KDC

بەرەڵڵایی بۆ عێراق و گەرەلاوژە بۆ کوردستان


سوورە مەرگەیی


ئەمشەو لە دانیشتنێکدا لەگەڵ چەند دۆستێکی خۆشەویست کاتێکی خۆشمان بەسەر برد، لەوەش خۆشتر یەکێک لە دۆستانەکان قسەیەکی زۆر سەرنج راکێشی بۆ گێڕامەوە و ناچاری کردم ئەم کورتە بابەتەی لەسەر بنووسم.
لە دانیشتنەکەدا باس هاتە سەر بارودخی سیاسی عێراق و کوردستان، دۆستکە گوتی: لە ساڵی ١٩٧٩ پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووم، لە بارەگا چەند پێشمەرگەیەگ دانیشتبوون و باسی شۆڕش و داهاتووی عێراق و کوردستانمان دەکرد، رووم لە پێشمەرگەیەک کرد کە تا ئەوکاتە بێدەنگ دانیشتبوو، پێمگوت: ئەی تۆ چیت دەوێ؟ ئەویش گوتی: بەرەڵڵایی بۆ عێراق و گەرەلاوژە بۆ کوردستان، ئەمڕۆ چل و دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا تێدەپەڕێ و درووست قسەکەی هاتۆتەدی، ئەوەتا عێراق لە بەرەڵڵاییدا بە لوتکە گەیشتووە و بۆتە مەیدانی تراتێنی میلیشیا و هەر میلیشیایە و بە میلیشیاکەی تەنیشتی دەڵێ: جێم بکەوە.
بۆ گەرەلاوژەی کوردستانیش، هەر حزبە و بە ئارەزووی خۆی دەست لە بناگوێیان دەنێی تێیراهەڵدەدا، حزب هەیە حەران دەڵێ، ئەو تەواوی ناکات یەکێکی تر دەست بە بەستە گوتن دەکا و رۆشنبیرە دەمامکدراوەکانیش سێجرتی بە دەوریدا هەڵدەپەڕن، لەولاشەوە یەکێک لاوک دەڵێ و، یەکێکی تریش بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و مەرامە سیاسییەکانی سەید قوتب و حەسەن بەننا و، هەڕەشەی ناردنی نەیارەکانیان بۆ دۆزەخ، خۆیان و هەوادارانیان مەشغوڵ کردوون، ئەی رەحمەت لە گۆڕی باوکت کاکی شیوعی، چل و دوو ساڵ لەمەوبەر چۆنت زانی عێراق تووشی بەرەڵڵایی دەبێ و کوردستانیش دەبێتە گەرەلاوژە.

___

گرنگی دیالۆگی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا

nusar1

جینۆسایدا شنگالێ بورینا”10″سالان هەتا ئەڤرۆ

nusar1

لە چلەی کامیل ژیردا…

nusar1
KDC

FREE
VIEW