KDC

ڕەگەزی نەتەوەی کورد

علی جمال

بەشی یەکەم

ئێمەی کورد پێویستە بزانین کە مێژوومان جۆن بووە یاخود ناوی ڕیشەی کورد لە چی یەوە هاتووە
کوردیش وەک هەموو نەتەوەکانی دنیا مێژوو و کلتور و زمانی تایبەت بەخۆیی هەیە ،نەتەوەی کورد دەچێتە سەر دێرینترین نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست کە ناسراوە بە نافین کە بەلانکەی شارستانیەتی کۆن دادەنرێ هەربۆیە کورد لە کۆندا بەچەند ناوێک لای نەتەوەکانی تر ناسراوە هەرنەتەوەیەک بەناوێک یاخود ناسناوێک ناسراوە تەوە لێرەدا باسی ئەو ناوانە یاخود ئەو ناسناوانە دەکەین کە کوردی پێناسراوە لەوانە

لای سۆمەریەکان و بابلیەکان بە گوتی _ کورتس _ کاردۆ ناسراوبوون ٠

لای ئاشوریەکان و ئارامیەکان بە گوتی _ کارتی _ کورتی _ کاراداکا _ کارکتان _کارداک ناسرابوون٠

لای ئێرانیەکان یاخود سەفەوییەکان بە سیرتی _ کورتیۆ _ کوردیوی _ کورداها و گورد ناسرابوون ٠

لای یۆنانیەکان یاخود گریگ و ڕۆمانیەکان بە کاردۆسوی _ کاردۆخۆی _ کاردۆک _ کوردۆکی ناسرابوون٠

لای عەرەبەکان بە پاکاردا _ کارتاوبا _ کورد ناسرابوون٠

هەروەها مێژوونووسەکۆنەکان بەگشتی ئەم ناوانەیان بەکارهێناوە وەک کوردۆئین _ کورخیج _ کورتیج _ کەرخی _ کاردۆخی و گورد دەناسران ٠

ئەوەی شایەنی باسە کوردەکان لە ڕەگەزی هیندۆئەوروپین بە یەکێک لە نەتەوە کۆنەکانی ڕۆژهەڵات دادەنرێ وە کورد لە کۆمەڵەی ئارییەکانن هەروەها بەپێی بەڵگەنامە مێژوویەکان نەتەوەی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠هەزار ساڵ پێش ئێستا

ڕەگی ووشەی کورد دوو لێکدانەوەی هەیە : یەکەم ووشەی کورد بە ناوی) گوتو(
دووەم ووشە بە) کیرتی( ناسراوە :
ووشەی )گوتو (دەگەڕێتەوە بۆنەتەوەی )گوتیام ( کە ئەم نەتەوەیە لەلای
چەپی ڕووباری دیجلە وەو لەنێوان زێی بچوک ودیالەدا داژیان
.
ووشەی )گوتی( دەگەڕێتەوەبۆزمانی ئارییەکان بەتایبەتی بۆزمانی ڕۆژهەاڵتیەکان
وەک ئەرمەن وسانسکریتی ویۆنانی .
ڕەئێک هەیە کە دەڵێت کە )کوردیونەکان( و)کرتیەکان ( یەک گەلن وهەرچەندە
کەهۆزەکانیان جیا بوون بەڵام سۆمەریەکان وئاشوریەکان وفارسەکان باس لەوە
دەکەن کە ئەم هۆزە لەهەمان شوێنی کوردستانی ئێستا نیشتەجێ بوون هەروەها

وشەی کورد لە ووشەی )کاردۆخی ( نزیکە بەوەی کە زەینەفون لەکتێبەکەیدا
وەهەروەها زەینەفۆن لەکتێبی )ئەنەباسی( باسی گەشتەکەی بۆکوردستان دەکات
کەیەکەم کەس بوە سەردانی کوردستانی کردوە کوردەکان بەکاردۆخی ناودەبات
وباسی شکاندنی ١٠هەزار سەربازەکانیش دەکات لەسەدەی ٤٠١پ.زدا.
لەسەدەی ٤٠١پ.زدا وبە کورد کەلەنەوەی میدیەکانن لە سەدەی ٦ پ.ز
ئیمپراتۆڕیەکی گەورەیان دامەزراند
.
بۆیەکەم جارووشەی کورد لەنوسراوەکانی فارس دەرکەوتوە ئەویش لە پەڕەیەکدا
نوسراوە کە هی سەردەمی دەوڵەتی ساسانی )ئەردەشێری بابکان(کە لە ساڵی
٢٢٦ز نوسیویەتی کە)ناوی )ماگی( شای کوردانی لەگەڵ ناوی دوژمنەکانیا
هێناوە

٠

هەندئ کەس باس لەوەدەکەن کەکوردەکان ئەو الوانە بن کە لەدەست شای ئیرانی
ڕزگاریان بووە ئەم بەسەرهاتەش کە دەڵێن )ئەژدەهاک( شای ئێران نەخۆش بوە
وە ئەمری کردوە کە دوو گەنجی بۆ بهێنن ومێشکییان دەربهێنن بۆی ئەوەی
فەرمانەکانی جێ بە جێ دەکرد دوو کەسن یەکێکیان دەکوژرا و ئەوی تریان
ڕزگاری دەبووڕای دەکرد بۆشاخەکان ئیتر ئەم کەسانە زۆردەبن ودەبن بە
کۆمەڵێک وناونراون کورد ئەوەی جێی سەرسوڕمانە کە بەشێوەی ١٢ ئەفسانە
باس کراوە کەئەمانە کوردن
.
لای مێژوو نووسەعەرەبەکان وەک مسعود دەڵێت )ڕەچەڵەکی کورد عەرەبە(
وە نوسەر ڕەبیعەی کوڕی نزار دەربارەی ڕەچەڵەکی کورد دەڵێت )کە هۆزێک
هەبوون کەناکۆکیان لەنێوان دروست دەبێت وجیادەبنەوە دەچن بۆناوشاخەکان
کەئەم هۆزە لەناوچەی ڕەبیعە لەنزیک موسڵ ژیاون کاتێک لەشاخ لەگەل چەند
نەژادێکی تر تێکەڵ بوون زمانەکەی خۆیان بیرچۆتەوە کەزمانی رەسەنی خۆیان
عەرەبییە(

دوو شارەزای کۆن )سترابوو بولیبس ولیڤی( باس لەوەدەکەن کە کرتییەکان بە
شارەزان لەبەرد هاویشتن وقۆچەقانی وبەئازایەتی ناویان دەرکردبوو ئەم وەسف
کردنە هەمان وەسفکردنی) زەینەفون ( ە کە وەسفی کاردوخیەکانی کردوە وە
هەروەها )مینورسکی( باس لەوەداکات کە چۆن )کرتیەکان وکوردەکان( لەناوچە
شاخاویەکانی ڕۆژئاوادا باڵوبونەتەوە وگەشتوونەتە سنوری سوریاش ئەمەش
بەهۆی کرتیەکان نەتەوەیەک بوون مەڕومااڵت داربوون ئەوەش بۆتەباڵوبونە
وە لەناوچەکاندا تا بەشوێن لەوەڕدا بگەڕێن

ئەگەر بڵێن کورد دەچێتە سەرنەژادی ئارییەکان ڕاسترە بەبەڵگەی ئەوەی هەندێ
نوسەر دەڵێت) شەپۆلی یەکەمی ئارییەکان کوردی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆناوچە
کانی ناوەڕاستی ئاسیا لەدەوروبەری ٢٠٠٠ساڵ پ.ز ( وەلەناوچەکانی نێوان
دەریاچەی ئیجە تازاگرۆس ولەسەروی قەفقاس ودەریای خەزەرەوەتا کەنداوی
فارس ئەنەتەوانەی لێی دەژیان نەتەوە ئارییەکان بوون
.
ڕەیەک هەیە دەڵێت شەپۆلێکی ئاری لەناوچەی قەفقاسەوە هاتوون کەبەشەپۆلی
دووەم ناسراوە وەپاش هەزارساڵ لەدوای شەپۆلی یەکەمەوە هاتوون وەزانایان
دەڵێن کەشەپۆلی دووەم دورنیە کەئەو کەسانە بن کە )زەینەفۆن( باسی کردوون
بەکاردۆخیەکان وە ئەو ناوچەیەی کە لێی بوون دەکەوێتە الی چەپی ڕووباری
دیجلەوە و لەنێوان خاپور و زێی گەورەدا
.
هەندێک لەلێکۆڵەرەوان ئەو وەسفەی کەکوردی پێکراوە کە لەالیەن گەشتیارەکان
ئەوە دەردەخات کەکورد ئەچێتەوە سەر نەژادی ئەلپی کەلەکۆمەڵەی ئاریرکانن
بەاڵم بەهۆی کاریگەری ئەرمەنیەکان لەسەر کوردەکانی سەروو دا دەردەکەوێت
هی نەژادی دەریای سپی بەتایبەتی سامییەکان کاریگەری هەبووە لەسەر
کووردەکانی باشور.ئەگەرچی تێبینیەکی زۆر هەیە لەسەر باووباپیرانی کورد
گونجاوتیرین تێبینی ئەوەیە کە کوردەکان دەبەستێتەوە بە میدیەکانەوە لەسەر
بناغەی تێکەڵ بوونی گوتیەکان بەمیدیەکان دوای ڕووخاندنی نەینەوا لەساڵی
٦٦٠پ.ز گەلێک هەبووە پێیان دەووت گوتیەکان کەلەناوچەکەدا دەژیان وە
ئێستا ئەوناوچەیە بەناوچەیەکی سەرەکی کورد دادەنرێ بەاڵم لەوەدا یەک نین
کەبڵێن گەلێکی تایبەتی هەیە بەناوی میدیەکانەوە بەبەڵگەی دکتۆر سافراستیان
کەدەڵێت نەتەوەیەک نیە بەناوی میدیەکانەوە ئەوەش ئەوەیە کە لە ))مورە
میخیەکانا (( دەرکەوتووە کە ووشەی میدیا لەبنچینەدا بەمانای )زەوی،شاریادییە((

هەروەها بابلیەکان کاتێک کەزانیاریان لە سۆمەریەکانەوە بۆ بەجێماوە بەهەڵە لەمانایی میدیا تێگەشتوون لەسەر بونی نەتەوەی گوتی بەڵگەی زۆر هەیە وەک نەژادی جیاواز وەکۆنترین بەڵگە دەربارەی گوتیەکان ئەوەیە کەلە نووسینەکانی سۆمەریەکاندا ناوی گوتی هێنراوە ئەم ناو هێنانەش دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە سۆمەریەکان گیریان خواردبوو بەدەست گوتیەکانەوە کە نەتەوەیەکی بەهێز بوون کاتێک لە شاخەوە دێنە خوار هێرش دەکەنە سەر سۆمەری و ئەکەدییەکان هەر بۆیە هەردوو لا یان دان بە ووڵاتی گوتیا دەنێن کە پایتەختی گوتی ناوی ئەرابخوا بووە ئەم شارەش دەکەوێتە نزیکە لەشاری کەرکوکهەروەها مینۆرسکی دەیگێڕێتەوە لە رۆژهەڵات ناسی فەڕەنسی تۆرۆ دانجن کە دەڵێت لە هەندێ لەگۆڤارەکان چاووی بە دوو لەوحە کەووتووە وێنەیان لەسەر بووە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زاین وا پیشان دەیات کە لە دەوروبەری وڵاتی ئاشوریەکان ووڵاتێک هەیە پێی دەڵێن کاردا ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە کورد لەو شوێنەدا هەبووە٠

ژیانی کۆمەڵایەتی کورد لەسەر بنجینەی باوەڕی مارە بەپێی باوەڕی مار کوردەکان دانیشتوی بنەڕەتی شاخەکانی ئاسیای بچوکن وە کورد لە هیچ شوێنێکەوە نەهاتوون چونکە خوڕەوشتی کۆمەڵایەتی کورد وەک خوڕەوشتی نەژادە کۆنەکان وایە وەک خونەریتی خواستنی ئامۆزا یان گۆرانی ووتنی بەرتلا لە قوڕگەوە هەروەها دەڵێت زمانی کوردی زمانێکی ئارییە بەلام بەهۆیی کاریگەری نەژادی هندی _ ئاریەکان لەسەر کورد هەبووە هەروەها داننان بەوەی کە زمانی کورد ئارییە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زمانی کورد و زمانی ئاریەکان لەیەک دەچن ئەوە هیچ ڕاست نیە زمانی کورد لە زمانە بنەڕەتیەکانی گەلی کورد خۆیەتی هەروەها هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان کورد و گوتیەکان وەلەگەڵ کرتیەکان چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە ئەم ڕاستیە بسەلمێنێت کە کورد لە گوتیەکان وەیا کرتیەکان بێت٠

کوردەکان هەر لەکۆنەوە پیشەی کارکردنیان لە شاخەکان بووە هەر لەشاخەکان بژێوی ژیانیان پەیدا کردوە و لەوێش ژیاون و ماڵ و حاڵیان لەوێ بووە هەروەها هەموو کێو _ شاخێک _ تەپۆڵکەیەک و کانیاوەکانیان کەلێی ژیاون ناوێکیان لێناوە هەروها بە ووتەی ئەدمۆنز کە دەڵێت کوردەکان ناوی زۆر سەرنج ڕاکێشیان لێناوە وەک کێوەکانی بەمۆ و شاهۆ٠

مێژوونووسان پێیان وایە کە ناوی کورد لە گوردە وە هاتووە واتا ئازا و چوست و چالاک چونکە کوردەکان هیچ کات لەبەردەم دوژمن چۆکیان دانەداوە و سەریان بۆ بێگانە شۆڕنەکردوە هیچ کات لە دووژمن نەترساون٠

___

ئەم هەنگاوە جێگای ئومێدە

KDC

پاریس و هەولێر رێکەك بۆ ئاشتیێ

nusar1

‎بەرکوڵێ لە مێژووی شۆڕشی فەرەنسا1789 …”

KDC
KDC

FREE
VIEW