KDC

ئاڵای کوردستان شوناس و سمبولی بەرخودانە ..بەرزو پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

موزەفەر ئەحمەد

به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ١٧ی ١٢ی هەموو ساڵێک بۆته‌ رۆژی ئاڵای فه‌رمی لەهه‌رێمی كوردستان

ساڵانه‌ له‌شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رزڕاده‌گیرێت و ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

مێژووی ئاڵای كورستان بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كورستانه‌و ئه‌و رۆژەیان وه‌ك رۆژێكی نه‌ته‌وه‌ی به‌رز راگیرا.

بۆیه‌كه‌م جار پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له‌ ١٧ی١٢ی١٩٤٦ ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵاخانه‌ی شاره‌وانی مه‌هاباد به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رزكردوه‌و هه‌رچه‌نده‌ پێشترله‌ داموده‌زگا كانی باشووری كوردستاندا ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كرا، به‌ڵام رۆژی ١١ی١١ی١٩٩٩ په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ئاڵای كوردستانی په‌سه‌ندكرد و له‌ ١٩ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٠٤ به‌ بڕیاری ژماره‌ ٤٨ رۆژی ١٧ ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی به‌ رۆژی ئاڵای كوردستان دانا.

له‌ ساڵی ١٩٩٩ په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ١٧ـی كانوونی یه‌كه‌م (١٧ی ١٢)ی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كرد.

دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌ به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه‌ بوو له‌ رۆژی ١٧ی١٢ی١٩٤٦ له‌ شاری مه‌هاباد كه‌ مانگێك به‌ر له‌ راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان كه‌ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردستان دیاری كرا و مسته‌فا بارزانی ، رێبه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سوپاسالاری كۆمار، دیاری كرا، هه‌ڵكرا.

ئاڵای كوردستان به‌ بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته‌ ئاڵای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان و نیشانه‌ وره‌نگه‌كانی شی دیاری كراوه‌.

هه‌روه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، ئاڵای كوردستان لاكێشه‌یه‌ و پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌یه‌تی و دابه‌ش كراوه‌ به‌سه‌ر سێ لاكێشه‌ی یه‌كسان.

لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌نگی سووره‌ و هێمایه‌ بۆ شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، لاكێشه‌ی ناوه‌ڕاست سپییه‌ و هێمایه‌ بۆ ئاشتیخوازیی گه‌لی كوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هه‌روه‌ها لاكێشه‌ی خواره‌وه‌ سه‌وزه‌ و هێمایه‌ بۆ كشتوكاڵ و ژینگه‌ی كوردستان.

خۆرێك، كه‌ به‌ یاسا دیاری كراوه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌یه‌ و هێمایه‌ بۆ به‌رده‌وامیی ژیان و جه‌ژنی نه‌ورۆز.

به‌پێی یاساكه‌، جگه‌ له‌و ره‌نگ و هێمایانه‌ نابێ هیچ نووسین یان ره‌نگ و وێنه‌یه‌كی دیكه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئاڵای كوردستان.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:

یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:٢٦
رۆژی بڕیار: ١١ی١١ی١٩٩٩

بڕیار

پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ (٣)ی مادده‌ (٢) له‌ یاسی ژماره‌ (١٠)ی ساڵی ١٩٩٧ پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی ١١ی١١ی ١٩٩٩ یدا یاساكاری كردووه‌ ، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا:

یاسای ژماره‌ (١٤)ی ساڵی ١٩٩٩

یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق

مادده‌ یه‌كه‌م:
هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به‌ شێوه‌ی لاكێشه‌یی ، كه‌ پانیه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و ، دابه‌ش كراوه‌ له‌سه‌ر سێ‌ لاكێشه‌ی ئاسۆیی یه‌كسان له‌ درێژی و پانی داو ، پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

١- لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕه‌نگی سوره‌و ، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده‌.

٢- لاكێشه‌ی ناوه‌راست ڕه‌نگی سپی ده‌بێت ، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه‌ (تسامح) ، كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئاواته‌ خوازیه‌تی.

٣- خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌راستی لاكێشه‌ سپییه‌كه‌وه‌و ، چه‌قه‌كه‌ی خاڵی یه‌كتر بڕینی تیره‌ی لاكێشه‌ سپیه‌كه‌ ده‌بێت و ، تیره‌ی خۆره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه‌ سپیه‌كه‌ ده‌بێت و ، (٢١) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه‌ ده‌رده‌چێت به‌ شێوه‌ی سێگۆشه‌ی دوو لا یه‌كسان و ، بنكه‌كانی یه‌ك لەسه‌ر بیست و یه‌ك له‌ چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه‌ ده‌بێت و ، درێژیشیان بگاته‌ نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه‌ سوورو سه‌وزه‌كه‌ . خۆره‌ زه‌رده‌كه‌ هێمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیوا و ئومێده‌و ، ( ٢١ ) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه‌ ، ڕۆژی به‌رخودان و ڕاپه‌ڕین و شۆرش ڕزگاریی دژ به‌ زوڵم و زۆرو چه‌وساندنه‌وه‌.

٤- لاكێشه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌نگی سه‌وز ده‌بێت و ، هێمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستان.

___

ئەڵمانیا بە زیندانی هەتاهەتایی و بە تۆمەتی جینۆساید ئێزدییەکان، عێراقییەکی سزادا

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد

nusar1

ئەرکەکانی دایک و باوک بەرامبەر بە منداڵ، ئایا زانیاریت لەسەرە؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW