نووسین و لێکۆڵینەوەی هێما سۆفی
بەشی یەکەم
سمکۆ و پرۆژەی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد و مافی دیاریی کردنی چارەنووس ١٩١٠ی زایینی
سمکۆ ناوی ڕێبەرێکی شۆڕشگێری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە هۆزی شکاکە و پشت و بە پشتیان دەسەڵاتدار و شۆڕشگێربوون و و موراڵی خۆیان سەریان بۆ هێچ داگیرکەرێکی مەمالکی مەحرووسە دانەنواندووە، سادق خانی شکاک ئەوە کەسەی اقا موحەمەد خانی قەجەری لە چادرەکەی خۆیدا کوشت و بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیانن و نەوە دوای نەوە مالباتی سمکۆ لە دوای سادق خانی شکاکەوە سەربەرزانە و بوێرانە بە گأ بە دوژمن و داگیرکەر داچوونەوەتەوە …
ئەوەی لیرە مەبەستمە باسی بکەم لە سەر شۆڕش و ئاستی تێگەییشتووی و کارە گرینگ و بە بایەخەکانی حەزرەتی سمکۆیە کە تاکی کورد بە درێژایی سەد ساڵی رابردوو لە رووی بێ ئاگایی و خەم ساردی غەدری لەو ڕیبەرە مەزنەی نەتەوەی کورد کردووە .
سمکۆی ڕێبەر ٢٥ ساڵ شۆرش و خەباتی کرد بەمەبەستی دروست کردنی دەولەت و کیانی سیاسی و سەربەخۆی کوردی و بە پپیوەری زانستی و واتای ناسیۆنالیزم و پێناسەکەی سمکۆ دانە و ئەندازیاری ناسیۆنالیزمی کوردییە… ئاستی تێگەییشتن و بیر کردنەوە وسیاسەت و دیپلۆماسی سمکۆ بە دڵنیاییەوە سەد ساڵ پیشکەوتوتر بووە لە سەردەمی خۆی دا ئەوە نەک لە رووی هەست و سۆزەوە بەڵکوو بە بەڵگە ودێکۆمێنت ئاماژەی پێ دەکەم .
دوای شەهید بوونی جەوەر ئاغای برا گەورەی سمکۆ رابین هودی کوردان لە تەورێز سالی ١٩٠٥ی زایینی سمکۆ رێبەرایەتی هۆزی شکاکی گرتە دەست، یەکەم هەنگاوی کرداری ئەو ڕێبەرە بلیمەتەی کورد ڕیژخستنی ناو ماڵی کورد و دژایەتی کردنی شۆڕش بووە لە چوار چێوەی خێل و هۆز دا بۆیە لەیەکەم هەنگاو دا سمکۆ کۆنفدراسیۆنێ دروست کرد و سێزدە هۆزی شکاکی ڕیکخست کە دواتر هۆزەکانی مامەش ،دێبوکری، زەرزا ،هەرکی و فەیزوڵابەگی و … پێوە زێدەبوو ، بیر کردنە وە ڕامانی سمکۆ لەو قۆناغە دا یەکجار گرینگ و خاڵی وەرچەرخانی مێژووی لە ئەژمار دێت بە دوو هۆکار :
یەکەم : سمکۆ سەرۆک و ڕیبەرێکی خێلەکی نەبوو و دوورە پەرێز بوو لەم بابەتە و دەیزانی دەبێ چۆن خزمەتی نەتەوەکەی و ڕیکخستنی ناو ماڵی کورد بکات .
دووهەم : هیچ کات سمکۆ نەیهێشت لایەنی ئایینی پێش لایەنی نەتەوەیی و هەست و سۆزی وڵاتپارێزی و خۆشەویستی نیشتمانی کەوەێ ،لە راستیدا ئەوە خاڵێکی گرینگ و جەوهەری کەسایەتی سمکۆی ڕێبەر بوو کە خەونی ئەو تەنیا خزمەت بە کورد و کوردستان بوو و تەنانەت ئاسۆی بیری هێندە دوور ئەندێشانە بوو کە کاتی شۆڕشە پیرۆزەکای لە بیری دەسەڵات و حوکمڕانی خۆی دانەبوو و خەڵکیتری وەک حاکم و بەرێوەبەری شارەکان لە قۆناغی دوای ڕزگاری دیاریی دەکرد.
مافی دیاریی کردنی چارەنووس و سمکۆ :
ساڵی ١٩١٠ی زایینی سمکۆ پێنج خاڵ گەڵەڵە دەکات لە چوارچێوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووسدا و ڕادەستی رووسەکانی دەکات لەمەڕ پطگری و یارمەتی کورد لە پێناو ئەو مەبەستە و لە دێرەکانی خوارەوە ئاماژە بەو پێنج خاڵەش دەکەم بەلام پێتر دەمەوێ سەرنجی خوێنەر بۆ ئەوە ڕابکێشم کە بۆچی هزر و ڕامانی سمکۆ سەدساڵ پێشتر لە سەردەمی خۆی بوو؟
مافی دیاریی کردنی چارەنووس و مێژووەکەی :
بنەمای مافی دیاریی کردنی چارەنوو بۆ نەتەوەکان کە لەبنە ڕەتدا ))دەستەواژەیەکی ئاڵمانییە Selbstbestimmungsrecht der Völker(( کە لە بنەڕەتدا پێداگری دەکات لە ڕیز و بنەمای مافی یەکسان و دەرفەت بۆ نەتەوەکان کە مافی حوکمرانی و دۆخی سیاسی نێو نەتەوەیی خۆیان دیاریی بکەن بە بێ هێچ زەبر و زەنگ و دەست تێوەردانی ناوخۆیی و دەرەکی… مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ مەنشووری ئاتلانتیک و فرانکلین ڕۆزوێڵت سەرۆ کۆماری ئامریکا و وینستۆن چرچیل سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە ١٤ی ئوتی ١٩٤١ واژوویان کرد کە هەشت خاڵی لە خۆ دەگرت ..
لە ١٤ی سێسامبری ١٩٦٠ نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانێشتنی خۆیادا و بە بریارنامەی ١٥١٤ی پەسەند کرد بە مەبەستی سەربەخۆیی وبە ولاتانی موستەعمەرە بوون و مافی دیاریی کردنی چارەنووسیان بە رەسمی ناساندتاکوو ئەو نەتەوە و وڵاتانەی ژێردەستە و کۆلۆنین خۆیان چارەنووسی سیاسی خۆیان دیاریی بکەن.
بەو بەرچاو ڕوونییە سمکۆی ڕیبەر ٣١ ساڵ پێش رۆزوێڵت و چرچیل و پەنجاسال پێش نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە مافی دیاریی کردنی چارەنووس کردووە و کە بە ڕاشکاوی دەڵیم دەبێ ئەو دەستە واژە و پێناسەکەی لە مێژووی مرۆڤایەتی بە ناوی سمکۆ نێودێر بکرێت و چون ئەو ئەو داهێنانەی کردووە هەرەوەک ئاماژەم پێ کرد کە لە سالی ١٩١٠ی زایینی سمکۆ پێنج خاڵی گەڵاڵە کردووە لە چوارچێوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووسدا بەمەستی دروست کردنی کیانێکی سیاسی و مافی نەتەوەکەی لە لایەکیتریش بەڵگەیەکی تر دەبێ ئاماژە پێ بکەم ئەویش نووسی نامەیەکی حەزرەتی سمکۆیە بۆ رەزامیر پێنج کە تێێدا باس لە مافی کورد و خود موختاری دەکات و تەنانەت سمکۆ ئەوندە وریا بووە کە بەباشی ئاگاداری ڕەوتی ڕووداوەکان و ئاڵ و گۆرەکان بووە ..
کە واتە بەو پێناسەیە و بە پێی بەڵگەکان بە رەسمی سمکۆ ٣١ساڵ پێش ئامریکا و بریتانیا باسی لە مافی دیاریی کردنی چارەنووس کردووە و خزمەتی نەتەنیا کورد بەڵکوو مرۆڤایەتیشی کردووە .
پرۆژەی پێنج خاڵی سمکۆ لە چوارچێوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووس دا:
١- دامەزراندنی میرنشین بە واتای کیانێکی کوردی سەربەخۆ لە ناوچەی ورمێ و ڕاماڵینی هێزەکانی عوسمانی و مەمالکی مەحرووسە لەو ناوجەیە کە دەسەڵاتی کوردی تێدا دادەمەزرێت …
٢-ڕاپەرینێکی سەرانسەری لە تورکیەی عوسمانی (( ١٩١٣ شۆرشی ناسیۆنالیستانی کور دلە بەدلیش بە پێشنگی مەلا سەلیم بەدلیسی ، سمکۆ رێبەری ئەو شۆرشەی کردووە ))
٣-ڕزگارکردنی ئەو شوێنانەی خاکی کوردستان و هێڕش نەکردنە سەر عوسمانی و مەمالکی مەحرووسە واتە ئێرانی جەعلی ئەورۆ، ئەوەیان خاڵیکی گرینگ و بەبایەخە سمکۆ ئاماژە بە قۆناغی دوای ڕزگاری و رەوتی دیپلۆماسی نێوان دوو وڵات داوە ))
٤-رووسیە پشتگری سەربەخۆیی کوردستان بکات.
٥- رووسیە بە بیانووی بەرژەوندی و سیاسەتی خۆیان لە کاتی تەنگانە و پێویست دا پشت لە کورد نەکات.
دوای سەد ساڵ کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان لە چوار چێوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووسدا خەبات دەکات کەچی سمکۆی ڕێبەر دانەر و ئەندازیاری ناسیۆنالیزمی کوردی سەد ساڵ لەوپێش خۆڕسکانە ، سیاسی و دیپلۆماسییانە ئەوی کردوە کە هێمای ژیری و تێگەییشتووی ئەو ڕیبەرە قارەمانەی نەتەوەی کورد بووە