KDC

بەخێربین بۆ کۆمەڵگای سەرلێشێواو

علی جمال

کۆمەڵگەی کوردی لەکاتی ئێستادا بە خراپترین ساتەکانیدا تێپەڕدەبێت جیاواز لەسەدەکانی ڕابردوو هەنگاو بەرەو خراپتر دەنێت دوور لە هەموو پرنسیبە مرۆڤایەتیەکان جیاواز لە ژیانی ڕابردوو ٠

ئێستا سەردەمی یەکتر شکاندنەوەیە هیچ کەس گوێ بە بەرامبەرەکەی نادات هەموو رێگایەک دەگرێتەبەر بۆشکاندی کەسی بەرامبەری هەروەها هیچ بەزەییەکمان بەیەکتر نایەتەوە هەرکەس دەبینیت لە شکاندنی کەسی بەرامبەری پێشبڕکێیانە ، لە کاتی ئێستادا برا ڕەحم بە براکەی خۆی ناکات هەر هەلێکی بۆ بڕەخسێت لە براکەی خۆشی سڵ ناکاتەوە کە قبوڵکردنی یەکتری بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە لەم ژیانە پڕ کێشمە کێشمەیەدا هەموو خەمی خۆیەتی و بۆشی بکرێت بەشەکەی تۆش دەخوات تەنانەت بەئازایەتیشی دادەنێت هەروەها وامان لیهاتووە هیچ بەزەییەکمان بەیەکتر نایەتەوە لە قبوڵکردن و خۆشەویسیتی یەکتر ٠

لەم سەردەمەی ئێستادا مرۆڤەکان پارە بە هەموو شتێک دەزانن لە ژیاندا کەپارەت هەبوو گەورەی ، قسە ڕاستی و پیاو ماقوڵی تەنانەت دەتوانیت ڕێز و خۆشەویستیشی پێبکڕیت هەروەها لە پێناو بەدەست هێنانی پارە هەموو ڕێگەیەک تاقی دەکەنەوە بێ گوێ دانە ئەوەی کە ئەو ڕێگایە راستە یاخود بەرەو لەناوبردنیان دەبا هەموو خەون و ژیانیان بۆتە پارە بیر لەهیج شتێکی تر ناکەنەوە هەر گرنگی بەکۆکردنەوەی پارە دەدەن و هەموو تەمەنیان لە پێناو پارەدا دەبەنەسەر ٠

هەرگیز پارە لەسەر سەرت دامەنێ باهەمیشە لەژێر پێیەکانت بۆ ئەوەی تۆ لەسەر زەوی بەرزبکاتەوە تاکو بیکەیتە وەسیلەیەک بۆ ناوبانگی لە دڵسۆزی و یارمەتیدانی دەوروبەرت هەمیشە لەسەر ئەم دەستە واژە جوانە بیربکەرەوە هەرگیز پارە پێوەر نیە بۆ خۆش بەختی لەژیان گرنگ ئەوەیە کەهەبووبیت زەردەخەنەیک بخەیتە سەرلێوی مرۆڤێک کە هەموو سەروەت و سامانی دنیا دێنێت ٠

ئەوترێ ئەتوانیت بەپارە هەر دەرمانێک لەجیهاندا بتەوێت بەدەستی بهێنیت بەڵام لەهەمان کاتدا ناتوانێت بەگرەنتی لەسەدا سەد خاوەنەکەی چاک بکاتەوە یاخود لەمردن بیپارێزێ ٠

لەم ڕۆژگارە دا وەفا و خۆشەویستی بەرامبەر بەیەکدی بەرەو کاڵبونەوە دەچێت هیچ وەفایەکمان بۆیەکتر نەماوە لە چاڵ هەڵکەندن بۆیەکتر لە پێشبڕکێداین هەروەها عەشق و وەفا بۆتە شتێکی کاتی و هەرزوو یەکترمان لەبیردەچێتەوە و هەرچی ووشەی جوانە لەبەرمان کردوە بەبێ ئەوەی کاری پێبکەین تەنها قسەی
سەر زارمانە هەمیشە لەبیری خیانەت لەیەکتر کردندین
وەفا و خۆشەویستی تاکەکانی کۆمەڵگە پێکەوە دەبەستێتەوە بناغەیەکە بۆ ئەوەی قەدری یەکتر بزانین لەم تەمەنە کورتەی ژیان کەهەیە٠

لەم سەردەمەدا لەهەموو کات زیاتر هەمووان دژایەتی یەکتر دەکەین و کەس کەسی پێقبول نیە لەهەر بارودۆخێکی دژواردا لەدژی یەک دەوەستینەوە دژایەتی یەکترمان کردوە بە پرسیبێکی گشتگیر بۆ هەموو بابەتەکانی ژیان برایەتی و خۆشەویستی یەکتر مان بیرچۆتەوە ، بەچۆرێک خۆشەویستی خاک و نیشتمانمان وەها کاڵ بۆتەوە هیج مەیلێکمان بۆی نەماوە هەندێک کات لەدژی خاک و نیشتیمان دەوەستینەوە وەک نمونەی گەنجێک لەپێناو گەشتن بۆ خاکیکی دی ڕێگای مەرگ تاقی دەکەنەوە ژیان لە دورەوڵات و غەریبی بەباشتر دەزانن وەک ژیان لەخاک و نیشتیمان هەڵبەتە ئەو هەلومەرجەی کە هەیە لەکاتی ئێستا بەهۆی نەبوونی هەلی کار و گوێ نەدان بەچینی گەنجان هۆکار بن بەڵام سەرەڕای ئەو هەلومەرجانەی کە ئێستا هەیە و سەختی ژیانی گەنجان وەها بیرکردنەوەیەک لەلایەن گەنجانەوە باشترین ڕێگا چارەبێت بەڵام هەموو ئەم ڕێگریانە و سەخیانە مانەوە و هەوڵدان لەخاک و نیشتیمان باشترە جونکە بەڕاستی غەریبی ئێجگار سەختە دووری لە کەس و هاورێ و نیشتیمان قوربانیەکی قورسە ئەو کەسە دەیدات ٠

ڕێزی یەکتر گرتن لە کۆمەڵگا بەرەو نەمان دەچێت کەس ڕێز لەبەرامبەرەکەی ناگرێت گەورەو بچوک نەماوە هەمووان وای نیشاندەدەن کەگەورەن خۆی بەهەموو شتێک دەزانێت وامان لێهاتوە کەس لەکەس ناپرسێت و ڕێزی یەکتر گرتن بەرامبەر بەیەکتر بەرەو لەناوچوون دەچیت ، لەم سەردەمەدا ئەگەر ڕێزی بەرامبەرەکەت بگری بە ترسان لێی لێکی دەداتەوە بیریان چۆتەوە ڕێزی یەکترگرتن بنەمای وەفا و خۆشەویستیە لەنێوان یەکتردا
ئێستا لە کۆمەڵگەیەکی بێ ڕەحم بێ بەزەیی دەژین و هەمووان بوین بە دوژمنی یەکتر لەپێناوی هیچ دا٠

___

هونەر چییەو هونەر مەند کێییە ..؟

KDC

ناساندن و خوێندنەوەی کتێب 

KDC

…پاشاژنی ئینگلیز ، 70 حوکم و بەدواچوونێک

nusar1
KDC

FREE
VIEW