KDC

گەنجان کلیلی ئاشتین


علی جمال
چەمکی ئاشتەوایی کە لەگەڵ سەردەمی شەڕی سارددا بەستراوە بابەتێکی گرنگ و جێی مشتومڕە، هەروەک ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی دەوڵەتان و تاکەکانە لە دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری وەک بەدیلێک بۆ جەنگەکان و بۆ چاکسازی دوای ململانێ بەردەوام لە کەموکوڕییەکی چەمکی و نەبوونی تیۆریی گشتگیر دەناڵێنێت و ئەمەش پێویستی بە درووستکردنی تیورییە بەشێکەکان کە چەمکەکە شی چالاکییەکان بەئامانجی ڕێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانی ململانێکە بەپێشخستنی چوارچێوەیەکی یەکپارچە کە چەندین ڕەهەندی تێدابێت و بەقۆناغە جیاجیاکانی ململانێدا تێپەڕێت لەڕێگەی ئاشتی پەروەری و ئاشتەواییەوە
هەموو کات لە ڕێگەی گفتوگۆوە مرۆڤ لە ئاشتیەکی ڕاستەقینە دەژی کە بەردەوام هەریەکە لەئێمە خەونی پێوە دەبینێت بەڵام گەیشتن پێی ڕەنگە قورس بێت ئەگەر وەکو ئامانجێک دیاری نەکرێت
زاراوەی “گەنجان” پەیوەندی بە کولتووری مۆدێرنەوە هەبووە، بەڵام گەنجان بوونەتە واقیعێکی پەسەندکراوی جیهانی زۆربەی لایەنە سەرەکیەکان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پارامیتەرەکانی تەمەن لەسەر بنەمای تەمەنیان گرتووەتە بەر بۆ پێناسەکردنی چەمکەکە، بەڵام تەنانەت ئەم ڕێبازە یەک گونجانی نییە.

نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی “گەنجان” دەکات وەک ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵیدا هەیە بەبێ هیچ پێشەکییەک بۆ پێناسەکانی تر لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە لە ڕاستیدا هەموو ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گەنجان لەسەر ئەم پێناسەیە دادەمەزرێنن وەک بەلگەنامەی ساڵانەی
پێویستە لەسێبەری ئەم ئاشتیە بژین لە نێو ئەو شوێنە جەنجاڵ و پڕ ژاوەژاوانە و لەنێو کێشەکانی ژیان بۆ ئەوەی هەستیان پێ بکەیت چونکە بەپایەکی سەرەکی و گرنگی بۆ کرانەوە لەنێو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دادەنرێت بەبی جیاکاری لەنێوان ڕەنگ و شێوە و باوەڕ
گەنجان ڕۆڵیان هەیە لە بڵاوبوونەوەی ئەم نامەیە لە جیهاندا وەکو ئەو نامەیەیی کە ئاشق چاوڕێی دەکات لە خۆشەویستەکەی پرسیارە گرنگە کە ئەوەیە کە ئایا گەنج دەتوانێت ببێتە کلیلی ئاشتی و ئاشتی بەدیبهێنێت ؟
ئاشتی بە پێشەنگی بەها مرۆییەکان دادەنرێت بە نەبوونی سەرجەم ئەو بابەتانە ی کە پەیوەندی بەتوندوتیژیەوە هەیە ،گەنج توێژیکی خاوەن داهاتوویەکی پرشنگدارە و کاردەکات بۆ بەدیهێنانی چەندین ئامانج و هەوڵ دەدات لە ئاشتی و سەقامگیری بژیی هەروەها گەنج زۆر گرنگە لەکۆمەڵگادا ڕۆڵێکی باڵای هەیە و بەتوانایە هەر بۆیە گرنگی دان بە پێگەی گەنج یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکان چونکە سەروەتێکی بەهادارن وە لەئەنجامی تێکەڵ بوونیان لەگەڵ توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە
ئەمەش وا یان لێ دەکات کە ببنە ئامرازێکی کارا و کلیلی بڵاو بوونەوەی ئاشتی و گیانی تەبایی لەنێوان توێژە جیاجیاکاندا کە ئەو چێنراوە ڕەنگاوڕەنگە پێکدەهێنێت٠
هەربۆیە لێرەدا پێویستە گەنجان لە نێوان خودی خۆیان ئەو ئاشتیە ڕاستەقینەیە بژین بۆ ئەوەی بتوانن دروستی بکەن لە ڕێگەی سووربونیان لەسەر بەدیهێنانی هەر نرخێک بێت وە پێویستە تۆویی لێبورەدەیی و خۆشەویستی و دادپەروەری بچێنن هەروەها بە و چاکەو زمانی جوانەیان لەڕێگەی گفتوگۆ و ڕۆشنبیریان ئەم ئاشتیە وەبەرهەم بهێنن ٠
بۆ ئەوەی بنجینەی دروستکردنی ئاشتی بەهێز بکرێت ئەوا پێویستە هەموو لایەک بەشداربن بە ئەمانەت و دڵسۆزی و بێ لایەنی و هاوبەشی کاربکەن ئەمەش بەپلەی یەکەم پشت دەبەستێت بە متمانە و نیازی ڕاستگۆیانە و تێگەشتن هەر بۆیە ئەم کارە پێویستی بە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانە لەسەر بنجینەی شارستانێتی و بەهێز کردنی پەیوەندیە مرۆییەکان ٠
بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەڕێگەی گەنجانەوە پێویستە چالاکی هاو بەش ئەنجام بدرێت و شانبەشانی ڕێکخستنی دیالۆگی تایبەت بە ئاشتی تاکو لەم ڕێگەیەوە هەوڵ بدرێت بۆ دروستکردنی بارودۆخێک کە گەنج لە سێبەریدا بتوانێت بەهەموو توانایەکی ئاشتی بڵاوبکاتەوە ئەو کاتە سۆز و خۆشەویستی جێگەی ڕق و کینە دەگرێتەوە وە لەم ڕێگەیەوە ووشەی جوان و وتاری دوور لە زمانی هەڕەشە و یەکتر سڕینەوە
هەروەها پێویستە لەم پێناوەدا بە هێنانە ناوەوەی خەڵکی پێشەنگ و بەتوانا کەئەوانیش گرنگن لە پرۆسەی دروست کردنی ئاشتی و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو تاکو لە ڕێگەی پەروەردە و هوشیارکردنەوە و ڕێنمایی دایک و باوک بۆ منداڵەکانیان ٠
ئەم ڕەنگا و ڕەنگیە لەڕێگەی ئەنجامدانی چاوپیکەوتن و کۆڕ و کۆنفرانسەکان بەدی دێت کە ڕۆڵێکی باڵایان هەیە لە بڵاوبوونەوەی ڕۆشنبیری ئاشتی ئەمەش لە ڕێگەی ئامرازە بیستراو و بینراوەکانی ڕاگەیاندنەوە کە خەڵک هاندەدات بۆ گفتوگۆ و کرانەوە بەڕووی بەرامبەر و بەهێزکردنی متمانە بەخۆیان کە دەتوان کۆمەڵگە بگۆڕن بەمەش گەنجان دەتوانن ئاشتی بەدی بهێنن کە ئێمە پێویستمان پێیەتی
گەنجان زیاتر کراوەن بۆ گۆڕان: پەرۆشن بۆ هەوڵدان بۆ ستراتیژی نوێ و وەک جۆهان گالتۆنگ دایناوە: “گەنجان بەدوای بیرۆکەی نوێ و تەحەدای نوێ دەگەڕێن کاتێک گەنجەکان پێشتر گوتارە ئایدیۆلۆژییەکانی خۆیانیان شکڵ کردووە من سەدان جار لە ژیانمدا ئەمەم بینیوە. لە پرۆسەکانی ئاشتیدا، پێویستە گەنجان کۆببنەوە و تەنانەت ژنانی گەنجیش باشتر بن” گەنجان بەرەو داهاتوو دەڕۆن و ڕابردوو لە نەوەی کۆنەوە بە میرات دەبەن و دەبێت لە جیهاندا بژین کە لەلایەن کەسانی ترەوە بنیاتنراوە و زیاتر مەیلی “لەبیرکردن” ی ڕابردوون لەوەی کە ڕاستەوخۆ لە ساتێکی پڕ ئازاردا لە مێژوودا بەشداریان کردووە سەرەڕای ئەوەش، “لە درێژترین ماوەدا، خۆڕاگریی ڕێککەوتنی ئاشتی پەیوەستە بەوەی کە ئایا نەوەکانی داهاتوو قبوڵی دەکەن یان ڕەتی دەکەنەوە و چۆن لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە لە کاتی پرۆسەی ئاشتیدا شێوەیان هەیە
گەنجان توانای ئەوەیان هەیە کە بریکارێکی کۆمەڵایەتی سەربەخۆ بن و زیاتر مەیلی کۆکردنەوە و پێکهێنانی کۆمەڵەی دەستەجەمعی بن، کە هەندێ جار دەتوانێت هەڕەشەیەک دروست بکات کە تێیدا گەنجان بە ئاسانی دەتوانن بۆ بەشداری کردن لە کرداری تێکهەڵچوون کە دەبێتە هۆی ناکۆکی و توندوتیژی وەک بەرهەمی ناهەمواری و ناهەنگی کۆمەڵایەتی وەک نرخە زیادەکانی بیکاری، به تایبەتی لەو کۆمەڵگایانەی کە لە ململانێیەکی درێژ بۆ ئاشتی و گێڕانەوەی سەلامەتی و پێکەوە بەستن بۆ کۆمەڵگا شەڕ خواردووەکان و هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکیەکان بە شێوازی نا توندوتیژی و دروستکردنی کۆمەڵگایەک کە بە باوەڕپێکراوانە بژی لە نا توندوتیژی و پێزانینی فرە کەلتوری .

نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەم دواییانە ڕێنماییان لەسەر بەشداری گەنجان لە ئاشتیدا دەستپێکردووە و هاوکات ئەو ڕۆڵە ئیجابییەی کە گەنجان دەتوانن لەم بوارەدا بیگێڕن

تواناسازی لاوان بەفاکتەرێکی چالاک لەدروستکردنی ئاشتیدا نابینرێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو تەحەدایەی کە بەهۆی ململانێی چەکدارییەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە وەک لەدەستدانی پەروەردەوە کەمی شارەزایی و تێکدانی ژینگەیەکی سەقامگیر و پێویستییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە فراوان
بۆ بەدیهێنانی ئەوەی کە گەنج ببیتە کلیلی ئاشتی ئەوا پێویستە
زیادکردنی توانا ئابوورییەکانی گەنجان

برەودان بەبەشداری مەدەنی گەنجان و بەشداریکردن لەبڕیاردان و پرۆسە سیاسییەکان و دامودەزگاکان

برەودان بەبەشداری گەنجان لەدروستکردنی خۆڕاگری

4- لەخۆگرتن و بەرزکردنەوەی پەروەردەی ئاشتی لەهەموو ئاستەکاندا وەک ئامانجێکی گەشەسەندنی بەردەوام و دەرفەتێکی گرنگ بۆ بەرزکردنەوەی تواناسازی لاوان لەڕێگەی دەستەبەرکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکان و مسۆگەرکردنی لێپرسینەوەو بەشداریکردن لەپرۆسەکانی بڕیارداندا “پەروەردە بۆ ئاشتی” لێرەدا لە “پەروەردە بۆ ئاشتی ئەرێنی” تێدەگات نەک هەر نەبوونی توندوتیژی یان جەنگ، بەڵکو ڕێز لە مافی مرۆڤ و هاوکاری و یەکسانی و یەکسانی و بەرزکردنەوەی پێشکەوتنی بەردەوام و ئاسایشی مرۆڤ دەگرێت

5 پشتیوانی لە توێژینەوەی ئەکادیمی زیاتر لەسەر فاکتەرەکان و ڕەهەندەکانی ئاشتی ئەرێنی لە ڕێگەی هاوبەشی کاریگەر لە نێوان دەوڵەت و ئەکتەرە نادەوڵەتیەکان بۆ پێشوازیکردن لە گەورەترین نەوەی گەنجان لە هەموو کاتەکاندا: پێویستە هەموو ئەکتەرەکانی پەروەردە بەشداری هەوڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی
6- حەشدی گەنجان و ئاوەدانکردنەوە و زانینی ئەوەی کە “چوارچێوەی نیشتمان” بۆ چ ڕێگەیەکی ئاشتی پەروەری گەنجان زۆر گرنگ دەبێت
ئاشتەوایی بابەتێکە کە خەمی هەموو وڵاتەکان لە قۆناغەکانی گەشەکردندایە بەتایبەتی هاتنەدەرەوەی ناکۆکی، یارمەتیدان بۆ دامەزراندنی دامەزراوەی نوێی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دادوەری و ڕۆڵگێرانی وەک هێزی پیش

___

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

nusar1

تاشان بەهار و فیلمی ئۆدری ، بەرهەمهێنەر & دەرهێنەر

nusar1

داهات و سەرچاوەی بزوتنەوەیی تالیبان لە کوێوە دێت ؟

KDC
KDC

FREE
VIEW