KDC

کۆنفیدراڵیەتی وزەی هەرێم بۆ رۆژئاواو جیوگرافیای سوونە


تەنیا کوردی

هەرێمێکی بەهێزی گەشەکردووی کوردستان، پێوەندی بە کۆنفیدراڵیەتێکی وزە هەیە لەسەر سنووری جیوگرافی سوونە و، هەروەها زەمینەخۆشکردن بۆ پاکێجێکی ئابووری وزە لە نێو رۆژئاوای کوردستان دا. ئەم هەنگاوە چۆن ئابوورییەن دیزاینبکرێ، دەکەوێتە سەر لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمەریکاو ئەڵمانیا و تورکیا لەلایەک و لەولاتریش رووسیا، کە دوورنییە دیالۆگێکی بۆبکرێت ئەم پڕۆژە دوورمەودایە جێبەجێ بکرێت کە لێرەوە ناوەڕۆکەکەی دەخەمە ڕوو، کە سەرەکیترین خاڵەکانی بریتین لە:
-نەوت و غازی سروشتی.
-کرانەوەی ناوچەی بازاڕی ئابووری.
-پڕۆژەی داهاتوو لە رێرەوی وزە وەک بۆڕی نەوت و غازی سرووشتی.
-پلاتفۆرمێکی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاری ئابووری.
-سوودوەرگرتن لە کانزاکانی دیکەی سروشتی.
-سوودوەرگرتن لە پڕۆژەی ئاو.

ئەم چەند خاڵە لە ئەکشن پلانێکدا کە هەم سەقفێکی زەمەنی بۆ دابنرێت و هەمیش خاڵەکان یەک بەیەک بخاتە ئەولەویتەوە پێشهاتێکی نوێ دەخولقێنی کە هەم جێگەی رەزامەندی بەریتانیاو فەرەنسا دەبێ هەمیش ئەمەریکا لەمەدا کێشەی نابێت، هەروەها پێگەو کاریگەری هەرێمی کوردستانیش لە رووە ئیقلیمییەکە بەهێزتر دەکات سەرچاوەی گەیشتنی وزە و ئابووری ھەرێم فراوانتر دەبێت، ھەروەھا کۆمەڵێک گوشاری ئیقلیمیش کۆتایی دێت و خەلیجی عەرەبیش لەمەدا ھەماھەنگ دەبێت، رەنگە تورکیاش لەم پرۆژەیەدا لاری نەبێت چونکە دەتوانێ بە کۆمەڵێک کۆمپانیا لە چوارچێوەی ستانداردی بازرگانی وزە بەشداری ھەبێت.

کۆنفیدراڵییەتی وزە لە دەسپێکەوە بۆ دوورمەودا

هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی شەرعییە، رۆژئاوای کوردستان کە لە داهاتوو دەبێتە هەرێمێکی شەرعی یان ئیدارەیەکی ددانپێنراوی دەستووری لە سووریای نوێ دا، هەرێمی سوونە کە لە داهاتوو لە ئەنبار و نەینەوا دروست دەبێ، گرینگە لە ئێستادا ئەم سێگۆشەییەی ئابووری لەرووی کۆنفیدراڵیەتی وزە بۆ داهاتوو لەنێوان هەر سێ هەرێم رێک بخرێت، کە دڵنیام وڵاتانی عەرەبی و دەولی پشکداری لەم پڕۆژەیە دەکەن، لەگەڵ ئەوەی دەبێتە دیفاکتۆش کە وڵاتانی هەرێمیش دەتوانن وەبەرهێنانی ئابووری خۆیان راکێشنە نێو ئەم پڕۆژەیە و ئەمە دەبێتە دەرفەتێکی گرینگی ئابووری ناوچەکە کە وەرەقەی بەهێز لەروانگەی نێودەوڵەتی بۆ کورد رادەکێشێ.
گرینگە لەڕوانگەی ستراتیژییەوە، هەرێمی کوردستان جیا لەوەی کە لەگەڵ فەرەنساو بەریتانیا و ئەڵمانیا پڕۆژەیەکی وای بۆ رۆژئاوای کوردستان جیوگرافیای سوونە لە داهاتوو هەبێت بە نوێنەرایەتی رۆژئاواو سوونە، لەگەڵ رووسیایش دیالۆگی کراوە هەبێت کە ئەم پڕۆژەیە بەسوودی رووسیایش دەبێت لە روانگەی ئابووری کە کۆمپانیا رووسیەکانیش بەتایبەت رۆسنەفت لەم هاوکێشەیە سوودمەند دەبێت، چونکە رۆسنەفت و بی پی بەریتانیایی کە لە ناوچەکە پشکداری ئابووریان لەگەڵ هەیە دەتوانن لەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی بەشداری بکەن، لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا و فەرەنسایی و ئەڵمانیا و تەنانەت کۆمپانیاکانی تورکیاش کە هاوبەشیان لەگەڵ یەک هەیە، کەوایە ئەم هاوکێشەیە ناکۆک نابێ لەگەڵ بەرژەوەندی دەولی کە دەیەوێ وەبەرهێنانی ئابووری لە ناوچەکەدا بکات، ئەم ژێرخانە فکرییە سەرەتا گرینگە بکرێتە پڕۆژەیەک لەگەڵ وڵاتان و دواتریش لەسەر زەوی تەرجەمەی ئابووری بۆ بکرێت. کۆنفیدراڵەیتی وزەی هەرێم لەسەر جیوگرافیای سوونە بۆ پێش بە هەرێمبوونی سوونەو دوای بەهەرێمبوون وادەکات هەرێمی کوردستان بکاتە دراوسێی سعوودیەو لەم رێگەیەوە کەناڵێکی ئابووری بەهێز لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکرێتەوە کە ئەمە سوودێکی گەورەی بۆ کورد دەبێت.
کۆنفیدراڵەیتی وزەی هەرێم لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان دەبێتە کەناڵێکی گرینگەی کورد لەرێگەی کۆمپانیا هاوبەشکانی وڵاتانی زلهێز کە دەرگای ئابووری کورد بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست دەکاتەوە لە داهاتوو، چونکە هیچ سنوورێک لەبەردەم ئەم کۆمپانیاییە رێگرنابێ کە رێرەوەکە لە سووریادا چۆن بە دەریا دەگەینێت، ئەمەش لە داهاتوو دەبێتە هەنگاوێکی گرینگی ئابووری بۆ کورد.
مانەوەی رێرەوی نەوت یان غازی سرووشتی لە کەناڵی تورکیا ئەمەش دەکرێ هەرهەبێ و، رێگەی دووەمی ئابووریش وردە وردە لە رێگەی جیوگرافیای سوونەو هەروەها لە رێگەی رۆژئاوای کوردستان بکرێتە نەخشەڕێگایەک بۆ داهاتوو، کە تێکرای ناوچەکە بۆ کورد دەبێتە پاکێجێکی گرینگی ئابووری.

___

نرخی نەوت جارێکی تر بۆ 110دۆلار بەرزبووە

nusar1

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە هەڵسوکەوتی یۆنان بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت، ئەسینا وەڵام دەداتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW