KDC

کوردێک کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی هەرێمێکی فینلاندە


محەمەد عەزیزی کوردێکی دانیشتووی وڵاتی فینلاندە و کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی هەرێمەکانی فینلاند، کە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەم بەڕێوەبچێت.
 
لە فینلاند تا ئێستا شارەوانییەکان بەرپرس بوون لە خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندرووستی و خزمەتگوزاری تایبەت بە منداڵان و، هەلی کار و، خزمەتگوزاری بەساڵاچوان و لاوان و قوتابیان و ..هتد، بەڵام بە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی هەرێمەکان، ئەوا ئەو دەستەڵاتانە دەکەونە ئەستۆی ئەنجوومەنەکان، ئەمەو محمەد عەزیزی کوردێکی دانیشتووی ئەو وڵاتەیە و بە ژمارە 663 کاندیدی ئەنجوومەنی هەرێمەکانی فینلاندە.
 
دەنگدانی پێش وەختە لە رێککەوتی 12ی1ی2022 دەست پێدەکات، هاوکات دەنگدانی گشتیش ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی 23ی1ی2022 دەست پێدەکات.

گرنگە کوردانی وڵاتی فینلاند بەشداربن ونوێنەریان هەبێت لەو ئەنجومەنە ، چۆنکە ئەندامانی هەڵبژێردراو بڕیار دەدەن لەسەر چۆن بەڕێوبرن و خزمەتکردنی هاوڵاتیان. گرنگترینیان ئەم خاڵاڵەن :
١.چاودێری تەندروستی بنەڕەتی
٢. چاودێری تەندروستی تایبەت
٣. خزمەت گوزاری تایبەت بە منداڵان و ئەو خێزانانەنی تازە هاوسەر گیریان کردووە
٤. خزمەت گوزاری تایبەت بەوکەسانەی توانای کاریان هەیە. دابین کردنی هەلی کاروو خزمەت کردنی زیاتریان
٥. خزمەت گوزاری ز بۆ بەساڵاچوان و خزمەت کردنی زیاتریان
٦. خزمەت گوزاری تەندروستی بۆ کێشە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکان
٧. خزمەت گوزاری زیاتر بۆ هەمووکەرتی تەندروستی و کارکردن بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان
٨. پاڵپشتی کردن و خزمەتکردنی زیاتری لاوان و خوێند کاران
٩.خزمەت گوزاری کەرتی بەرگری شارستانی

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەمین کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەیی سازکرد

nusar1

ڕەوەندی کوردستانی لەبەرلین گرنگی بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی گەلانی ئەڵمان و هەرێمی کوردستان دەدەن

nusar1

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێراق دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت،پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW