علی جمال
کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیای لە مێژووی مرۆڤایەتیدا
لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.
لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی تەنها ١٥ ساڵ سزا درا.
لە دوای کارەساتەکە، دەوڵەتە زلھێزەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا ھەڵوێستیان ناڕوون یان ھەستان بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە. بۆ نمونە، پەرلەمانتاری بەریتانی تۆنی بێن لە لە ٢٠٠٣ ئەڵێ: «ئێمە چەکەکانمان دابین کرد بۆ سەددام، ئێمە پڕچەکمان کرد. من لە پەرلەمان بووم کە ھەڵەبجە ڕوویدا، باسمان کرد بەڵام پێیان وتین کە ناتوانین ھیچ بکەین چونکە ھاوپەیمانە»
دوای کیمیاباران ئه‌وانه‌ی به خه‌ستی ژهراوی بوون هه‌ر له شوێنی خۆیان گیانیان له ده‌ستدا و ئه‌وانه‌شى نه‌یانده‌توانى بڕۆن و هێشتا گیانیان تێدامابوو له‌لایه‌ن تیمى پزیشکى و سه‌ربازانى ئێرانییه‌وه به فڕۆکه‌ى سه‌ربازى ده‌گوازرانه‌وه بۆ شاره‌کانى تر‌ى ئێران له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانى ئێرانییه‌وه وێنه‌ى ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه بۆ راى گشتى جیهانى په‌خشکرا، به‌ڵام له‌و کاته‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کى ئه‌وتۆ نه له لایه‌ن وڵاتانى ڕۆژئاوایی و وڵاتانى عه‌ره‌بى نه‌بینرا. وڵاتانی ئه‌ورووپای که خۆیان هاوکاری سه‌ددام حسێن بوون و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا خۆیان فڕۆکه و بۆمبی کیمیاییان به به‌عس دابوو، ئاساییه که هیچ هه‌ڵوێستێکیان نابێت، ولاتانی عه‌ره‌بیش بێده‌نیان نواند. له‌م کاته‌دا مێژوو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات یه‌که‌م وڵات که فریای کورده‌کانی عێراق که‌وتن ئێران بوون هه‌واڵی ئه‌و کاره‌ساته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به گوێ جیهاندا درا. هه‌تا ئێستاش که ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر کیمیاباراندا تێده‌په‌ڕێت ئێران هاوکاری باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه له بواری چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیایی و ساڵانه تیمی پزیشکی و ده‌رمان به شێوه‌ی خۆبه‌ش ده‌نێرێته هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رمانکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ژه‌هراوی کراون به چه‌کی کیمیایی سه‌ددام
یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپای عێراق، کە لەم دۆزەخە دەرچووەو ئەوکات بۆ یەکێک لە سکاڵاکارەکانی ئێستای گێڕاوەتەوە، سکاڵاکارەکەش لە ئیفادەکەیدا دەڵێ: ئەم شارە جێبێڵن، لەبەر ئەوەی رژێم بەشێوەیەکی زۆر وەحشیانە لێتان دەدا، بەچەکی کیمیاوی بۆمبارانتان دەکات، لێرەوە مەترسی لەناو ھەڵەبجەییەکان دەستی پێ‌کرد. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە خەڵکی مەدەنی چی بکات. بەشێکی کەم بیریان لەوە کردەوە بچنە گووندە رووخاوەکان و ئەشکەوتەکان و شوێنە بەرزەکان، کە دەیڕوانیە شار. ھەرلەم کاتەشدا شەڕی نێوان سوپای عێراق و ئێران، کەوتبوە سەر پردی “زەڵم” کە دەکەوێتە خۆرئاوای ھەڵەبجەوە.
بەیانی رۆژی ١٦-٣-١٩٨٨، خەڵک لەماڵ دەرچوون و بەشێک رۆشتنە سەرکارو دوکان و بازاڕ کرایەوە، شەقامەکان پڕ بوون و ترسی تۆڵەسەندنەوەش لەناو دانیشتوان بوونی ھەبوو. دوای کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکە کەوتە ئاسمانی شارەکە، لەگەڵیدا تەقینەوەی گەورە گەورە دەرکەوت، بەڵێ ئەمانە فڕۆکەی عێراقی بوون و شاری ھەڵەبجەی کردە ئامانج، بەتایبەت گەڕەکەکانی “شەھیدان، سەرای، کانی قوڵگە”. دەنگی بانگەوازو یارمەتیدان بەرزبووەوە، دوکەڵەکان رەش بوون و بەرز دەبوونەوە، بەشێک لە فڕۆکەکان لە لای “دەربەندیخان”ەوە ھاتن. بۆمبارانەکە خەست و تووند‌و وێران کەربوو، چەند دەقیقەیەکی خایاند، بەڵام شارەکەی بەگشتی و گەڕەکەکانی “شەھیدان و سەرای و کانی قوڵگە”ی بەتایبەت خاپوور کرد‌و کردی بە گۆڕستانی دانیشتوانەکەی. ئاسمانی شار یەک پارچە دووکەڵی رەش بوو. ھێشتا دیمەنی بۆمبارانی یەکەم بەچڕی دووکەڵی لێھەڵدەستا، کەس نەیدەوانی کێ کوژراوەو کێ ماوە
کۆمەڵێک فڕۆکەی ترھاتن، بە بۆمب و ساروخی گەورە، ئەو دوای شارەکەو گەڕەکەکانیان بۆمباران کرد، ھیچ باڵەخانەو ماڵ و کەسێکی نەھێشت، بەرنەکەوێ. شارەکە غەرق بوو لە بۆمب و دەنگی تەقینەوەو لاشەی مرۆڤ و بریندار‌و ھاوارو گریان و شین. ماڵەکان رووخان و کاول بوون، تەرمی کوژراوەکان کەوتنە ژێر دار‌و پەردووی خانوە رووخاوەکان و لەژێر زەمینەکاندا بەسەریەکا کەوتن. فڕۆکەکان دەستی لە خەڵکی مەدەنی نەدەپاراست، شاھێدحاڵەکان دەڵێن، بەچاوی خۆیان بینیویانە فڕۆکەکانی عێراق شارەکەیان کیمیاباران و وێرانکرد. دیارە تەنیا پاساوی عێراق ئەوە بوو کە ئێران ھێرشی کردووە، لەکاتێکا لە پێشووتریش ئەوەمان ووت سوپای عێراق بەبێ ھیچ بەرەنگارییەک ھەڵەبجەی بۆ ھێزەکانی ئێران جێھێشت و پاشەکشێی کرد، ھەر ئەمەشە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە لەبنەڕتدا حکومەتی عێراق و بەعس ویستویانە ھەڵەبجە بەم شێوەیە بخنکێنن.
ھەڵەبجە لەم کاتەدا بۆنی مەرگی لێدێ، دوا نیوەڕۆی ١٦-٣-١٩٨٨ ئەوانەی بەرنەکەوتبوون، ئەوانەی نەمردبوون، ئەوانەی بریندارببوون، ئەوانەی گازی سیانیدو خەردەل لە لێواری مەرگ رایگرتبوون، بە سەختی رێگای چوونە دەرەوەی شاریان گرتەبەر، بەتایبەت بۆ گووندەکانی “باوە کوچەک، بامۆک، سازان، عەبابەیلی، عەنەب”، ئەوانەی ئەم دیمەنە دەگێڕنەوە وا وێنای دەکەن کە راکردن بوو لە مەرگی حەقیقی. ھەرلەم کاتەدا بۆمباران بەردەوامە، شارەکە وەک کورەی تەندروو یەک پارچە گڕی گرتوەو دەسووتێ. ئەوانەی دەرنەچوون و لەناو ژێرزەمینەکانیان مابوونەوەو پێیان وابوو بەم رێگایە رزگاریان دەبێ و دەپارێزرێن، بە پێچەوانەوە بۆنی گازی سیانیدو خەردەل و دووکەڵ خنکاندنی، خنکاندێک وەسف ناکرێ!
به‌ڵام ده‌ستی چاره‌نووس و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕۆژگار مۆڵه‌تی به سه‌ددام نه و پاکڵه‌ی مه‌رگێکی پرله شه‌رمه‌زاریی بۆی چنی. له 17ی مارچی 2003 جۆرج ده‌بلیو بووش، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئه‌مه‌ریکا واده‌ی 48 کاژێری بۆ سه‌ددام دیاری کرد هه‌تا وڵاتێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ئه‌گه‌ر واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت ئه‌مه‌ریکا هێرش ده‌کاته سه‌ر عێراق، به‌ڵام سه‌ددام گوێ به هۆشداری ئه‌مه‌ریکا نه‌دا و له ئاکامدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی قورسیان کرده سه‌ر عێراق.له 13ی دیسێمبێری 2003ی زایینی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی سه‌ددام حسێن دیکتاتۆری عێراقیان له شاره‌که‌ی خۆی “تکریت” ده‌ستگیر کرد و دۆسیه‌ی جینایه‌ته‌کانی سه‌ددامیان ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای دادی عێراق کرد.ده‌زگای دادوه‌ری عێراق سه‌ددامی به تاوانبار زانی و سزای ئیعدامی بۆ ده‌رکرد و له 30ی دیسێمبێری ساڵی 2006ی زایینی هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکردنی پشوودانی جه‌ژنی قوربان سه‌ددام حسێن له سێداره درا و بۆ هه‌میشه کورد و خه‌ڵکی عێراق و ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا له ده‌ستی ڕزگاریان بوو.له ڕۆژی 30ی دیسێمبێری ساڵی 2006ی زایینی له “ئۆردووگای عه‌داڵه‌ت” له شاری کازمه‌ین له باکووری عێراق سه‌ددام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی ئه‌و وڵاته له سێداره درا.ڕه‌نگه له سێدراه‌دان زۆر سزایه‌کی که‌م بێت بۆ دیکتاتۆرێک که هه‌زارن که‌سی کوشت و به سه‌دان هه‌زار که‌سی ئاواره و ده‌ربه‌رد کرد به‌ڵام چاره هیچ نییه جگه له‌وه‌ی که سزادانی تا هه‌تایی سه‌ددام و عه‌لی کیمیایی بمێنیته‌وه بۆ دیوانی خودا.عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به ” عه‌لی کیمیایی” ئه‌و ناوه‌ی هه‌موو زامی ناسۆری هه‌ڵه‌بجه ده‌کولێنێته‌وه، له دانیشتنی دادگادا تایبه‌ت به تاوانه‌کانی جینۆساید، دانی به‌وه‌دانا که فه‌رمانی داوه به کردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌زاره‌ها کورد له ماڵ و جێگه‌ی خۆیان له ماوه‌ی ساڵانی 1980 کاندا.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید که له کتێبی “سه‌دام به ئێره‌دا تێپه‌ڕی” (له نووسینی غه‌سان شه‌ریل، ڕۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی لوبنانی و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات) به زمانی ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که وتوویه‌تی: “بڕیاری سه‌دامی له پشته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی که “هێرشێکی تایبه‌تی” بکرێته سه‌ر شاری هه‌له‌بجه و ئه‌و شاره به شێوه‌یه‌ک له بۆمبی کیمیاوی نوقم بکه‌ن، که سه‌رجه‌م ته‌رمه‌کان تێیادا سارد ببنه‌وه.” رۆژی 25ی جانیڤێری 2010 له سێداره دار و ساڵی 2012ش ئه‌و په‌ته‌ی عه‌لی کیمیایی پێ له‌سێداره‌دا هێنرایه شاری هه‌ڵه‌بجه.دوای ٣٤ ساڵ که به‌سه‌ر برینه‌کانی جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت، هێشتا خوێن له‌و زامه ده‌تکێ و ئازاری گازی خه‌رده‌ل گه‌رووی به‌رکه‌وتووانی نه‌فره‌تی سه‌ددام ٠
لە ئێستادا شارى هەڵەبجە ” هەڵەبجەى شەهید” سمبولی ئازادى و بەرخودانە، بە بڕیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ١٣ ى ئادارى ٢٠١٣، هەڵەبجە کرا بە پارێزگا ولە کاتى ئێستادا هەڵەبجە خاوەنى پارێزگارى خۆیەتى، هەروەها ئەو شارەى کە بە شارى هونەرمەندان و شاعران و زانایان ناسراوە زانکۆى تیادا کراوەتەوە، هەروەها کار دەکرێت بۆ ئەوەى کە شارى هەڵەبجە ببێتت خاوەنى دەروازەیەکى سنوورى نێودەوڵەتى فەرمى کە ئەوە کاریگەرى تەوا دەکاتە سەر بەرزبوونەوەى ئاستى بژێوى دانیشتوانى شارى هەڵەبجە٠