KDC

لیتوانیا هێزی کۆنترۆڵی سنووری لەگەڵ بیلاڕووس پتەوتر دەکات

بە مەبەستی توندکردنی کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕووس، کابینەی لیتوانیا درێژکراوەی کۆنتڕۆڵی سنووری لەگەڵ ئەو وڵاتە پەسەند کرد، نەک تەنیا ئەوە، بەڵکو هێزی نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی سنووری ئەوروپا دەنێردرێن.

لیتوانیا ئامانجی ئەوەیە کە بەردەوام بێت لە بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی بە درێژایی سنوور لەگەڵ بیلاڕووس، بە گوێرەی پڕۆژە یاسایەک، کە لە ڕۆژی هەینی 7ی کانوونی دووەم، بۆ پەرلەمان نێردراوە، بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سوپا تا 13ی ئایار بەردەوام بێت، ئەم هەنگاوە لە لایەن وەزیری نێوخۆ، ئاگنی بێلۆتی پێشنیار کراوە و، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران و سوپاوە پەسەند کراوە.

ڕوستماس لیوباجیڤاس، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری لیتوانیا، بە پەرلەمانی گوت: ئەوان بە نیازن ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لە نزیک سنووری لیتوانیا لەگەڵ بیلاڕووس بەرفراوان بکەن، تا لەو رێیەوە لەگەڵ هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا کار بۆ داخستنی ڕێگا نا ڕێکەکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا بکەن.

ساڵی ڕابردوو لیتوانیا چەندین پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە بیلاڕووسیاوە ئەزموون کرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا مینسکیان بەوە تۆمەتبارکرد، کە لە هاوینی ساڵی 2021ەوە لە وەڵامی سزاکانی ڕۆژئاوا، کە بەسەر ڕژێمی سەرۆک ئەلێکساندەر لوکاشینکۆدا سەپێنرابوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستکاری سەرکوت کرد، مینسک ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و، ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت کە پێشوازی لە کۆچبەران ناکات.

لیتوانیا ڕۆژی یەکشەممە 2ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند کە یەکەم گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەرانی ئێراق بۆ وڵاتەکەیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەڵاتدارانی عێراق بەڕێوەدەبات، وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاند، کە 98 ئێراقی مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە، لە فڕۆکەیەکدا گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و، هەریەکەیان 1000 یۆرۆیان وەرگرتووە لە بەرانبەر ڕازیبوونیان بە گەڕانەوە.

___

دوای 30ساڵ تورکیا و ئەرمینیا لەسەر ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانیان کۆبوونەوە

nusar1

شوێنی پاشماوەی چەکدارانی داعش دیاری دەکرێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW