KDC

٨ مارس کۆتایی هێنان بە توندوتیژی 

علی جمال
٨ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان، لە ئاکامی خەبات و خوێندانی ئافرەتان لە پێناو بە دەست هێنانی ماف و ئازادیەکانیان دا هاتۆتە ئاراوە .

لەڕووی مێژووییەوە هۆکاری گۆڕینی 8 مارس وەک ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1857، کە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا سەرجەم کرێکارە ژنەکانی کارگەیەکی قوماش و دوورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داهات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەهێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ئافرەتەکان و سوکایەتی پێکردنیان.

ئەم ڕووداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕووی مرۆڤایەتیەوە و لە ساڵی ١٩٠٧ لەیادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرك له‌ ٨ی مارسدا خه‌باتی ژنان بۆ دابینكردنی مافه‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان خۆپیشاندانیان ‌ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بە ئافرەتان، ئەم هەوڵەش بەردەوام بوو لەلایەن چەندین ڕێکخرای تری خانمانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ژنانی سوسیالیستی كلارا زتكین، ژنانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. هتد)

پاشان لە 19ی مارسی ساڵی ١٩١١ خانمانی چەند وڵاتێک ڕژانە سەر شه‌قامه‌كانی وەک ئەڵمانیا، ئۆتریش،دانیمارك، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئۆتریش هێندە دەگاتە نزیکەی 30 هه‌زار كه‌س، لەئەنجامی ئەمەش هێزه‌كانی پۆلیس هێرش دەکاتە سه‌ریان به‌ لێدان و دەستگیرکردن و توندوتیژی بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە.

پاش هەموو ئەم هەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ژنان، لە ساڵی 1913 لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژن، 8ی مارس دەکاتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ژنان.

لەدوای ئەم بڕیاڕەش ژنانی شۆڕشگێڕ لە چەندین وڵاتی دیکە لەم ڕۆژەدا لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و نەهێشتنی زوڵم و ستەم خۆپیشاندانیان دەکرد، لە ساڵی 1921 دا ” ژنانی ئه‌نترناسیوناڵی سێیه‌می كۆمۆنیستی مۆسکۆ ڕۆژی ٨ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانی ژن په‌سه‌ند كرد، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیش پەرەی سەند و بۆ بەشێکی دیکەی وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا و چەندینی تر و ژنان لە 8ی مارسدا یادی ئەم ڕۆژەیان دەکردەوە

هەر بۆیە جێگای خۆیەتی کە ئەم ڕۆژە بەڕێزەوە یاد بکرێ و وەک دەستکەوتێکی گرینگی مرۆڤایەتی لە پێناو بەرابەری مافی ئافرەت و پیاو دا ڕێزی لێبگیردرێ. ئەگەرچی هەل و مەرجی ئافرەتان و گەیشتنی ئەو ڕەگەزە لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانی جیهان دا دوای زۆر سەختی و هەوراز و نشێو و هەوڵ و خەباتی خوێناوی تا ڕادەێکی بەرچاو جێگای ڕەزامەندی ئافرەتانە و ئەم ڕەگەزە لە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری دا ، دەوری بەرچاو دەگێڕن ، بەڵام لە کۆمەڵگا داخراو و دواکەوتوەکانی وەڵاتانی جیهانی سێهەم دا، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی سیتەمی دیکتاتۆری و دژی خەڵکی جڵەوی دەسەڵاتیان بەدەستە، ئافرەتان بەگشتی نەک لە ماف و ئازادیە مرۆڤایەتیەکان بێ بەشن، بڵکو وەک کەرەستەو موڵکی تایبەتی ڕەگه‌زی بەرابەریان ، دێنە ئەژمار و مامەڵه‌یان لەگەڵدا دەکرێ و لە هیچ کام لە بەرنامە و پڕۆژەکانی بەڕێوەبەری، پەروەردە، زانستی ، دادوەری دا دەور و توانایان بەهێند ناگێرێ و ڕێدەستیان پێنادرێ تا وەک ڕەگەزی بەرانبەریان ئەرک و بەرپرسیارەتی وەرگرن و لە بەرەو پێشکه‌وتنی کۆمەڵگاکەیاندا جێ پەنجەیان دیاربێ. هەرئەوەش وای کردوە کە ئەو کۆمەڵگایانە لە زۆر بواردا لە جغزی دواکەوتوویی و پێشنەکەوتن و هەژاری و ژێردەستەیی و چاولەدەستی دەسەڵاتە پاوانخواز و خاوەن دەسەڵاتە ئابووری و سەربازی و ته‌کنۆلۆژی دا بمێننەوە.
.
بەڵام لە هەمان کات دا ئافرەتی کورد زیاتر لە ئافرەتانی نەتەوەکانی وڵاتانێک که‌ دەست ئاواڵاتر و بەرچاو تر بوون، لە بەڕێوە بردنی ئەرک و پێداویستیەکانی ژیانی خێزانی، لە خەباتی ڕەوای ڕزگاری و گەیشتن بە مافە نەتەوایەتی و نیشتمانی نەتەوەکەماندا، هێندەی کە پشتیوانی ڕەگەزی بەرانبەریان بوون، بەو ئەندازەش لە بەڕێوەبرنی ئەو خەبات و فیداکاریانەدا بەکردەوە بەشدار بوون.
مێژووی خەباتی خوێناوی گەلەکەمان پڕە لە باس و خواسی ئافرەتانی وا کە نەک هەر بەشداری خەبات و تێکۆشان بوون، به‌ڵکو لە زۆر قۆناغ و هەل و مەرج دا، ڕێبەر و بەڕێوەبەری بزوتنەوە ڕەوا و یەک لە دوای یەکەکانی نەتەوەکامان بوون. لە شۆڕش و خەباتی ئەم قۆناغەی نەتەوەکەماندا بەشداری ژنان لەو بزاڤە ڕەوایەدا ئەگەر لە پیاوان زیاتر نەبێ کەمتر نیە

___

کۆلۆنیالیزم و کولتوور

nusar1

دەربارەی ڕەوەندی کوردی

nusar1

هەڵەبجە زامی گەلێکی چەوساوەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW