KDC

ڕۆما: لە پێناو یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی هەلی کار ئەم کارە بۆ پەنابەر و ئیتاڵییەکان ئەنجام دەدرێت

ڕێستۆرانتی ئەلترۆڤ لە ڕۆما، دەستپێشخەرییەکی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار، بە ڕاهێنانی گەنجانی ئیتاڵی و پەنابەران بە خۆڕایی، بۆ چێشت لێنان و دابینکردنی خزمەتگوزاری چێشتخانە.

ئەو کارەش بە سەرپەرشتی شێف باربارا ئاگوستی ئەنجام دەدرێت، کە مەبەست تێیدا تێکەڵبوونێکی کۆمەڵایەتییە، برەوپێدەرانی پڕۆژەکە ئاماژەیان بەوەداوە، کە چێشتخانەی فرە کەلتوری و ناوچەیی ئەلترۆڤ، وەک ئەو تیمەیە کە لە چێشتخانەکەی کار دەکەن و، چێشتخانەی گشتگیری کۆمەڵایەتی و کلتوری بەشێکە لە پڕۆژەیەک، کە دامەزراوەی ئۆنلۆس سێزە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی ئیتالی و پەنابەران.

ڕوونیانکردەوە کە ڕێستۆرانتەکە سەرەتا قوتابخانەیەکی ڕاهێنانە، پێش ئەوەی ببێتە ڕێستۆرانتێک، سێ خولی پرۆفیشناڵ بۆ یاریدەدەری شێف، یاریدەدەری چێشتلێنەری چێشت لێنان، کرێکاری کافێ و گارسۆنی چێشتخانە ڕێکدەخات، کە ئەم خولانە بە تەواوی بێ بەرانبەرن بۆ 60 گەنج، کە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 25 ساڵیدایە.

خاوەنی رێستۆرانتەکە ڕوونیکردەوە، دوای تەواوکردنی تەواوی خولی ڕاهێنان، خوێندکارەکان چ لە چێشتخانەکەی خۆیان، یا لە ڕێستۆرانتەکانی دیکەی ڕۆما کە بەشێکن لە پڕۆژەکە، لە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی پارەدراودا تۆمار دەکرێن.

پێرستی ئەلترۆڤ لە هەمەچەشنی کلتوری رەنگ دەداتەوە، کە لە لایەن ڕێستۆرانتەکەوە بەرزکراوەتەوە، لەگەڵ پێکهاتەکان لە چێشتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وە قاپەکانی پێشکەشکراو نۆک و پەتاتە و مریشک و بەرخی بەهاراتکراو لەخۆ دەگرێت.

پرۆژەی کۆمەڵایەتی کە لە لایەن چێشتخانەکەوە لە ناوچەی یوستینسی گارباتێلای ڕۆما دەستی بە ڕاهێنانی ئەو گەنجانە کردووە، دواتر وەک شێفەکانی وێندڵ کار دەکەن.

ڕێکخەران دەڵێن، دەبوایە لە کاتی پەتاکەدا چالاکی پەروەردەیی بوەستێنرێت، بەڵام ڕاهێنانی کار بەردەوامە و، دڵنیاین کە خولە گونجاوەکان بەم نزیکانە دەست پێدەکەنەوە.

___

ئەڵمانیا سوورییەکی هاوسۆزی داعش بەپلانی هێرشی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

KDC

تەرمی هەرزەکارێکی کورد لە باکووری کوردستان دەدۆزرێتەوە و گومان دەکرێ کوژرابێت 

KDC

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوان فەرەنسا قەدەغەی ھاتووچۆ ڕاناگەیێنێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW