KDC

شەوی یەڵدا چیە؟

پارێزەر قادر ژەوان


شەوی یەڵدا یاخود (هەڵگەڕانەوەی زستان) و بە ئینگلیزی (Longest Night) ناسراوە، کە دەکاتە درێژترین شەو و کورتترین رۆژ لە جیهاندا و لە رووە زانستیەکەیەوە کاتێک رودەدات کە خۆر دەکەوێتە گەورەترین خاڵی سەر هێڵی ناوەڕاستی زەوی، بەپێی رۆژژمێری زاینیش شەوی یەڵدا (هەڵگەڕانەوەی زستان) لە نیوەی باکووری زەوی، لە نێوان (20) بۆ (23)ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک روودەدات و لە نیوەکەی باشووریش لەنێوان (20) بۆ (23) ی حوزەیراندا روودەدات.

… شەوی یەڵدا (هەڵگەڕانەوەی زستان)، لەنێو گەلانی جیهاندا تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەر وڵات و هۆز و گەلێکیش لەو شەوەدا و بەپێی داب و نەریتەکانیان ئاهەنگ و فیستیڤاڵ رێکدەخەن.

مەراسیمی شەوی یەڵدا لە جیهاندا
ژاپۆن,
لە سەدەی حەوتەمی زاینیدا بە دەرکەوتنی خواوەندی خۆر (ئامیتراسۆ) لە ئەشكەوتێکدا یادی ئەو شەوە کراوەتەوە و لە هەندێک شوێنی دیکەی ژاپۆن بە لێنانی خواردن ئەو شەوە بەرێدەکەن.
چین,
لەو شەوەدا خێزانە چینییەکان ژەمە خۆراکی (تانگیوان) دەخۆن کە لە برنج پێکهاتووە و بەمانای یەکگرتوویی خێزانەکان دێت. ئەمە وێڕای ئەنجامدانی ئاهەنگ و چەندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆر.
بەپێی هەواڵە رۆژنامەوانییەکان درێژترین شەوی ساڵ لە وڵاتی فیللەندا کە ماوەکەی (18) کاتژمێر و (22) خولەکە.
بەدوایدا وڵاتی نەرویژ دێت بە (18) کاتژمێر و (9) خولەک و وڵاتی سویدیش لە پلەی سێیەمدایە بە (17) کاتژمێر و (54) خولەک.
لە کوردستانیش هاوشێوەی گەلانی جیهان ئەم شەوە بە چەندین چالاکی جۆراو جۆر بەڕێدەکرێت و چەندین شاعیری ناوداری کوردیش لە شیعرەکانیاندا باسی شەوی یەڵدایان کردوە.

___

کێشەکانی نەوەی ئێستا و ڕابوردوو

KDC

ئەرێ مە برینێن خۆ دەرمان کرینە هەتا بشێین یێن بیانیا دەرمان بکەین!؟

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی کە نێوان کۆنگرەی هەولێر و ئێستادا

nusar1
KDC

FREE
VIEW