KDC

کورد لە کەرکووک نییە؟!


فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد…

شاری کەرکووک، کە چەقی ململانێی نێوان تەواوی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و کورد بووە و، سەرەتاش ململانێکە لە نێوان دەوڵەتی شانشینی بەریتانیا و دەوڵەتی تازە دروستکراوی تورکیا (دوای هەرەسی دەوڵەتی عوسمانی) بووە لەسەر کەرکووک، کە سەرەنجام لە بەرژەوەندی بەریتانیای داگیرکەری عێراق کەوتەوە. ململانێکە بەوەش نەوەستا ئیدی بەردەوام بوو بەتایبەتی لە نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی عێراقی تا بە ئەمڕۆ دەگات، بەڵام دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق لە (11ی نیسانی 2003کەرکووک رزگار بوو) گۆڕانکاری بەسەر کەرکووکدا هات و بەڕێوەبردنەکە هەمەلایانەن بوو، چونکە هەموو پێکهاتەکان بەشدار بوون لە بەڕێوەبردنی شارەکە.
دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق لە(٩ی نیسانی ٢٠٠٣)ەوە، ملمڵانێیەکە چووە، چوارچێووە و دۆخێکی نوێووە، بەوەی لایەنی سێیەم کە ئەمریکابوو، بەجۆرێک لەجۆرەکان هاتە ناو هەنگاوەکانی چارەسەرەوە، گوایە بۆ کۆتاییهان بەکێشەی کەرکووک پەنا ببرێتە بەر رێگاچارە و شێوازی یاسایی، کوردیش بەوە رازی بوو( هەر چەندە زۆرە هەڵەبوو). سەرەتا بە ماددەی(58) لە دەستووری کاتی و دواتر بە ماددەی (140) لە دەستووری هەمیشەیی عێراق، کە ئێستاش عێراق بەو دەستوورە بەڕێووە دەچێت. بەڵام بەداخەوە ئەوەش جێبەجێنەکرا وبەڵکو لە (16/10/2017)ەوەشێوەیەکی دیکەی ململانێی دوژمنکارانەی زیاتر بەدەرکەوت، بەوەی کە ئەوەیکرابوو بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی کەرکووک، لەلایەن دەسەڵاتی ئێستای کەرکووکەوە هەنگاوی دوژمنکارانەی زیاتر دەنرێت دژ بە کورد. چونکە کەرکووک دوای پڕۆسەی عراق (٩ی نیسانی ٢٠٠٣) هەتا (16/10/2017) زیاتر لە لایەن کوردەوە بەڕێووە دەچوو لە چوارچێوەی عێراقدا،  بەڵام بەردەوام دەستتێوەردانی دەرەکی و ناوەکی هەبوو: تورکیا، کەرکووکی بەشارێکی خۆی دەزانی- دەسەڵاتدارنی عێراق بەهەموو شێوەک کۆسپیان دروست دەکرد،  ئێرانیش هەر بۆ خۆی نا بەڵکو بەردەوام هانی عێراقشی دەدا تا کەرکووک ئارام نەبێت، هەمیشەش بەریتانیا چاوی لە نەوتەکەی کەکووک بووە، چونکە بەدرێژایی مێژوو ڕۆلی هەبووە لەوەی کە کەرکووک هەر سەر بە عێراق بمێنێتەوە بۆ ئەوەی سوود لە نەوتەکە وەربگرێت، جا دەست تێوەردانی بەریتانیا و زۆر کەس و وڵاتی تریش، تەنیا بۆ ئەوەی کەرکووک لە دەست کورد نەبێت؟؟!!.  
هێرشی هێزەکانی بەشدار  لە پیلانی داگیرکردنەوەی کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەفراوان بوو، کە زۆریان لەگەڵ یەک ناکۆکی مێژووی و ستڕاتیژیان هەبوو، بەس هەموو لەسەر داگیرکردنەوەی کەرکووک کۆک بوون؟!. جا (16/10/2017) بۆ کوردی کەرکووک ڕۆژێکی یەکجار ڕەش و تاوانکارانەیە، باشترین بەڵگەش ئەوە بوو کە زۆربەی زۆری کورد کۆچیان کرد بۆ هەولێر و سلێمانی لەبەر مەترسی چکدارە عێراقییەکان بە تەواوی دامەزراوەکانی(سوپا -حەشدی شەعبی-دژە تیرۆر- پۆلیسی فیدڕالی-…..هتد). ئەو کۆچەی کوردی کەرکووک لە (16/10/2017) بەشێوەی کۆڕەوی بەهاری 1991ی گەلی کورد بوو لە ترسی چکدارەکانی عێراقی سەدام حسین.
جا عەرەبی عێراقی لە دەسەڵاتی(یاسادانان -حکومەت-چەکدارەکان بە تەواوی هێزەکانەوە)کەوتنە ڕوخاندنی ئەوەی کە کورد بونیادی نابوو لە بەڕێوەبردنی شاری کەرکووک، چونکە هەر ئەو ڕۆژە سەرۆک وەزیران کە عەرەبی عێراقی بوو بە بڕیارێکی سەربازی پارێزگاری کەرکووکی گۆڕی کە کورد بوو و جێگرەکەی کە عەرەب بوو لەجێگای دانا و هەموو دەسەڵاتێکی پێدا و هەتا ئێستاش بەردەوامە، پارێزگارە عەرەبە سەپێنراوەکە بەخۆ کەوت و کەس رێگای لێ ناگرێت، بۆیە کەوتۆتە خۆ و بە سەدان بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی گۆڕی لە کورد بۆ عەرەب و تا ئێستاش بەردەوامە لە گۆڕینیان، بەڵکو هەوڵیش دەدات بۆ سڕینەوەی کورد لە کەرکووک، بەجۆرێک کە ئەوەی سەدام حسین و ڕژێمەکانی پێشوو پێیان نەکراوە، پارێزگارە عەرەبەکەی ئێستای کەرکووک دەیەوێت بیکات و بەڵکو زۆری کردووە و هەوڵ بۆ زیاتریش دەدات؟!. بەداخەوە بەوەی کورد لە کەرکووک نییە تەنانەت خۆپیشاندانێش ناکرێت؟؟؟!.
ئەوەی جێگای لەسەر وەستانە ئەوەیە کە لایەنە سیاسیەکانی کورد، کە یەکێکیان پێشتر بڕیار بەدەست بوو لە کەرکووک، بەڵام کەرکووکی تەسلیمیکرد؟!، ئێستا وەک هێزێکی شکست خواردووی جەنگ و کۆیلەیەکی ناچاری سەری خۆی کز کردووە و جارجارێک بە شەرمەوە باس دەکات کە دەبێت کورد بە یەکگرتوویەوە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی ئێستای کەرکووک ببێتەوە؟؟، کە لە کاتێکدا هەر خۆیان هۆکاری ئەو هەموو نەهامەتیەن.
جا ئەوەی جێگای لەسەر وەستانە ئەوەیە هەتا ئێستا بە تەواوی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک کاری خۆیان دەکەن، بەڵام هێزی داکۆکیکاری سەرەکی لە ماف و خواستی کەرکووکیەکان لەدەرەوەی کەرکووکە، واتە ئەو هێزەی قسەی کۆتایی کوردستانی بوونی کەرکووک دەکات لە کەرکووک نی یە، لەلای هەمووش روونە ئەو هێزە پارتی دیموکراتی کوردستانە. بۆیە دەتوانین بڵێین کورد لە کەرکووک نی یە، چونکە هەتا ئێستاش دۆخی کەرکووک لە (16/10/2017)ەوە ئاسای نەبۆتەوە، ئەمە هەر قسەی ئێمە نییە قسەی بەرپرسانی عێراقیشە، بۆیە هەتا پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک نەبێت سیمای کوردستانی بوون و کورد بوون لە کەرکووک نابینرێت.

___

داعش بەرلەوەی چەك بێت فیكرە!

KDC

پێگەی كورد لە نێوان رێكخراوی برێكس و ناتۆ

nusar1

کۆلۆنیالیزمی هۆڵەندی و داوای لێبووردن!!…؟!؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW