KDC

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا


فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد


گەلی كورد كە تەنیا گەلی گەورەی دونیایە، ھەتا ئێستا خودان دامەزراوەی دەوڵەتی خۆی نییە. ئەوەش زیاتر بۆ دابەشكرایەی كە دەرحەقی كراوە دەگەڕێتەوە، واتە كە كوردستان دوو جار دابەشكراوە و دوور لە خواستی خۆی. بەڵكو واش دابەشكراوە كە بواری كەمی ھەبێت تا بتوانێ لە پەیوەندی دابێت لەگەڵ گەل و وڵاتانی دیكە، كە بەژەوەندیان لەگەڵ دوژمنانی كورد یەك نایەتەوە. دەتوانین ئەوە بڵێین ئەوە یەكێكە لە ھەرێ ئاستەنگ گەورەكان، بەھۆی ئەوەی كە زۆر زەحمەت بوەە كورد دەستی بگات بە دونیای دەرەوەی كوردستان.
بەڵگە نەویستیشە كە گەلانی دونیا زۆریان بە خستنە رووی ئازار و قوربانیەكان ھاوسۆزیان بۆ خۆیان پەیداكردوە و گەیشتون بە مافەكانیان، بەڵام ئەم دەرفەتە بۆ كورد زۆر كەم بووە یان ھەر نەبووە. كە لەكاتێكدا زۆرترین قوربانی داوە و ھەموو ھەوڵێكیشی ئەوە بووە بە رێگای ئاشتی و لێك گەیشتن بگات بەمافەكانی.
بەداخەوە ئەو وڵات و گەلانەی كە كوردیان بەسەردا دابەشكراوە ھیچ رێگا و ھەڵوێستێكیان نەبووە، بەڵكو تەنیا و تەنیا زمانی شەڕ و سەركوت و بێ دەنگكردنیان گرتۆتە بەر،بە عێراقی نوێشەوە، كە وەختانێك كوردستان جێگای حەوانەوە و خۆ رێكخستنی زۆر لەوانە بوون كە ئێستا لە دەسەڵاتن. ھەر ئەوان كاتی خۆی زۆرترین بەڵێن و پەیمانیان داوە، و بەڵكو بە جۆرێك بیریان دەكردوە كە دەتوت ئیتر تەواو عێراق، دەبێتە عێراقی ھەموان و ئەوەی ھەوڵی بۆ دەداین بە سەركەوتنی ئەوانە تەواو ؟!. بەداخەوە ھەر وەك ئەوانەی پێشوو ھەمان رەفتاریان دووبارەكردەوە، بەڵكو لەوەش زیاتریان ھەنگاویان دەنا بەوەی ھەموومان عێراقین و ھیچ كەس نابێ داوای شتی جیاواز و ھەموو شت دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا، واتا بەلای ئەوانەوە ئەوەی كورد بۆی تێكۆشا زیادە بوو ؟!.
ئەمانە و ھەموو ئەوانەی دەسەڵاتدارەكانی پێشوو تر كردیان، وەك ئەنفال و جینۆساید و راگواستن و كیمیاباران و كوشتنی بە كۆمەڵ …..ھتد. بیركردنەوەی نوێیەكانیش ئەوە بوو كە تەنانەت لە نابێت لە دەستووردا جیاكاری بكرێێ ؟!،بەڵكو چەسپاندنی مافە بنەڕەتیەكان تا جێگای بۆ بكرێتەوە بە رەزامەندی ھەموو لایەك دژایەتی دەكرا؟!.
بۆیە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و دامەزاوە شەرعیەكان، بڕیاریاندا كە راپرسی بكرێت لەو جێگایانەی كە بە خوێن و قورباندان بەدەست ھاتووە. ئەوەش بە ھەموو بەڵگەیەكی مێژوویش چەسپاوە كوردستانیە، ئەوە بوو گەلی كوردستان لە ٢٠١٧/٩/٢٥ بە٩٣٪‏ دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆی كوردستان دا دەنگیاندا.
ئەوەی جێگای لە سەر وەستانە دەسەڵاتدارانی عێراقی نوێش، لە پێشتر خراپتریانكرد، لە جیاتی رێزگرتن لە دەنگی گەل بە چەكی نوێ و دوور لە ھەموو بنەما دەستووری و یاسایەكانی عێراقی نوێ وەڵامیان دایەوە و خواستی كوردستانیان بۆ سەبەخۆی تێكەڵ مێژووی خوێناوی تریانیانكرد.
ئەوەی ماوە بوترێت كە درەنگ یان زوو گەلی كوردستان دەگات بە ماف و خواستەكانی، ئەوەی بۆ دەسەڵادارانی عێراقی كۆن و نوێ دەمێنێتەوە بەس شەرمەزاریە.

___

تورکیا دەیان کۆچبەر لە خنکان ڕزگار دەکات

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کورستانی ئامادەی ڕێوڕەسمێکی سەنتەری ئاڵا دەبێت

nusar1

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW