KDC

كوردستان دەبێتە فریاد ڕەسی ئەورووپا!

مەشخەڵ كەوڵۆسی …
كێشەی ئەمڕۆی نێوان ڕووسیا و پەیمانی ناتۆ كەلەسەر زەمینی ئۆكرانیادا یەكلایی دەكرێتەوە، سەرەتای دەستپێكردنی قۆناغێكی تازەیە لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و سروشتی ململانێ گەورەكانی دنیادا.
لەم دەستپێكەدا ئەوەی كە وادەكات هاوسەنگی لەكایەكەدا نەبێت، ئەوەیە بەنزیككراوەیی ڕووسیا یەكەم سەرچاوەی هەناردەكردنی گازی سروشتییە بۆ ئەورووپا.
لەڕووی جۆر و قەبارە و نرخەوە، تاكو ئیستا هیچ سەرچاوەیەكی ئەلتەرناتیڤ بۆ گازی سروشتی ڕووسیا لەبەردەستی ئەورووپادا نیە. پۆتین تاكو ئیستا توانیویەتی بەشێوەیەكی زیرەكانە ئەو كارتە بەكاربهێنێت و، پێگەی جیۆسیاسی خۆی قایم بكات و، كێشەكانی خۆی هەناردە بكاتە نێو دەرەوەی جوگرافیای بەرینی ڕووسیاوە. ئەو سەركردەیە كە ڕۆڵەی شەرعی منداڵدانی “كەی. جی.بی”یە، لەكاتێكدا توانی غروری مۆسكۆ بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد، هاوكات بەیاریكردنی بە كارتی گازی سروشتی توانیویەتی ئەو ڕاستییە بەبیری ڕۆژئاواییەكاندا بهێنێتەوە كە گەشەكردنی ئابووری و شاستانی و پیشەسازییان وابەستەیە بە گازی سروشتی ڕووسیاوە.
هەموو كۆدەكانی پێشكەوتن و ئاوەدانی و ژیان و سیستەمی ئەورووپی، كۆدەكەی لەڕووسیایە. داینەمۆكەی بریتییە لەوزەی
ڕووسی!.
ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە بەهەموو پێوەرەكان، بەجۆرێك توانای
ڕاوەستاندنی ژیانی هاوچەرخی ئەورووپا، لەدەستی یەكێك لە نەیارە مێژووییەكانی ئەو شارستانیەتەدا بێت.
ڕاستە كێشەكانی ئەمڕۆی نێوان ناتۆ و ڕووسیا، ڕەهەندی تەناهی تێدا زاڵترە، بەڵام لەناواخندا جەنگی سەرەتاو دەستپێكی وزەی خاوێنە. بەڵام ئەوەی تەنگی بە ئەورووپا هەڵچنیوە، ئەوەیە وەك دەبینین دەوڵەتی قەتەر كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سروشییە لەجیهاندا، زووبەزوو وشیاریدا لەوەی كە ئەو
لەتوانایدا نیە جێگەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەورووپا بگرێتەوە. ئەم ڕاگەیەنراوەی دەوڵەتی قەتەر كێشەی ئەورووپای ئاڵۆزتركرد، وایكرد خەیاڵدانی بڕیار لەو كیشوەرە بگۆڕێت. چونكە ئەوان بەدوای ئەلتەرناتیڤ دەگەڕێن بۆ گازی ڕووسی! بەڵام ڕەنگە لەڕووی چەندایەتی و نرخەوە، گازی قەتەر نەتوانێت ئەو مەرامەی ئەورووپا وەدی بهێنێت! بێگومان ژێرخانی گواستنەوەی گازەكەش بۆ ئەورووپا، ئیدی چ بە كەشتی تایبەت یان لەڕێگەی لولەكەشییەوە، تا ئیستا ئامادەنیە!.
لێرەدا كێشەی سەرچاوەی بەدیل بۆ گازی ڕووسی، دەبێتە گرێكوێرەیەكی ئاڵۆز.
كاریگەری لەسەر دۆسیە سیاسی و تەناهییەكانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دادەنێت.
لەم میانەیەدا كوردستان بەبڕێكی یەكجار گەورەی گازی سروشتییەوە دێتە كایەكەوە. ئەوەندەی شارەزایان باسی دەكەن، گازی سروشتی كوردستان، ئەگەرچی لەئیستادا لەڕووی چەندێتییەوە بایەخێكی ئەوتۆی نیە، بەڵام لە چەند ساڵی داهاتوودا دەكرێت بەهەرزانتر لەگازی سروشتی قەتەر بگاتە ئەورووپا، بێگومان كوردستان لەئەورووپا نزیكترە وەك لە قەتەر و گواستنەوەی گازەكەیشی كەمتری تێدەچێت.
بەمانایەكی تر، پێگەی كوردستان لەڕووی جیۆسیاسییەوە بایەخێكی گەورە پەیدا دەكات. ئەوەی ئەورووپا و ڕۆژئاوا بەدوایدا وێڵن، لەكوردستان ئامادەیە. كوردستان دەتوانێت ببێتە فریادڕەسی ئەورووپا و لەژێر هەڕەشەی پۆتین دەربازی بكات.
ئەگەر لەسەردەمی نەوتدا و لەسەدەی بیستەمدا، ئیمپریالیزمی نەوت، كوردستانی بێبەشكرد لەهەموو مافە سیاسی و نەتەوەییەكانی، چونكە كورد خۆیشی ئامادە و ساز نەبوو بۆ خاوەندارێتیكردنی نەوتەكەی و بەكارهێنانی وەك كارتی سیاسی.
ئەوا لەسەردەمی گازی سروشتیدا، ئاستی وشیاری كورد، ئەزمونی
كورد لەهەموو ڕوویەكەوە جیاوازە. دەكرێت لەسەردەمی گازی سروشتیدا، كوردستان وەك سەرچاوەیەكی گەورەی
ئەو وزە پاكە، كە نزیكترین خاڵە لە ئەورووپاوە، ڕۆڵی پڕ بەپێستی خۆی ببینێت.
پلانێكی وردی وشیارانە و واقیعی دابنێت بۆ سەرمایەگوزاری لەم سێكتەرەدا، قەبارەی بەرهەمهێنان بگاتە ئاستێك بتوانێت ڕكابەری سەرچاوە گەورەكانی تر بكات.
هاوكات بتوانێت وەك كارتێكی سیاسی بۆ گەیشتنی كورد بەمافە نەتەوەییەكانی و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە قەوارەیەكی كوردیدا، یاری بەگازە سروشتییەكەی خۆی بكات. هەموو ئەزمونەكانی شكستی نەوت، بكاتە وانەی سەركەوتن لەسەردەمی گازی سروشتیدا و بەبێ باجێكی گەورەی سیاسی و یاسایی
“دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كورد” ئەمجارەش نەبێتەوە بەفریادڕەسی ئەورووپا.

___

“ئێران دەیەوێ بە كوشتنی منداڵی كورد، قەیرانەكانی خۆی پەردەپۆش بكات”

nusar1

گرنگی رووخانی ئەسەد و سووریا!..{ناڕەزاییەکان لە سووریا سەرهەڵدەدەنەوە}…

nusar1

بەرکوڵێ لە ژیاننامەی ئۆتۆ ڤۆن بسمارک سەرکردەی کاریزمایی یەکگرتنی ئەڵمان

KDC
KDC

FREE
VIEW