KDC

بۆچی هەلەبجە کرا ئامانج ؟ 


هەوارخان سەید مراد
بۆچوون و بیرورای جیاواز هەیە لەسەر شیکاری ئەم بابەتە لە رووی ئایدای سیاسی و کەسانی پسپۆر لە شیکاری سیاسی و گشتی دا لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوە دا ،ئەوەی زیاتر ئاماژەی پێدەدرێت شاری هەڵەبجەی شەهید لانکەی سەدان مامۆستا و ئەدەب دۆست و شاعیر و ناوەندی رۆشنفکری و دینگەی فەرهەنگی بووە بۆ نەتەوەی کورد، شارێک لە ڕابردوو و ئێستاش دا خاوەنی دەیان بیرمەندی پڕ لە شارستانیەت و پڕ جۆش و خرۆشی کوردایەتی و سیمبوڵی ئارامی و پێکەوەژیان ، گەر سەیری ئەدەب و فەرهەنگی کوردی دەکەین بە دەیان شاعیر و ئەدەب دۆست و مامۆستای گەورەی ئاین و رۆشنفکر دەرچووی ناوەندی شاری هەڵەبجەن ،
میللەتی کورد لەوەتەی هەیە کەوتۆتە ژێر نا ئارامی و سەقامگیری بەهۆی ووڵاتانی دراوسێ و زڵ هێزەکان کە فێری دەربەدەری و ئاوارەیی و گرانی و برسیەتیان کردین ، رابردوومان پڕە لە بەرگی کردن و خەبات کرد بۆ پاراستنی پێگەی کورد بوونمان ، کاتیان بۆ نەهێشتینەوە تا بە تەواوی بیر لە بەها و ئەدای مرۆڤایەی بکەینەوە ، لەگەڵ ئەم هەموو هۆکارانە هێشتا میللەتی کورد توانیویەتی لە کاروانی مرۆڤایەتی دانەبرێت ،لەسەدەی ڕابردوو نەتەوەیەک هێشتا ئومێدی بەهای مرۆڤ بوونی لێ دەتکێ کە دراوسێکانی بۆنی نا مرۆڤ بوونیان لێدەهات ، نەتەوەی کورد هەمیشە باجی جوانترین سیفەتی مرۆڤایەتی داوە کە ‘’دڵ سافی “ یە ، میهرەبانی و ویژدانئاسا بەهاتریانە، شاری هەڵەبجە شاری بێ گوناهان ، کە گەورەترین تاوان لە مڕ مرۆڤایەتی کرابێت دەرهەق بە شاری ستەملێکراوانکرابێت ئەوە هەڵەبجەی شەهیدە ، پێنج هەزار کوردی بەشەرەف بوونە قوربانی دەستی بێ ویژدان و درندەی رژێمی فاشیسزم ، ئامانجی سەرەکی دوژمنان تەنها زەلیل کردنی نەتەوەی کوردە تەنها بچوک کردنەوەی نەتەوەی کردە ، تەنها بنبڕ کردنی ناوەندی ئەدەبی و رۆشنفکری نەتەوەی کورد بوو ، چونکە هەڵەبجە دینگەی رۆشنفکری تاکی کورد بوو ، دوژمنان وویستیان بە وێران کردنی شارێک هەستی کوردایەتی لەناوببەن ، هەستی ئینتیما و رۆشنفکری لەناوببەن ،خەونی کوردستان بوون لە ناوببەن، بۆیە ئەمرۆ کورد لەگەڵ هەر هەنگاوێک بۆ گەیشتن بەم مافەی خۆمان کە مافی سەربەخۆیە ، پێویستە کار لەسەر ئەدا و ئەتەکێتی شارستانیەت بوون بکەین لەرێگای بڵاوکردنەوەی هۆشداری مرۆیی و گشت بوارە جیا جیاکان و باسی ڕابردوو و مێژوو بۆ نەوەی داهاتوو بکەین ، گرنگترین کار کە تاکی کورد ئەنجامی بدات بریتیە لە : تاودانی بەهای یەکریزیە و بەهای تێگەیشتن و فێر بوونە. هیوادارم لایەنی بەرپرسان لە مڕ یادی هەڵەبجەی شەهید زیاتر خزمەتی ئەم شارە بکرێت ، هەڵەبجە بۆ هەمیشە سمبوڵی ستەملێکراوترین شاری کوردستانە .

___

سیاسەت و میدیا دووانەیەکی لێک دانەبڕاو

nusar1

سۆزی باوکم نەدی

KDC

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1
KDC

FREE
VIEW