هەوارخان سەید موراد
زمان یهکێکه له دینگە گرنگهکانی ههر نهتهوه و میللەتێک
بۆ ناساندنی فەرهەنگ و شێوازی ئاخەوتن هەر گەڵێک لە مڕ شێوازی زمانەوانی پێگە و ئاستی دیاری دەکرێت .
بێگومان هەرچەند گرنگی بدرێت بە خزمەت کردن و بایەخ بە فەرهەنگی زمان ئەوا زیاتر خزمەت بە دروشم و چەمکی ئەو نەتەوەیە دەکرێت ، گرنگی دان بۆ پێشخستنی هەر میللەتێک وابەستە بە پێشخستنی تاک لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگا ، فەرهەنگی شارستانیەتی هەر گەلێک ڵکاوە بە پێگە و هێزی ئەو نەتەوەیە لە سەرتاسەری جیهان ، زمانیش وەک بوارەکانی ئابوری و سیاسی و تەکنەلۆجیا هەوێنی ستاندارتی جیهانی هەیە ، کە لە ئێستادا زمانی ئینگلیزی بۆتە زمانی دووەمی هەر نەتەوەیەک لە دوایی زمانی دایک ،
زمانی کوردی کە لە چەند زارەوەیەک پێک دێت ، زمانێکی ئارام و سمبوڵێکی جوانی هەیە ، لەگەڵ ئەو هەورازە پڕ دەربەدەریەی مێژووی گەڵی کورد ، نەتەوەی کورد توانیویەتی فەرهەنگی خۆی بپارێزێت .
زمانی کوردی زمانی گهلێکی پڕ لە چوێرەوەری بهشکراوه. دەتوانی بڵێین :ههر چۆن لە ڕابردوو ووڵاتانی زڵهێز ئەنفاڵ و داگیری خاک و نیشتیمانیان کرددووه. ئاو بهو جۆرهش زمانهکهمان له لایهن دهوڵهتی زڵهێز بەتایبەت عوسمانی و سەفەویەکان وه به تاڵان و دزراو ئهنفالکراوه.
زۆر وشهگەڵی ناسک و شیرین بەهان چەشنی ئەنفاڵ و تاڵان بردنی کچە کوردی نازدا براوە، بۆ ناو زمانی دهوڵهتی داگیرکار . زۆر وشهی کوردی ئەمرۆ بۆ ئێمە بۆتە بیانی و ئەوان بوونەتە خاوەنی ووشەگەری.
فەرهەنگ و کلتوری وشەی هەر نەتەوەیەک ئاوێنەی ژیانی کۆمەڵگا و سروشتی ئیشوکار و ئاستی پێشخستنیانە ، لە مڕ فەرهەنگ شارستانەتی ئەو نەتەوەیە تێدەگەیت کە لە چ ئاستێک دایە لە ڕووی ڕۆشنبیری، ئابوری، زانستی،….هتد. واتە وابەستە بە بواری کۆمەڵایەتییەوە هەیە، لە هەر بوارێکیشدا چالاک بن، فەرهەنگی زمانەکەیان لەو بوارەدا دەوڵەمەند و پێشکەوتوو ترە.
گرنگترین کار بۆ پاراستنی فەرهەنگی زمانەوانی
- زیاتر پێویستمان بە وەرگێر و نوسەری کاراما دەبێت بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکانی کۆمەلگا بەتایبەت لە بواری زانستی و ئەدەبی ، ئەم نەوە نوێیە باشتر لە ئەکادیمی پسپۆریان تێدەگەن و فێرخواز تر دەبن کە بابەتێک بە زمانی دایک بخوێنرێت
- پێویستە کەسانی پسپۆری زمانەوانی هەوڵ بدەن بە گەڕاندنەوە ئەو ووشەگەرە کوردیانەی کە بەتاڵان چوون لە لایەن فەرهەنگی ووڵاتانی دراوسێ
- گرنگی دان بە زمانی کوردی لە داینگە و قۆناغی سەرەتای قوتابخانە دا.