KDC

نیگەرانی ئیسرائیل لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی تاران و واشنگتن

رەحیم رەشیدی

ئەگەری رێکەوتنی نێوان تاران و واشگنتن لەسەر کێشەی ناوکی ئێران، بەرپرسانی ئیسرائیلی نیگەران کردوە. هەر بۆیە بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بۆ باس لەسەر مەترسییەکانی ئەو رێکەوتنە چاوەڕواننکراوە، دەیڤید بەڕنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و چالاکی تایبەتی ئێسرائیل ناسراو بە (مووساد) سەردانی واشنگتن بکات. سەرۆکی مووساد پاش سەردانی وەزیری بەرگری و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، سێهەمین کاربەدەستی پلەباڵای وڵاتە کە بۆ باس و راوێژ دەربارەی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا بڕیارە بێتە واشنگتن.
دەیڤید بەڕینا سەبارەت بە رێکەوتنی ناوکی بە مێدیاکانی راگەیاندوە: ”ڕێکەوتنی ناوکی زۆر خراپەو لەسەر بنەمای درۆیە.”
هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یائیر لاپیدو سەرۆکی مووساد وتویانە کە وڵاتەکەیان ناتوانێ رێکەوتنە خراپەکە ڕەچاو بکات و ئەوان هێرش کردنە سەر بەرنامەی ناوکی ئێران بە مافی خۆیان دەزانن. هاوکات سەرۆک وەزیران فەرمانی بە سپای وڵاتەکەی و مووساد کردوە خۆیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران ئامادە بکەن. ناوبراو لەم بارەوە رۆژی یەکشەممە وتی: ”ئەمریکاییەکان و جهیان ئەمە دەزانن، دەبێ خەڵکی ئیسرائیلیش ئەمە بزانن. هەڕەشەیەکی سەربازی باوەڕپێکراو دژی ئێران، ئەو زمانەیە کە تاران بە باشی لێیتێدەگات و ئەمەش دەبێتە هۆکاری رێکەوتنێکی باش.”
گرێدراو بەم باسە، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لە لێدوانیدا بۆ بڵاوکراوەی رۆنن سیتۆنگی ئوتریش (نەمسا)، لە پێوەندی لەگەڵ گەڵاڵەی پێشنیارکراوی یەکیەتیی ئورووپا بۆ رێکەوتنی ناوکی ئاشکرای کردوە: ” من وڵامی ئەمریکام بە دەست گەیشتوە؛ هەنووکە دەبێ ئێران وڵام بداتەوە، ئێمە گەیشتوینەتە چرکەساتێکی گرینگ و چارەنووساز. من گەشبینم و لە دوایین قۆناخدایین و رێکەوتنەکە جیهان پارێزراوتر دەکات.”
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، یائیر لاپید رایگەیاند، “رێككەوتن لەگەڵ ئێران ساڵانە بری 100 میلیار دۆلار دەداتە ئێران و تاران ئەم پارەیە بۆ یارمەتی گروپە میلیشیاکان لە ناوچەکە بەکار دێنەت. هەر بۆیە ئیسرائیل لەگەڵ سەركردایەتی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەربارەی ئەگەری رێککەوتنەکە وتووێژ دەکات.”
رۆژی یەکشەممەش 28-08-2022، ژەنەڕاڵ ئەلێکسیس گرینکویچ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 3 مانگ لە دەستبەکاربوونی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە رێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ رۆژنامەڤانان رایگەیاند: ” ئێران و تاقمە میلیشیاکانی دۆخی ناوچەکەیان ناسەقامگیر کردووە. ئەو هەڕەشانەی ئێستا رووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە بریتیە لە هەڕەشەی مووشەکی بالیستی و هەڕەشەی درۆن کە لە زۆربەی هێرشەکانی ئەمدواییەی گرووپە میلیشیاکان و ئێراندا لە دژی وڵاتانی ناوچەکە وەکو سعودیە، هێرشەکانی حوسییەکان و هێرشی گرووپە میلیشیاکان لە عێراق دا بەکار هاتوون”.
بەرپرسەکەی ئەمریکا دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی حەتووی رابردووی وڵاتەکەی دژی گروپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا وتی: ”بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە هێزەکانمان لە هەر کوێیەک هێرشیان بکرێتە سەر، کەی و چۆن ئەو هێرشانە دەکەین ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری خۆمان و هیچ پەیوەندییەکیان بە گفتوگۆکانی ڤییەناوە نییە. ئەو هێرشانەی هەفتەی رابردوو وەڵامدانەوەو بەرگریکردن بوو لە هێزەکانمان و تەنیا ‌‌سوپای ئەمریکاش هێرشەکەی ئەنجامداو هیچ لایەنێکی دیکە بەشدار نەبووەو هیچ پەیوەندییەکیشی بە لایەنی دیکەی ناوچەکەوە نەبووە، جا ئەو لایەنە ئیسرائیلی بێت یان لایەنی دیکە”.
هاوکات ژەنەڕاڵ ئەلێکسیس گرینکویچ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا باسی لەوەش کرد کە بە پێچەوانەی رابردوو کە سەربازی پتریان رەوانەی رۆژەهڵاتی نێوەراست دەکرد، ئەوە هەنووکە واشنگتن لە رێگای تەکنەلۆژی سەربازی پێگەی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست قامیتر دەکات.

___

وێبنارێک لەسەر شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا سازکرا

nusar1

تورکیا :قەیرانی ئابووری منداڵانی لە قوتابخانەکان دابڕیووە

nusar1

ڕەگەزی نەتەوەی کورد

nusar1
KDC

FREE
VIEW