KDC

لە فینلاند هەڵبژاردنی هەرێمەکان بەڕێوەدەچێت و دوو کورد کاندیدن

یەکەم هەڵبژاردنی هەرێمەکانی فینلاند لە مانگی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت کە تێیدا ئەنجومەنی هەرێمەکان هەڵدەبژێردرێن، تا ئێستا شارەوانییەکان بەرپرسن لە ڕێکخستن، چاودێری کۆمەڵایەتی، چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاریەکانی دیکە، لەداهاتودا لەلایەن هەرێمەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، ناوچەکان ئۆتۆنۆمیان هەیە و بەرزترین هێزی بڕیاردان لە مەسەلەکانی ناوچەکە لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمەوە جێبەجێ دەکرێت.
شوێنی نیشتەجێبوونت دیاری دەکات کە تۆ دەتوانیت دەنگ بە کامە کاندیدی ناوچە بدەیت.

گرنگە لەهەڵبژاردنی هەرێمەکاندا دەنگ بدەیت، هەڵبژاردنی هەرێمەکان کێشەی گرنگن کە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هەمووان هەیە ئەو ئەنجومەنانەی لەهەڵبژاردنەکانی هەرێمدا هەڵبژێردراون بڕیار لەسەر رێکخراوی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکانی ناوچەکە دەدەن لەسەرەتای ساڵی 2023ەوە دەست بە کار دەبن.
دەتوانی لە هەڵبژاردنی هەرێمایەتی بەشداری بکەێ ئەگەر مافی دەنگدانت هەیە، ئاگادارکردنەوەیەک لە مافی دەنگدانت لە مانگی کانوونی یەکەمدا بۆ پۆست دەکرێت، لە بیرت بێت لە هەڵبژاردنی هەرێمەکاندا دەنگ بدەی.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ ئەنجوومەنی هەرێمەکان گەشاو بیبانی و موحیس عەزیزی دوو بەربژێری بەرچاوی کوردن کە خۆیان کاندید کردووە ، دەتوانی دەنگ بە کاندیدی کورد بدەی.

دەنگدانی پێشوەخت
12.-18.1.2022
دەرەوەی وڵات
12.-15.1.2022
ڕۆژی دەنگدانی گشتی
23.1.2022

___

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW