KDC

تێگەشتن لە ژیان


علی جمال

كێشەی ئاڵۆزی ژیان ئەوەیە، كە هاوكێشەكەی قورسە، ئاسان ڵێی حاڵی نابی، ژیان وەك ئاوێكی ڵێل وایە، تەنها بە سەیركردن ناتوانی دڕك بە ناوەوەی بكەی، لە ناو ئەزموونی ژیانیش هەمیشە لەگەڵ ژیان، دەكەوینە ململانێ، ڕۆژی وا هەیە مستەكۆلەی بەهێزت پێدەكەوێ بەر زەوی دەكەوی، بەڵام دەبێت هەستییەوە و نەدۆڕێی، ڕۆژێكی تر بریندارت دەكات، نابێ شەكەت بیت و پاشە كشە بكەی، دەبێت بەهێز بی، هەموو جارێ ئێمە خۆمان، دەڵێن نابێت لەبەر بوونی تاسە و خڕاپی ڕێگاو بان واز لە ڵێخوڕینی ئۆتۆمبێل بێنین، ڕێك ژیانیش پڕە لە تاسە، نابێت لەبەر تاسەكان واز لە ڕۆیشتن بێنین، ئەمە ژیانە دەبێ ئەزموونی بكەی، ژیان كتێبێك نییە و بیخوێنیتە و ڕۆژانە جێبەجێی بكەی، ماناو واتای ژیان لە ناو ژیان دایە، ئێمە بە بینینی مردوو لە مردن تێناگەین تا نەمرین، لە عەشق و ئیمانیش تێناگەین تا نەیچێژین، چونكە ئەم چەمكانە نابێژرێن بەڵكو دەبێ بیان چێژی، بۆیە دەبێت ژیان ئەزموون بكەین، ئینجا تێدەگەین، بێنە پێش چاوی خۆت لەناو ئۆتۆمبێلێكی وكەش تەماوییە، چاوت دوور نابینێ تەنها ئەو دیمەنی بەر جامەكە نەبێ، بۆیە دەبێت بڕۆیت تا زیاتر ببینی، لە ژیانیش وایە دەبێت بژێیی تا تێ بگەی، واتا خۆت دەبێ ئەزموونی ژیان بكەی، ئەوەی چوو نەهاتەوە؟ چ پرسیارێكی جدییە!!!، ئایە هەربژین و گوێ بە ئەزموونی كەس و هیچ دەقێكی ئاینی نە دەین؟
ڕاستی چۆن جلو بەرگی كەسێك‌، لە كەسێكیتر جیاوازە ئاواش ئەزموونی مرۆڤەكانیش جیاوازە، چونكە ژیان مەتەڵێكی قورسە.
هەڵەكردن لە ژیاندا
هەڵە كردن ئاماژەیەكی چاكە بۆ تێگەیشتن لە ژیان، لەبەر ئەوەی هەڵە كردن وا لە مرۆڤ دەكات بیربكاتەوە لەوەی چی كردووە.
هەڵە كردن دوو جۆرە:
یەكەم، هەڵەی ئەخڵاقییە كە بە پێی ئاین یاساغ كراوە.
بۆ نموونە، نابێت كارێك بكەی پێچەوانەی ڕاسپاردەكانی خودا، لەبەر ئەوەی خودا هەموو هەلەیەكی ئەخلاقی حەرام كردووە.
‎بەڵام هەڵەی ئیجتیهادی هەیە، ئەویش ئەوەیە تۆ لە ڕایەك یان بۆچوونێكت نایپێكی و بۆ دووەم جار دووبارەی ناكەیەوە.
بۆ نموونە: تۆ بازرگانییەك دەكەی كە زیان دەكەی، هەڵەیەكەی ئەخلاقی نییە، بەڵكو ئیجتیهادییە.

ئایا ژیان لەبەر دەستی مرۆڤە یان مرۆڤ لەبەر دەستی ژیانە؟
‎ئەم قسەیە ئەگەر نەیكەیەنە مەسەلەی مریشك لە هێلكەكە، یان هێلەكە لە مریشكە… ئەوا لایەكی دیكەوە بۆمان دەردەكەوێت كە مرۆڤ هەندێ جار لەبەر دەستی ژیانە بۆ نموونە كە لە وڵاتێكی هەژار نشینی، بەدەست تۆ نییە یان لە باوكێكی هەژاری، بەڵام تا دەمری خۆ لەبەر دەستی ژیان نابی، بۆیە كە فام و دونیا بینینت كامڵ بوو، ژیان دێتە بەردەستی تۆ، بۆ نموونە دەتوانی خۆ بە هەژاری نەمری ئەگەریش بە هەژاری لە دایكبووی.
‎شێوەی ژیانكردن لە كێوە فێربین؟
‎قسەیەكی زۆر جوانی گابڕێڵ گارسیا ماركیز هەیە دەڵێ ” باڵ بە منداڵەكانم دەبەخشم، بەڵام لێیان دەگەڕێم خۆیان بفڕن..” واتا دەبێ لەوە تێبگەین، چۆن ڕەنگی پرچ و چاومان جیایە لە یەكتر، ئاواش داستان و چیڕۆكی هەموو مرۆڤێك جیایە، ناكرێ باوكێك بڵێ دەدبێ كوڕەكەم ببێتەوە من، باوك هەیە، حەز دەكات كوڕەكەی لە خۆی پیاو تر و باشتر بێ، بەڵام دەبێ بزاندرێ ئێستا پیاو بوون و باشتر بوون جۆر و شێوازی هەیە، بۆ نموونە دەكرێ كوڕەكە وەك باوكی نەبێتە ئەندازیار، بەڵكو ببێتە یاریزانێكی باش.
ئیمام عەلی دەفەرمووێت كوڕەكانتان وەك خۆتان پەروەردە مەكەن، ئەوان بۆ سەردەمێكی تر دروستبوون.
‎ژیان بەردەوامە…
‎تا بجووڵێی ئەزموونت زیاتر دەبێ، وا باشە زۆرترین جوڵەت هەبێ، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود وەرگری و زۆرترین وزە بەدەست بێنی، وەك ئەنیشتاین دەڵێ مادە+جوڵە=وزە.
‎ئەم چەند قسەیەی من كردم، لەسەر ژیان، تێگەیشتنی منە بۆ ژیان، بە قسەی من مەكە و بۆ خۆت بژی و ژیان بكە، بەڵام بیرت نەچێ نابێ دووجار یەك هەڵە بكەی یان هەموو شتێك تاقی بكەیەوە، چونكە وەك دەوترێ ژەهر تاقی ناكرێتەوە.
‎باشترین و جوانترین یاسا لە ژیان ڕێز گرتنە لە خۆت، وەك مرۆڤێكی خاوەن رۆئیا و دونیا بینین و خەون جیاواز و تایبەت، بە هەمان ئەندازەش رێز گرتنە لە مرۆڤی بەرامبەر بە هەمان تایبەتمەندییەكانەوە بەڵام جیاواز، لە پەنای ئەمانەش هەوڵ دانە بۆ بەدی هاتنی خەونەكانت، بە شێواز و میكانیزمی جیاواز كە خاڵی نەبێت لە بەها مرۆڤایەتییەكان.

___

کتێب و تەکنەلۆژیا

nusar1

ویستی یەکگرتنەوە لە کۆریای دابەش بوو دا؟!..

nusar1

بارزانی و ئەفسانەیەکی لەبیر نەکراو لە لای جووەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW