ھەڵۆ بەرزنجی ١.٣.٢٠٢٢
بەشی ١ ـ ٢
محەمەدی حاجی مەحمود
ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک بەرگی پێنجەم ١٩٩٧ـ٢٠٠٤
باسی ڕووداوەکانی خەبات و شۆڕشی میللەتەکەمان دەکات
چاپخانەی هەژار موکریانی/ ٢٠٢١ ١١٨٧ لاپەڕە
ھێشتا بۆم نەلواوە تەواوی بەرگەکانی “رۆژژمێری پێشمەرگەیەک“ی کاکە حەمەی حاجی مەحمود بخوێنمەوە. بۆ خۆم بەرگی٢ مھەیە و بەرگی چواریشم بەر لەچەند ساڵێ بەقەرز وەرگرت بۆ خوێندەوە .ئەم ھۆکارە وا دەکات تەواوی باس و ڕووداوەکانم لەبەرچاو و دەستنەبێت و نەتوانم تەقەڵ لەباسەکان بدەم و پێکەوەتان بنووسێنمەوە.. بەواتایەکی تر وەک دەنکی تەزبیح بیانھۆنمەوە.. کەواتە هەر لە پێشڕادەست کورتی خۆمان ڕادەگەیەنم.
بەڵام ئەو ڕاستییەم لا بەرجەستەیە کە رۆژژمێری پێشمەرگەیەک زیاتر لەزۆر بیرەوەریی و ژیاننامە و بەسەرھاتی تری نووسراو، ڕاستی لەخۆ گرتووە و ڕووداوەکانی تۆمار کردووە…
ئەم ڕاستییەش زۆرینەی ئەوانەی خوێنەری رۆژژمێرەکەی کاکە حەمەن جەخت لەسەر ئەم حەقیقەتە دەکەنەوە..بەڵێ لێرە ڕاستی گەر لەشوێنی تر دەست نەوێ، لێرە ھیچ پەردەیەکی سیاسی بەسەر ڕووداوەکان دراوە و ھیچ بەرگێکی لەبەر نەراوە، راستییەکان ڕووت و قووتن . ڕۆژمێرێک ڕۆژانە باسەکانی تێدا نووسراوە و گەلێک لەم ڕووداوانە سەرنج لێ گیراوە و بەپێی توانا تاوتوێیان بۆ کراوە..
مامۆستا مەسعوود وتەنی: ڕاستی شەرەفی نووسینە…
لەم کۆنتێکسەدا ڕاستی ئەوەیە: ھەرچی ڕوویداوە و تۆ تێیدا بەشدار بوویت باسی بکەیت، بە ئازایەتی و ترسنۆکی، سەرکەوتن و ژێرکەوتن،چاکی و خراپی یاخود جوانی و ناشیرینییەوە. هەروەها تووشی پەتای، ھەر من و من و من و منت نەبێ ، خۆی لە ھەقتقەت نەدزێتەوە ولایەنی نەرێنی لەملی کەس نەپێچیت و چیرۆک نەھۆنیتەوە و بەختان بۆ کەس دانەتاشی…
هۆکاری بینینەوەی بەشی زۆری ڕاستیەکان لێرەدا. پێشم وایە بەرھەمی خەسڵەت و کاراکتەریی پێگە کۆمەڵایەتییەکەی کاکە حەمەیە، کەکەموزۆر پابەندە پێوەیی و جیای دەکاتەوە لەوانی تر!… ھەر ئەم ھۆکارە ئاوێتەی ئەو بیروباوەڕەیە کە لەسەرەتاوە جۆشوخرۆشی بەخشیوەتەکاکە حەمە بێتە ڕیزی خەباتەوە و گیانبازی بکات بە ژیانیەوە، بەکورتی وەک ئەفەندی و بۆینباخ لەملەکانی نەکردووە و ناکات…
ئەم بەرھەمە ڕووداوەکانی ساڵانی نێوان 1997-2004 ی گرتۆتە خۆیی و بریتییە لە 1187 لاپەڕە.. لە سێ بەش پێک دێ 442 لاپەڕەیتۆمار و نووسین و شیکردنەوەیە و لە دوو بەشدا رێک خراوە،593 لاپەڕەی بریتییە لە بەڵگەنامەکان..کۆمەڵێ نامە و بەیاننامە و نووسینیمێژووییە و لە 148 لاپەڕەشدا چەندین وێنەی جۆراوجۆری کەسی و بەکۆمەڵی داناوە…
کاکە حەمە.. وەک پێشمەرگە و سەرکردەیەک لەو ناوجەرگەی رووداوەکان بووە لە ١٩٧٦ بەدواوە ھەتاوەکو ئێستا و بە لێھاتوویی و تئکۆشانیخۆی بووە بەرۆگری بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و لەتەواوی ھەوراز و نشێو و ڕۆژە سەختەکان دا شانی داوەتە ژێر ئەم ئەرکەسەختە.
