‌نسا و به‌لجیكاوه‌ كۆچبه‌ره‌كان بۆ بریتانیا بگوازێته‌وه‌، له‌ كاتی گه‌یشتنیاندا بۆ سنوری بریتانیا ئه‌فسه‌رانی هێزی سه‌رسنوری ئه‌و وڵاته‌ بارهه‌ڵگره‌كانیان پشكینوه‌ و 12 (دوازده‌) كۆچبه‌ری عێراقی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

كریس فیڵیپ وه‌زیری یاسا و بڕیاردانی كۆچی بریتانیا رایگه‌یاندوه‌، “وه‌ك په‌نابه‌رێك ئارمان یوسف ڕه‌حمانی بێڕێزی به‌ یاسای بریتانیا كردوه‌ له‌ كاتێكدا بریتانیا ئارامی و پاراستنی به‌ ڕه‌حمانی به‌خشیوه‌.

ده‌زگای لوتكه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، “به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌ك سزایه‌ك بۆ كرداره‌كه‌ی پاش ته‌واو بونی سزاكه‌ی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه

___

کارو چالاکیەکانی مانگی ٧ی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

KDC

تەنیا لە مانگی ڕابردوو دا ٣٣ کۆڵبەر کوژراو بریندار بوون

nusar1

بۆچوونی بەیان بانەیی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW