KDC

پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئایندەدا …..


هەوارخان سەید مراد
بوونی دەوڵەتێکی وەک ”بەریتانیا” کە یەکێکە لە ووڵاتە هێزە ئیقلیمیەکان لە ئاستی دەوڵەتان و رۆژهەڵاتی ناوەراست دا، گرنگ ڕوویی بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێگەی جەنابی سەرۆک وەزیران ، واتایی داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ هەرێمی کوردستان دەبەخشێت لە ئایندەی سیاسی و ئابوریی دا، جێگای باسە پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان جێ چاوی ووڵاتانی ئیقلیمیە لە ناوچەکەدا، پێویستە ئاماژە بەوە بکەین
ئەم پێشوازەیە گەرمە و پڕ پرۆتۆکۆلی ووڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ووڵاتێکی وەک بەهێزی بەریتانیا لە سایەی سیاسەتی پڕ لە کاریزما و میانڕەوی جەنابی (مەسرور بارزانی )وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جوگرافیای هەرێمی کوردستان و بوونی سێکتەری نەوت و گازی سروشتی کە دەتوانرێت پێگەیەکی بەهێز تر و وەچەرخانێکی گەش تر و ژێرخانێکی تۆکمە دابین دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و گرەنتی بەخشین لە پێشخستنی گشت سێکتەرەکانی ئابوری دا ، لە سایەی سیاسەتی کاریزما و دووربینینی جەنابی سەرۆک وەزیران و جوگرافیای هەرێمی کوردستان کە خاوەنی سامانی سروشتی لە نەوت و گازی سروشتی ،دەورانێکی نوێ دەبەخشێت بە قەوارەی هەرێم و پێگەی سیاسی و ئابوری کە ئەمرۆ لە جیهان بەهۆی شەر و دژایەتی ووڵاتانی ئەوروپا ، لە جیهاندا بارودۆخی سیاسەتی نەوت و گاز لە مەترسی و هەرەشە دایە ، بۆیە ئەمساڵ بانگهێشتەکان و گرنگی دەوڵەتانی هێز کاریگەری رۆژهەلاتی ناوەراست زیاتر و پڕ بایەخ تر دەبێت بۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێم ، هاوکێشەکان زیاتر و پڕ ئەنجام تر دەبن ،ڕۆڵی کورد کە جوگرافیایەکی کاریگەری هەیە لە ناوچەکەدا زیاتر دەبێت بۆیە نەیارانی کورد و بەشێک لە پارتە سیاسیەکان دەیانهەوێت ئەم قەوارەی هەرێم هێزی گەورە بوونی نەبێت ئەوان باشتر ئاگادارن کە هاوکێشەیەک لە ئارەدایە سامانی سروشتی وەک نەوت و گاز ی هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگ دەبێت بۆ دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئەمرۆ بەهۆی شەری و گرژی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا ، هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ دار دەبێت ئایندەیەکی باشتر لە ئارادیە کە ژێرخانێکی بەهێزی ئابوری دەبەخشێت ، ئەرکی سەرۆک وەزیران و قەوارەی هەرێم زیاتر و ڕۆڵی کاریگەر تر دەبێت لەزۆربەی ووڵاتانی تر ، هەر بۆیە نەیاران دەیانهەوێت کۆسپ و بچوکردنەوە بکەن بۆ ئەوەی هیچ کات قەوارە و پێگەی هەرێم بەهێز و ئاست بەرزتر نەبێت و هەنگاو و ژێرخانی هەرێمی کوردستان نزیک نەبێت لەپێگەیەکی سەربەخۆ دا ، ئومێدی خەڵکی کوردستان بەجەنابی سەرۆک وەزیران زیاترە لەو نەیارانەی کە نەژدای کوردستانی بوون لە خوێن و ناخیان دانیە و بە ئاوازی ووڵاتانی دراوسێی هەڵدەپەرن ، ئومێد دەکەین کوردستانێکی بەهێز تر و ژێرخانێکی بەهێز تر چاوەرێ دەکەین لە سایەیی ئەم کابینە نوێیەی لە مڕ چاکسازی و پرۆژە و خزمەتەکانیان ….

___

هه‌رێمی كوردستان له‌كوێدایه‌…سیناریۆكانی به‌رده‌م ناوچه‌كه‌

nusar1

ڕەوایی ڕیفراندۆم

KDC

ڕەچەڵەکی مرۆڤ

nusar1
KDC

FREE
VIEW