KDC

جەنگی روسیا و ئۆکراینا کاریگەریەکانی لەسەر سیستمی هاوپەیمانی جیهانی و فرەجەمسەری

ئاشنا بابان …
لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی روسیا دژ بە ئۆکراینا و تیکدانی ئارامی و ئاسایشی ئەوروپاو جیهان بەگشتی کاریگەریکی زۆری لەسەر هاوکێشە سیاسی و ئابوریەکان کردوە ، دەبینین بەردەوام نرخی نەوت لە هەڵکشان و داکشانی ناجێگری ئابوریدا ، و هۆکارێکی سەرکیە بۆ دروستبونی ترسێکی گەورە لەسەر ئابوری جیهان و گرانی کالا خۆراک و ئاسایشی خۆراک ، جگە لەوەی کاریگەریەکی زۆری کردۆتە سەر هاوپەیمانیەتی نێوان ولاتانی دونیا و گۆڕانی کاری لەسەر بەئەندام بونی ووڵاتان لە هاوپەیمانی ناتۆ و درک کردنیان بە وەی کە ئەو وولاتانە ناتوانن ئاسایشی و سنوری خۆیان وەک جاران بپارێزن ، هەروەها بیرو بۆجونەکانی وڵاتانی محاییدی وەک ( سوید و فنلندا) دەرجونیان لە بیرۆکەی نەجونە ناو جەنگ گۆڕدرا و داووکاریان پێشکەش کردوە کە ببەنە ئەندام لە ناتۆ ، دروست بونی هاوپەیمانی نوێ بۆ بەرگریکردن لە سنور وهاوڵاتیانیان .. بەو مانایایەی سیستەمی جیهانی گۆڕانکاری نوێ دروست بوە کە لە دوو جەمسەری بگۆڕێت بۆ فرە جەمسەری ، ئەویش هێزێکی ئابوری نەرمی رۆژهەڵاتی لە صین وە سەرچاوە دەگرێت لە سود مەندبونی ئابوری و داگیرکردنی بازارەکان بە کاڵاو بەرهەم و شتومەکی صین لە سەرتاسەری جیهان و نوێ کردنەو و چالاک کردنی ڕێگا ئاوریشمی لە ژێر ناوی نوێدا کە بە ( ڕێگای پشتێنی ئاوریشمی ئابوری) ناودەنرێت و بۆ بەستنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەوروپا و رۆژ ئاواوە ، هەوڵدانی سین بۆ زیندۆکردنەوەی ڕێگای ئاوریشمی لە سەرەتاکانی ٩٠ کانەوە لە سەدەی پێشوو،بە پردی وشکانی ئەوروپی ئاسیایی ناسرابوو لە نێوان سین وکزاخستان ومنغولیا و روسیا تا دەگاتەئەڵمانیا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە. لە کۆتای ساڵی ٢٠١٣ بانگەشەی پشتێنی رێگا لە سەدەی بیستوو یەک لەسەر زاری سەرۆکی سین( شی جین بینغ) لە زانکۆی نزار باییف لە کزاخستان ئاماژەی بە گرنگی زۆری ئەو پرۆژەیەدا لە ڕوی ژێرخانی ئابوری و هێلی ئاسنی شەمەندەفەر وەک ڕێگایەی خێرا.کە ٦٦وڵات لە خۆ دەگرێت و لە هەرسێ قارەی ئاسیا و ئەوروپاو ئەفریقا دەگرێتەوە . مەبەست لەو پرۆژەیە زیندوو کردنەوەی بازرگانی ئاوریشمی کۆنە. بە پێ زانیاری رۆژنامەی ( نیویورک تایمز) کە بەرهەمی پیشەسازی زیادی سین یەکەم هۆکاری پاڵنەرە لە پشت ئەو هەنگاوە کە بەرهەمی سین نزیکەی١.١ملیار تەنە لە فولاذ لە ساڵێکدا، بەڵام تەنها ٨٠٠ ملیۆن تەن بۆ ناوخۆ بەکاردەهێنیت، بەوجۆرە سین ئابوری بەهێز و بەر بڵاوی بە توانا خستۆتە گەر ، پێگەی کوردستان بەدور نابێت لەو هاوکیشیە کە ڕێگای ئاوریشمی پیادا بڕوات و رەنگە هۆکارێکی باش و بازرگانی بێت بۆ پێگە و هەڵکەوتەی کوردستان کە ڕێگای ووشکانی نێوەند گیربێت وەک بۆجونیکی کراوە.. لەو روانگەیەوە جیهان لە سیستمی دوو جەمسەری دەجێتە قۆناغێکی نوێ کراوە بۆ فرەجەمسەری….

___

پێگەی كورد لە نێوان رێكخراوی برێكس و ناتۆ

nusar1

بۆچی گرنگە پشتەڤانیا فدیراسیونا رەڤەندا کوردی بکەین.

nusar1

ڕێزگرتن بەهایەکی جوانی مرۆڤەکانە

nusar1
KDC

FREE
VIEW