١٩٩٧/١/١ یەکەم ڕۆژی ھەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ڕۆژژمێرەکەی کاکە حەمەیە:
ھێشتا ژان و ئازارەکانی ٣١ ی ئابی١٩٩٦ بەسەر ڕۆژانی دواتریشەوە دیارە” شەڕی ناوخۆ گەیشتە لوتکە” ل ١٢… دوو ئیدارەییدیمەنێکی زەق و واقعێکی تاڵە. ئاماژە بەوە دەدات یەکێتی بە ھاوکاری ئێران پلانی لێدانی پارتیان ئەنجام داوە و پارتیش سوپای عێراقدێنی و یەکێتی لە ھەولێر دەردەپەڕێنێ. ئەم دیمەنە بە برینە قوڵەکانییەوە مێژووی کوردەوە دەبنە دەست پێکێکی تری ترسناک و دڵتەزێن.
دوا ئەم سەرەتایە ئیدی باسی کۆمەڵێ جموجوڵ و دیدار دەکات لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دا کە لایەنێکی ئامادە و چاودێر و زۆرجارئەندازیاری شەڕ یاخود ئاگربەستن…ڕۆڵی سووریاش لەدوورەوە لەڕووداوەکاندا پاسیڤ نییە! ، بۆیەکا جارەوجار دەبێتە شوێنی سەردان ودیداری کاکە حەمە و زۆر کەسایەتی و لایەنی تری کوردی..
نووسەر دێتەوە ناو رۆژەکانی شەڕی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی، باس لە ڕۆڵی ئاشتخوازانەی خۆی دەکات ( مام جەلال ٩ جارو مەلاعەلی ٤ جار تلفونیان بۆ کردم) ل٢٥.. ھەموو داوایان لێ کردووە بێتە پێشەوە، بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە. یەکێتی پەرێشان دەبێتبەدەست ئیسلامییەکانەوە، سۆشیالیشتیش دەگلێتە شەڕەوە ، ئێران گەرماوگەرم بروسکە بۆ سۆشیالیست دەنێرێ، کەبۆچی شەڕی بزووتنەوەدەکات؟.. نووسەر بەتوندی وەڵامی ئێرانییەکان دەداتەوە و بە گلەیەوە مام جەلالیش ئاگادار دەکاتەوە..دەرئەنجام سەرکەوتوو دەبێ ولەگوڵەخانە ھەردوو لایەن بۆ ئاشتی پێکەوە دادەنینشن. ڕاگرتنی شەڕی نێوان براکان،شەڕی ناوخۆ یاخود کوردکوژی!! کارێکی فرە سەختە،ئەوەی جێی دڵخۆشییە کەوا لەسەر دەستی کورد دا و لەبارەگای حیزبێکی کوردی کارەکە جێبەجێ کراوە..
دەگەینە لاپەڕە ٣٠ چاومان دەکەوێ بەم پەرەگرافە لەسەر مام جەلال :” مام جەلال پیاوێکی سیاسی تێکۆشەر و بەتوانا ولێھاتووە، بۆیە لە قیادەی کورد لەلای من لەگەڵ ھەندێ سەرنجم لەسەر ئیشکردنی بەڵام یەکێکە لە باشترینسەرکردەکانی کوردلەو سەردەمەدا بۆیە مان و ھەبوونی مام جەلال بۆ کورد زۆر باشە و پیاوێکی گەورە و ھەڵکەوتوویکوردە”.
بەھەقەت بەدرێژایی و پانتایی ڕووداوەکانی ئەم ٨ ساڵەی لەم بەرگەدا بەسەر کراونەتەوە، لە گەلێ وێستگە و چرکەساتی ھەستیار و کاریسەخت و تەنگانەدا ھەردوو بە ھانای یەکترەوە دێن و ھاوکاری یەکتر دەکەن لە پێویست دا لە پەیوەندییە کەسی و حیزبی و کوردستانی وھەرێمییەکان دا ..بەتایبەت مام زۆری کاری لەرێگای کاکە حەمەوە مەیسەر کردووە. لەبەرەوە ئاماژە بە چەند نموونەیەکی دەکەین.رووداو وبەسەرھاتیش ھەن کاکە حەمە بەتوندی گلەیی بەرانبەر ی ن ک دەردەبڕێ.
ھێشتا ئەم پەردەیە دانەدراوە باسی شەڕی نێوان پارتی و پ ک ک دێتە پێشەوە. لەم ڕووەوە دەنووسێ:” پەکەکە ھێزێکی کوردیکوردستانی تورکیایە، و بۆ ئازادی کورد لە کوردستانی تورکیا (…) بەڵام ئەم ھێزە باوەڕی بەھیچ ھێزێکی کورد نییە و(…) ھەموویانی تەسفیە کرد). ل ٣٢
دوای ئەوە ئەوجا شەڕی پارتی و یەکێتی و تورکیا دژ بە پ ک ک، نەوشیروان مستەفا سەرکردەی مەیدانی شەڕی کردووە. دواتر پ ک کخۆی بەدەستەوە دەدا و لە ماڵی کریم خانی برادۆست، فوئاد مەعسوم و رۆژ نوری شاوەیس رێکەوتن لەگەڵ عوسمان ئۆجەلان دا ئیمزادەکەن.. سەیر ئەوەیە تورکیا گەرماوگەرم ناڕەزایی دەردەبڕیوە، پرسیوێتی: چۆن رێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان دەکەن؟. بۆیە ڕاستەوخۆ داوایگۆڕینی مەعسوم و شاوەیس دەکات.. یەکێتی داواکەی تورکیا جێبەجێ دەکات…
نووسەر.. لەبابەتە گەرمەکانی شەڕەوە، باس لەوە دەکات لەگەڵ شاندێکی حیزبەکەیدا چۆتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن… بەعس پێی گووتوون: ئێوە لەگەڵ پارتی دا ڕێک بکەون! ئێمە یەکێتی دەردەپەڕێنین و کوردستان ڕادەستی ئێوە دەکەین! … سۆشیالیست بەم داواکارییە ڕازینابێت!. کاتێ قسەش بە مام جەلال دەڵێن،نووسەر بەرپەرچییان دەداتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە وەک بڵێی ماراسۆنە: ھەر حیزبەی بەجیا بەرەو بەغدا بۆ دەستکەوتی تایبەتی بەدەستھێنان ھەڵپەیان بووە، لەوێش بەغداناکۆکی زیاتری خستۆتە نێوانیانەوە…
لەو رۆژانەدا ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان گیراوەتەوە و بەغدا داوای بەردانەوەی دەکات! . سۆشیالیست قەناعەت بە یەکێتیدێنێ و ئاوەکە بەردەنەوە. لەگەڕانەوەدا دەمودەست مام جەلال لەم ھەنگاوە ئاگادار دەکەنەوە، بەشێوەیەک پێی دەڵێن: دە ئێوەش بچن بەشیخۆتان بپچڕن!.. یەکێتی ئاوەکە بێ مەرج بەردەداتەوە و شاندێک دەنێرێ بۆ بەغدا.
کاکە حەمە لێرەدا ددان بەوەدا دەنێ: “کە چوونی بۆ بەغدا لەسەر داخوازی مام جەلال بووە“.ل ٣٨.. دواتر باس لە نزیکبوونەوە وڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات.. گەرماوگەرم لەبەرانبەردا ڕۆژی ١٩٩٧/٦/١٣ شاندێکی ئێران و شاندێکی پ ک ک / جەمیل بایک( ھەڤاڵ جومعە) لەماڵی کاکە حەمە کۆدەبنەوە بۆ خورتکردنی پەیوەندییەکان. ئێران ستراتیژی خۆی هەیە و ھەر ھێزێکی کوردی لێ دوورکەوتبێتەوە،بە میتۆد و شێوازی تایبەت بە خۆی ھەم سزای داوە و ھەمیش گورجوگۆڵانە ئەڵتەرناتیڤی خۆی هێناوەتە کایەوە و بایەخی دەداتبە حیزبێکی تری نەیاری حیزبی یاخی / تۆراو یاخود نەیار..
کاکە حەمە دەچێتە سووریا و لەوێوە بەرەو ئەوروپا تا دەبێتە میوانی Med.TV .. ئەو ڕۆژانە تاکە تیڤی کورد بوو. دەڵێ: “لە برۆکسل بووممام جەلال ئەو شەوە لە سەعاتێکدا ٣ جار تلفونی بۆ کردم و داوای ئەکرد قسە بکەم دژی پارتی و ڕابگەیەنم ئیمشەویەکێتی سەلاحەدین دەگرێ. “ل٥٦ دەڵێ: قسەم دژی پارتی کرد و بڕگەی دووەمیش بەشێوازێکی تر دەربڕی.. ئەوەی جێیسەرنجە کاتی تەلەفونکردنەکە زوبێر ئایدار و رەمزی کارتالی لەتەنیشتەوە دەبن و گوێیان لە قسەکانی مام بووە و لای خۆیانەوە راستەوخۆتۆماریان کردووە… بڕوانە حیزبی کوردی تا کوێ پۆلیسی کاریان بەرانبەر یەکتر کردووە!!..بەکورتی دەڵێ: یەکێتی ئێران رێکەوتبوون لەقۆڵیحاجی ھۆمەرانەوە پەلاماری پارتیان دەدا.. تورکیاش بەھانای پارتییەوە ھاتووە و فرۆکە مەرگچێنەکانی ڕۆڵێکی خراپیان گێرا..
کاکە حەمە.. لە ئاکامدا بێ سێ و دوو دەنووسێ: “شەڕەکە لە ڕووی عەمەلیەوە شەڕی ئێران و تورکیا بوو بە چاودێریئەمەریکا“.. یەکێتی و پ ک ک و ئێران/ پارتی تورکیا ھەر کورد سووتەمەنی شەڕەکە بووە و بەھەزاران پێشمەرگەی کورد بوونە قوربانی ئەمشەڕە خوێناوییە ھەر لەم کۆنتێکسەدا دەنووسێ” ئەمڕۆ دوای تاقیکردنەوەی ھەموو ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی یەکتری لەنێوانیەکێتی و پارتیدا بە پەنابردن بۆ ئێران و عێراق و تورکیا و بۆ عەشایەر و بۆ حزبەکانی کەش ئەگەر کیمیاویشیانھەبوایە لە یەکیان ئەدا، بەڵام کەسیان کەسیانی پێ لەناونەچوو یەکیان بۆ نەسڕایەوە “ل٧٨… نووسەر پێی وایە پارتی لەئاکامی شەڕی لەگەڵ پ ک ک و یەکێتیدا دەبێتە خاوەنی ئەزموونێکی زۆری شەڕیی بەرەیی و لە شەڕی ١٩٩٤ـ١٩٩٥ دا ئێران پشتیوانی لەپارتی و ١٩٩٦ دا عێراق دیسان لە پارتی و ١٩٩٧ دا تورکیا لە پارتی .. کەچی یەکێتی جارێ نەیتوانیوە ھیچ دەوڵەتێ بھێنێتە شەڕی دژیپارتییەوە.. لەکاتێکدا چەندین جار ئاماژەی داوە بە ھاوکاری ئێران بۆ یەکێتی…
پارتی یەکێتی دوای گەڕێکی شەڕی خوێناوی ڕێگای ئاشتی دەگرنە بەر ..
بەدوورودرێژی باسی شەڕی پ ک ک دژی یەکێتی دەکات و وەک سۆسیالیت بەیاننامە دژی شەڕەکە دەردەکەن… مام جەلال پرس و ڕای زۆربە کاکە حەمە دەکات و ئەرکی قورسی دەخاتە بەردەم.. ئەرکەکە مشورخواردنی ئەو گرووپە بوون.د. سلێمان و ھاوڕێکانی کە لە پ ک کجیابوونە حەشار بدرێن تاوەکو یەکێتی تووشی کێشە نەبێت لەگەڵ تورکیا.
دواتر لە ٢٠٠٠/٩/١٩ شاندێکی ئێرانی دێنە گوڵەخانە و کاکەحەمە داوایان لێ دەکات گوشار بخەنە سەر پ ک ک شەڕەکە بوەستێن. وەکدەگێڕێتەوە ئێرانییەکان لە یەکێتی زۆر توڕە بوون دەیانویست بە پ ک ک تەمبێیان بکەن.ئەم چیرۆکە جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێتەوە شەڕیناوخۆ/ کوردکوژی راستەوخۆ بە قوڕمیشکردنی داگیرکەران بووە و بۆ بەرژەوەندی ئەوان بووە..ئاخر ئەو ڕۆژانە یەکێتی ھەوڵی دروستکردنیپەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیادا دەدا…
بڕگەیەکی تری ئەم شەڕەی ناو کوردستان دەستێوەردانی داگیرکەران، لەوەدا باس دەکات تورکیا ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر باشووریکوردستان دەکات. شایانی باسە لەشەڕی نێوان پ ک ک و یەکێتیدا ئەوە دەنووسێ کەوا کۆسرەت رەسوول ئامادە نەبووە شەڕی پ ک کبکات، ئەگەرچی ھۆکارەکەی روون ناکاتەوە لێ ئەمەش گرنگی خۆی ھەیە.. ھاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پ ک ک شەڕ فرۆشەکەیە وھاوکات لەشەڕێکی دژواردا بووە لەگەڵ پارتیدا ، کەچی لە باری سەرنجی پ ک ک ەوە دەنووسێ: “پەکەکە ئەیووت یەکێتی لە پارتیخەتەرترە لەسەر کورد” ل١٦٥.
یەکێتی ھەمیشە ھاوکاری پ ک ک بووە لەشەڕی دژی پاتیدا، سوشیالیستیش ھەمیشە ھاوکاری یەکێتی بووە…کاکە حەمە و مام جەلالپەیوەندی توندوتۆڵیان پێکەوە ھەبووە و زۆر کاریان بۆ یەکتر ڕاپەندووە و مام لە ساتەوەختە تەنگەکاندا متمانەیەکی گەورەی بە کاکەحەمەھەبووە. وەکو دیکە چەندین نموونە باس دەکات کە یەکێتی داویان بۆ ناوەتەوە و دژایەتییان کردووە.
ئێران و عێراق و سووریا ھەمیشە ئەکتەری چالاک و ژمارەی گەورەی تەواوی شەڕ و ڕووداوەکانی نێوان حیزبە کوردییەکان بوون..ھەڵبەتتورکیان ھەرگیز تەماشاوان نەبووە…ھەروەک کاکەحەمەش ئاماژەی پێداوە:
١٩٩٢ تورکیا ھاوکاری پارتی و یەکێتی لەشەڕی دژی پ ک ک کردووە
١٩٩٥ تورکیا ھاوکاری پارتی لەشەڕی دژی پ ک ک دا کردووە
١٩٩٧ تورکیا ھاوکاری پارتی لەشەڕی دژی یەکێتی و ئێران دا کردووە و لەشەڕی ساڵی ٢٠٠٠ دا تورکیا ھاوکاری یەکێتی لەشەڕی دژی پک ک کرد بێت! بۆیەکا ئێران لایەنگری پ ک ک کردووە.
کاتێ دەگەینە لاپەڕە ١٦٨-١٧٤ پرۆتۆکۆلی ئەو دانیشتنە دەخوێنیتەوە کەوا لەنێوان مستەفا قەرەسووی نوێنەری پ ک ک و ئاقای پەناھینوێنەری ئێران و نوێنەرانی سۆشیالیست و حزبی زەحمەتکێشانەوە. بەڕاستی ورد تێدەگەیت لەسەر شانۆی کوردستان چ دەگوزەرێ وشەرمە کەسی شۆڕشگێڕ و حیزبی بانگاشەکەری شۆڕشی ڕزگاری نەتەوەیی کلیلی ئەقڵیان بدەنە دەست دوژمنی خۆیان…
کاکە حەمە.. چونکە خۆی سەرکردەیەکی پێشمەرگەییە راستەوخۆ بەشداری زۆری شەڕەکانی کردووە، ئاگاداری کەلێ کونوقوژبنیڕووداوەکانە، ھەر بۆیە لەسەر دیاردەی شەڕەکانی ناوخۆ بە دوورودرێژی دەنووسێ و بیروڕاکانی لایەنی بەشەڕھاتووە، وەک خۆی دەخاتەبەرچاو و ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.. گرووپێکی چەکدار بەناوی تەوحید دەچنە ناوچەی سورێن، دەیانەوێ لەوێ بارگەوبنە ھەڵدەن… ککەئەمەنوێنەرێک دەنێری بۆلای مام – کە لەو کاتەدا ئاقای پەناھی نوێنەری ئاسایشی ئێران میوانی دەبێت- داوا لە مام جەلال دەکات ھەڵوێستوەرگرێ، کەچی مام دەڵێ:” ئەوانەش ھەر ھەر ئەرزی خوایە و سورێن جێیگای دە ھەزار کەسی تێدا دەبێتەوە و وازیان لێبھێنن (…) ئەوە ئێرابیش پێیان خۆشە لەو سنوورە بن و شەڕیان لەگەڵ ڕاگرن“.ل١٨٢ .
پەناھی ئاگای لە گفتوگۆکان دەبێ و بە پێچەوانەی مام دەڵێ: با سۆشیالیست شەڕی ئەوانە نەوەستێنێ و پێمان ناخۆشە ئەوانە بچنەسنووری سورێنەوە.بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی ئەم داوە بۆ سۆشیالیست دەنێنەوە.. کۆمەڵێ خەڵک دەبنە قوربانی ٢٠٠٠/١٢/٣ لە تارانشاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی بەسەرۆکایەتی عیسمەت وانلی و زوبێر ئایدەر و د. حەمەساڵح ئیبراھیمی دەبینێ کە بە نیازی ڕێککەوتنییەکێتی و پ ک ک ھاتوون… بەداخەوە رێگە نادرێن بچن و دەستبەتاڵ دەگەرێنەوە، ئاخر بۆ ئەوەی چارەسەر لای خۆیان بێت و سەریگوریس ھەر بەدەست داگیرکەرەوە بێت و کورد خۆی نەتوانی کێشەکانی ناوماڵی خۆی چارسەر بکات.
بۆ یەکەم جارە بزانم کاکە حەمە ھەستی شاعیرانەی هەس و هێندە لەدنیای ئەدەبەوە نزیکە. لەم بەرگەدا چەندین کۆپلە شیعر و شیعری درێژبەرچاو دەکەون..
من کوردێکی نیشتمانم، ھەڵگری ئاڵای سەرکەوتن یان نەمانم
لەو ڕێگایەشدا سەرفم کرد گەنجی و یاریکردن لەگەڵ مەرگدا بە ژیانم
ھەر بۆیە دەستم دایە ئەو پرۆژەیە
دروستکردنی ئەو پردە بۆ سەرکەوتن و پەڕینەوەی کوردە
من کوردێکی نیشتمان پەرستم
ئەیپارێزم بە بیر و ھەستم
ھەتاکو ماوم بۆ ئەو کورد ئەبێت نەوەستم
بۆ سلێمانیش دەڵێ
شاری سلێمانی بۆ بێدەنگ و ماتی
خۆ تۆ پاشماوەی سێ ئەمارەتی
وا مەزانە لە شارستانیەت دووری
ئەردەلان، بابان و شارەزووری
ھەرچیت بۆ بڵێین ھێشتا ھەر کەمە
پێشکەوتووترین شاری سەردەمە
بۆ میللەت ھەڵت گرتووە ئەو ھەموو خەمە