KDC

یەکگرتن یان لەت کردن

رزگار شێخ عەلی

هەر وەکوو لای هەموومان ئاشکراو ڕوونە ناوەندێک دروست بوو لە تاراوگە بۆ کۆکردنەوەی هەموو, ڕەنگەکان و کوردستانیان بەبێ جیاوازی مەزهەبی ئاینی نەتەوەی کە ئەمە خەونی هەموو کوردستانیان بوو لە دەرەوە ، ئەم ناوەندە بناغەێکی دروست و بەهێزی دروست کرد سەرباری ئەو هەموو بەربەست و دژایەتی یە ، توانرا قۆناغە سەختەکان ببرن ئێستا لە زۆر بەی ووڵاتانی دەرەوە لە جیهان ناوند بوونی خۆی هەیە ، ئەمەش خۆی لە خۆدا ئاراستەی خۆی گرتووە هێواش قۆناغەکان دەبرێ بۆ گەیشتن بە لووتکە ، ئەم ناوەندە ناوەندێکی کاریگەرە بۆیە هەر لە کاتی دروست بوونی دوژمنانی کورد کەوتنە پەلاماردان و گرتنی سەنگەر بەڵام ناوەند بەردەوام بوو تائیستا لە کۆکردنەوەی سەدان کەسی کەسایەتی و لێهاتوو خاوەن بەهرەمەند وە بووە چەترێک بۆ ئەو کەسانەی لە پارتە سیاسیەکاندا بوونە قوربانی و لێرەوە بە ئاراستەیەکی مەدەنیانە و بۆ ئامانجێکی نەتەوەیی و کوردستانیانە دەکرێ درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن .

من وەک خۆم خۆبەخشم شازی دەکەم بەو ناوەندە پیرۆزە کە لە ژێر ئالای کوردستان خەبات دەکات بۆ لۆبی کردنی سەدان کارەسات و بابەتی لە بیرکراونەکراو ،خەباتێکی نوێ بووکە بتوانم بەو هێزو پر ئیرادەیە دەوری خۆم تێدا بگرێم و نەتەوەکەم زیاتر بە جیهانی دەرەوە بناسێنم .

ناوەندنی رەوندی کوردستانی تێرروانی من جیاوازتر لە رێکخراو دەزگاکان کارو ئەرکی خۆی جێ بەجێ دەکات پێگەیەکە بۆ پێگەیاندن .

زانکۆیەکە بۆ فێر بوون وەهەمیشە ئەم ناوەندە بەیەکگرتووی بێ جیاوازی رەنگەکان خزمەت دەکات بەلام ئێمە لەوە تێدەگەین ئەرکمان قورسە چونکە نایشارینەوە خەلکانێک لە نێو پارتە سیاسیە کوردیەکاندا هەن بۆ لەت لەت کردنی ناوەند کاردەکەن ، کەچی ئەوان لە ئێمە باشتر دەزانن کە ناوەند بە هێزێکی بێ سنور لە دایک بووە شۆرش و خەباتی ئەم ناوەندە بۆ یەک بوونە نەک بۆ لەت لەت کردن .

بوونی ناوەندێکی سەرکەوتوو لەم رۆژگارەدا بە پێویست دەزانم بەلێ هیچ کارێک کە ئەنجامی دەدەی بێ کەم و کوری نابێت بەلام گرینگە ئەوەیە رێزگرتن و یەکگرتن بناغەی کارەکانمانە کاتمان تەنهابۆ خزمەتکردن هەیەلە کاتی خۆی خزمەتمان کردوە لە هەموو بوارێکەوەرۆژانە سەدان گەنج دەبنە ئەندامی ئەم ناوەندە ئەمەش هێزێک و ھەنگاوێکی پیرۆزە ، لە کۆتایدا هەموومان ئامانجمان خزمەتکردنە.

___

ژیان داری سحراوی تیانیە

KDC

جادووی پریمەرلیگ

nusar1

فەلسەفە مانایەک بۆ ژیان

nusar1
KDC

FREE
VIEW