KDC

ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕا


سوورە مەرگەیی..


ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕا بە مەرجێک هێڵە سوورەکان نەبەزێنن و دووربن لە ناننەوەی فەوزای سیاسی و تۆمەت هەڵبەستن و ناوزڕاندن، دوو چەمکی دیموکراتین و، ئەگەر بە ململانێیەکی تەندرووستدا گوزەر بکەن کۆمەڵگا بەرەو پێش دەبەن، پرسیار ئەوەیە، لە کوردستان ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕا رەچاوی بوونی ئەو هێڵە سوورانەیان کردووە و ململانێیەکی تەندرووستیان هێناوەتە ئاراوە؟
ئەوەی بەناوی ئازادی رۆژنامەوانی لە کوردستان دەگوزەرێ هیچ هێڵێکی سوور لەبەردەم خۆی نابینێ، کەسانێک بەناوی رۆژنامەنووس، کە لە راستیدا دەست لە پشتدراون و لە لایەن کەسانی سیاسییەوە ئاراستە دەکرێن و، بە راست و چەپدا تۆمەت دەبەشنەوە و پەلامار دەدەن، جوێندانیان کردۆتە دیاردە و لە کوێوە بای بێ بەو ئاراستەیەدا شەن دەکەن، ئەوانەش گرووپ گرووپ رێکخراون و لە چەند کەناڵێکی تەلەفیۆنی بەردەوام دەرفەتیان بۆ دەرەخسێنرێ و لە چەند سایت و پەجێکیش بە بەرنامە پەلامار دەدەن و ناوزڕاندنیان کردووە بە پیشە و جنێوبارانی خەڵکی دیاریکراو دەکەن.
بۆ ئازادی بیروڕاش بەسە ئەگەر بڵێین: خیانەت و وڵاتفرۆشی کراوەتە دیوێکی گرنگی ئازادی بیروڕا، بۆ چەواشکاریش رۆژنامەنووسە رستکراوەکان لە پێناوی وەرگرتنی شاباش لە کەناڵ و سایت و پەیجەکانەوە، خیانەت و وڵاتفرۆشیەکە وەک خەمخۆری و وڵایپارێزی بە خەڵک دەفرۆشنەوە، مەترسی ئەو جۆرە ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕایە، لەوەدایە بە شێوەیەک خەڵک بە لاڕێدا دەبرێ، کە وەک ئێستا کۆمەڵگە بەسەر دوو ئاراستەی دژ بەیەک دابەش دەکەن، ئەوەش وادەکات بەرە خیانەتکار و وڵاتفرۆشەکە لە پێناو سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی کەسی، پەنا بۆ دژمنان و داگیرکارانی کوردستان بەرن و ئەو پەنا بردنەش روویداوە و، ئەگەر پێشی پێنەگیرێ پەنا بردنەکە بەردەوامی زیاتر و مەترسیدار تری دەبێ، بۆیە دەبێ و زۆریش پێویستە، رۆشنبیران و کەسایەتیە نیشتیمانیەکان و سیاسی و سەرکردە رەسەنەکان، بە شێوەیەکی زانستی پەلامار و تۆمەت بەشینەوە و جنێوفرۆشی لە ئازادی رۆژنامەوانی جیا بکەنەوە، ئەگەر ئەوە کرا و چەکی پەلامار و تۆمەت بەشینەوە و جنێفرۆشی لە دەستی زوڕناژەن و رۆژنامەنووسە رستکراوەکان دەرهێنرا، ئەوکات خیانەتکار و وڵاتفرۆشانیش پەدرەیان لەسەر لادەدرێ و بەر نەفرەتی گەل و مێژوو دەکەون و ریسوا دەبن.

___

کۆنفڕانسێ ئاسایشا میونشن و پێگەهێ هــەرێمـێ

nusar1

سیاسەت و میدیا دووانەیەکی لێک دانەبڕاو

nusar1

مانۆڕە دیبلۆماسیەکەی سەرۆک نێچیروان بارزانی ..!؟

KDC
KDC

FREE
VIEW