KDC

پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا


سوورە مەرگەیی…


بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بیانووی داوەتە دەست تورکیا لەشکرکێشی بکات، لە رۆژئاواش هەمان بیانووی دایە دەست تورکیا و عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی تری داگیر کردن و پەکەکەش هیچی پێنەکرا، لە کاتێکدا موراد قەرەیەڵان دەیگوت: ئەگەر تورکیا بێتە عەفرین، ئێمەش دەچینە ئەنقەرە، تورکیا هاتە عەفرین و پەکەکەش لە چیا سەختەکانی باکووریش جێگایەکی بۆ خۆی پێ دابین نەکرا.
پەکەکە لە باکوور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، جگە لەو دەستە و گرووپانەی خۆی درووستیان دەکات، هیچ حزب و رێکخراوێکی کوردی قبوڵ نییە، بەڵام لەگەڵ رژێمە داگیرکار و کوردکوژەکانی ئێران و عێراق و سوریا هیچ کێشیەکی نییە و چەکدارانی پەکەکە و سەربازانی ئەو رژێمانە تێکەڵن و هەماهەنگیشیان هەیە.
پەکەکە ئەوەندەی دژی حکومەتی هەرێمە، ئەوەندە دژی تورکیاش نییە، ئەوەش لە راگەیاندنەکانیان و تەنانەت چالاکییە سیاسی و سەربازیەکانیشیاندا رەنگی داوەتەو، لە باشووریش ئەو حزب و چالاکوان و رۆژنامەنووس و چاودێرە سیاسیانەی لە ئێران نزیکن، بە رێکەوتیش باسی زوڵمی سەر کوردانی رۆژهەڵات و هێنانەوەی عەرەبی هاوردە بۆ کەرکوک ناکەن، بەڵام کەمپین بۆ پشتیوانی لە پەکەکە ساز دەکەن، ئەوەی جێگای پرسیارە و پێویستە کوردپەروەران بە دوای وەڵامەکەیدا بگەڕێن، کەمپینچییەکان لە کەمپینەکان پرسیاری ئەوە ناکەن، تورکیا چۆن زانی سەیارەکەی گوندی کانیلانی نزیک قەڵادزێ چوار پەکەکەی تێدان؟! ئەی چۆنی زانی سەیارەکەی گوندی گەڵاڵەی سەر ماوەت سێ پەکەکەی تێدان؟! ئەی چۆنی زانی پەکەکە لە سەفرە و کوونەماسین؟! ئەی چۆنی زانی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد براونە چیای ئەزمەڕ؟! بۆ قوربانیانی ناو ئەو سەیارانە گەریلا نەبوون و فرۆکەی تورکی نەیکاشتوون؟! ئەوەی مایەی سەرسووڕمانە پەکەکەش باسی ئەو دەستدرێژیانەی تورکیا ناکات کە لە سنووری سلێمانی دەکرێتە سەریان؟! تەنانەت ناپرسێ تورکیا چۆن دەزانێ گەریلاکانی بە کام سەیارە هاتووچۆ دەکەن و لە کوێ سوار دەبن و بەرەو کوێ دەچن؟!.

___

شاندێکی پارتی کۆماری تورکیا سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

KDC

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW