KDC

هەنگاوی زێڕین

علی جمال

ئەم پێکەوەبوون و یەکدەنگیە وێنایەکی جوانی کوردانەیە کە بۆ هەموو کوردان جێگەی دڵخۆشیە کە لە هەموو بارودۆخێک هەمووان پێکەوە لەسەر پرسە نەتەوە یەتیەکان یەک دەنگ و هاوڕابین پێکەوە بوونمان و یەکڕیزیمان هەنگاوێکی زێڕینە لەم دۆخەی ئێستادا٠

ڕۆژی یەک شەمە ٣١/٧/٢٠٢٢ بەرەیەکی جوان و جێگای ئومێدی کوردان پێک هێنرا بەناوی بەرەی هاوکاری رێکخراوە کوردستانیەکان ئەمە یەکەم کۆبونەوەو بۆیەکمجار بەرەیەکی وەها پێک بهێنرێت بۆ داکۆکی کردن لەسەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و زمانی شیرینی دایک و باسکردنی چەندین بابەتی گرنگی تر لەم کۆبونەوە قەشەنگە باسکرا ٠

بنەمای کاریی کۆبوونەوەکە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر نزیکبوونەوەی ڕێکخراوە کوردستانییەکان و دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراو، دامەزراوە، ناوەند، ئەنجومەن و دامەزراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و پاشان کارکردنی هاوبەش لەسەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و بەتایبەت زمانی کوردی وەک ڕیشە و خوێنی نێو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمان بوو.

گرنگ ئەوەیە هەموان پێکەوە دەست لەناو دەست و وەک برا بێ گوێدانە جیاوازی لە ئاین و مەزهەب هەموو لەخەمی نەتەوەکەمان بین تاکو نەیەڵین دوژمنانمان بەمەرام و ئامانجی خۆیان بگەن ، ئەم بەرە جوانە کە پێکهێنراوە بەڕاستی جێگەی زۆر ئومیدی کوردە تاکوپرسی کورد بەهەمو دنیا بناسێت ٠

هەروەها ئەم بەرە ڕەنگینە پێک هاتووە لە :٠
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج
ناوەندی چوارباخ
ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ڕێکخراوی جیهانی کورد
فێدراسیۆنی کوردانی فەڕەنسا
ڕێکخراوی گلێنە

ئێمەی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە ئەگەر هەمووان پشتی یەکبگرین و هاودەنگ بین لەسەر پرسە نەتەوایەتیەکان هەرگیز دووژمن ناتوانێت بە مەرامە گڵاوەکانی خۆی بگات هەربۆیە ئەم کۆدەنگی و پێکەوە بوونە فاکتەرێکی گرنگ و ژیرانەیە کە هەوڵی بۆدراوە کە بەڕاستی جێگەی دڵخۆشیە لەم جۆرە هەنگاوە زێڕینانە کەدەنرێت لێرەوە ئەرکە گرنگەکە دەست پێدەکات ئەویش بەکۆکردنەوەی کوردان لەژێر چەتری کۆدەنگی و یەکڕیزی نەتەوایەتی ،بەهیوایی ئەوەی ببێتە هەنگاوێکی گرنگ تاکو میلەتی کورد لەدەوری یەک کۆبکاتەوە هەموو ناکۆکیەکان وەلا بنێین دەست لەناو دەست لەگەڵ ئەم بەرە جوانە هەنگاو بەرەو دەوڵەتی کوردستان بنێین

___

ئەمەریکا هەرەشە تیرۆرستییەکانی چوار وڵاتی عەرەبی لە ئەفغانستان بەمەترسیدارتر دەزانێت

KDC

دوو پێكوته‌ كاریگه‌ریی خراپیان بۆ دڵ هه‌یه‌..ئه‌مریكا هۆشداریی دا

KDC

بەریتانیا حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و ئەندامەکانیان 14 ساڵ زیندانی دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW