داڤان یەحیا خەلیل ….
ئێمەی مرۆڤەکان لە گێژاوێکی گەورەداین سبەی و رۆژی دواترمان نادیارە، رەنگە بەهۆی هەلەێکی سیاسی مرۆڤایەتی لەناوبچێت.
ئایا تۆ هەرگیز بیرت کردوتەوە: “ئەگەر مرۆڤەکان بڕیار بدن هەموو بۆمبە ئەتۆمییەکانی سەر زەوی بە یەکجاری بتەقێتەوە، چی روئەدا؟”
بە دڵنیاییەوە، تۆ ئەوەت نەتزانیوە کە شتێکی زۆر شێتانە دەبێ بۆ ئەم هەسارەیه، بەلام هەموومان ئەزانین ئێستا کێشەکان زۆر ئالۆز و خراپن، بەڵام ئایا مرۆڤەکان پەنا بۆ ئەتۆم ئەبەن یان نە، گریمان پەنایان برد؟.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی جەنگی سەر ئۆکرانیا لە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوودا لە لایان ڤلادیمیر پوتین، خەڵکێکی زۆر ترسی ئەوەیان هەیە کە جەنگی جیهانی ناوکی یاخود جەنگی سێیەم ڕووبدات.
“سەرۆکی ڕووسیا داگیرکارییەکەی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت ناوبرد” وە ووتی ڕووسیا هیچ پلانێکی نیە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.
هەروەها پوتین وتوویەتی کە لەو بڕوایەدایە یارمەتی “دزەنفەکشین، یاخود چرکردنەوە” ی ئۆکرانیا دەدات بە ناردنی سەربازەکانی بۆ “ئاشتی پارێزی” لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی ئۆکرانیا ئەو کارەی بە “شەڕ” وەسفکرد هەروەها ووتی پوتین دەیەوێت وڵاتەکەمان وێران بکات.
سەبارەت بە بەشداری وڵاتانی دیکەی بیانی، پوتین هۆشداری دا بە سەرکردەکانی جیهان کە ئەم کارە کاریگەری گەورەی دەبێت و دەڵێت: “هەر وولاتێک یاخود لایەنێک بیانەوێت بمانوەستێنن ئەنجامێکی زۆر خەرابیان ئەبێ وە ڕووبەڕوی گەورەترین هەلی مێژوویی ئەبن”.
جا با بگەرێنەوە بۆ سەر ئەتۆمەکە.! چی روو ئەدات ئەگەر ئێمەی مرۆڤەکان هەموو بۆمبە ئەتۆمییەکان لە یەک کاتدا بتەقێنینەوە؟
تا ساڵی ۲٠۱۹، ۱٥٠٠٠ چەکی ئەتۆمی لەسەر هەسارەی زەوی هەیە.
تەنها سێ ئەتۆم ئەبێتە هۆی لە ناو بردنی ٤٥٠٠ شار لە سەر زەوی، کەواتە ئەگەر هەرهەموویان بە یەک جار بتەقێنەوە ۲۲٥٠٠٠٠٠ بیست و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار شار وێران ئەبن.
هەر ۱٥٠٠٠ ئەتۆمەکە ئەکاتە ۳ بلێۆن تۆن تی ئێن تی، هەروەها ۱٥ ئەوەندەی بورکانەکانی کراکاتوا بەهێزتر ئەبێ.
کاتێک تەقێنرایەوە ئەبێتە تۆپێکی ئاگرین بە درێژایی ٥٠کم و شەپۆلێکی تەقینەوە دروست دەکات کە هەموو شتێک لەناو روبەروی ۳٠٠٠ کیلۆمەتر وێران ئەبێ.
دەنگی تەقینەوەکە لە هەموو جیهاندا دەبیسترێت و شەپۆلی مەگناتیزیەکە بۆ چەند هەفتەیەکی لە نێو جیهاندا دەسوڕێتەوە.
هەوری شێوەی قارچک تا قەراغەکان ئاسمان بەرز ئەبنەوە وە هەورەکە ئەچێتە دەرەوەی بۆشاییەکان هەسارەیی زەوی.
ئەگەر لە باشووری ئەمریکا لە ناو دارستانی باراناوی ئەمازۆن بتەقێنرێتەوە ئاگرێکی گەورە دروست دەکات کە تەواوی کیشوەرەکە دەسووتێنێت.
تیشکدانەوەی رادیێشنەکە هەموو شتێک دەکوژێت، دەوروبەری سەدان کیلۆمەتر بێ ئاوەدانی ئەکا.
دارستانی باراناوی ئەمازۆن بەتەواوی لەناودەچێ هیچ شتێک بە ناوی دارستان لە جیهاندا نامێنێ وە مرۆڤایەت بەتەواوی دەسرێتەوە وە هیچ شتێک بە ناوی مرۆڤ نامێنێ.
بەداخەوە، ئەمە تەنانەت خراپترین سیناریۆ نییە. مرۆڤەکان هەموو شوێنێکی یۆرانیۆمیان مینرێژ کردوەوە وە دەرئەهێنن، هەموو ئەو شوێنانەش ئەبن بە بۆمب وە ئەتەقێنەوە کارەساتبار تر ئەبێ.
لەو بروایەدام کە ۳٥ ملیۆن تۆن یۆرانیۆم لەسەر زەوی هەبێت کە بەسە بۆ دروستکردنی 10 ملیار بۆمبی لە شێوازی هیرۆشیما.
هەوری تەقینەوە هندە زۆر ئەبێ زەوی دادەبۆشێت وە هیچ گەلێنێک بۆ خۆر نامێنێ کە بگاتە سەر زەوی ئەوەش ئەبێتە هۆی سەرماێکی زۆر بە هێز.
هیچ شتێک بە ناوی ژیان لەسەر زەوی نامێنێت. تەنانەت وێستگەیەکان نێودەوڵەتیش کە لەناو بۆشاییەکانی ئاسماندان هەروەها پاشماوەکانیش لە ناو دەچن.
ملیۆنان ساڵ دەخایەنێت بۆ هەر جۆرە ژیانێک کە دووبارە لە سەر ئەم هەسارەیە دروست بێتەوە.