KDC

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی کرێکارە پاککەرەوەکەی ماڵی سەرۆکوەزیران دەستی پێکرد

لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی لە ڕووداوی ئەو پەنابەرە پاککەرەوە دەستی پێکرد، کە لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی سوید دەستگیر کرا.

بە گوێرەی تەلەفیزیۆنی سویدی، ئەو ئافرەتە و ئەو کۆمپانیایەی کە کاری تێدا کردووە، تاوانێکی یاساییان ئەنجامداوە، کە پەیوەندی بە پێشێلکارییەکانی یاسای پەنابەرانەوە هەیە.

ئۆسا ڤالنتین گوتەبێژی پۆلیس، رایگەیاند، دەتوانێ پشتڕاستی بکاتەوە، کە ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوەکە نێردراوە، بۆیە لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی دەستی پێکردووە.

پاککەرەوەکە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی یاسای پەنابەران، بڕگەی 1، بەشی 20، کە مانەوەیان لە سوید رەتکراوەتەوە، هەروەها ئەو ئافرەتە پێشێلکردنی مادەی 3ی لەسەرە، چونکە بەبێ مۆڵەتی کار لەو وڵاتە کاری کردووە.

خاوەنکارەکەش بە پێشێلکردنی بڕگەی 5، بەشی 20ی یاسای پەنابەران، کە پەیوەندی بەوەوە هەیە کەسێک دامەزرابێت و مافی نیشتەجێبوونی لە سوید نەبووە و، مۆڵەتی کارکردنی نەبووە، بەڵام کاری پێدراوە.

سەرۆکوەزیرانی سوید ماگدالینا ئاندەرشۆن، گلەیی لە کۆمپانیای خاوێنکردنەوەکە کرد، بۆ ئەو شتانەی کە ڕوویدا، چونکە بە نایاسایی کەسێکی بە کرێگرتبوو.

دەستگیرکردنی کرێکارە پاککەرەوەکە لە ماڵی سەرۆکوەزیران بە هۆی ئەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی لە سوید نییە، مشتومڕێکی بەرفراوانی لەو وڵاتەدا لێکەوتەوە، شارەزایانی ئاسایش ڕەخنەیان لە کەمتەرخەمی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان گرت، کە دەووری پۆستی سەرۆک وەزیران دەدات.

کرێکارەکە دووپاتی کردەوە، کە پێشتر لە وەرزی پایزدا دوو جار لەو ماڵە کاری کردووە، بەڵام نەیزانیوە کە ماڵی سەرۆکوەزیرانە.

___

چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیرکرا

KDC

تورکیا :هەڵئاوسانی ئابوری گەیشتۆتە بەرزترین ئاست

nusar1

پەرلەمانی عێراق ھۆشداری توند دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW