KDC

دایک ژیانە


علی جمال ..


دایک ئەو مرۆڤەیە نە دوو بارە دەبێتەوە نە پێناسە دەکرێ و نەپاداشت دەددێتەوە
دایک جوانترین و شیرینترین ووشەیە بە مەزنترین و بەنرخترین کەسە لە گەردووندا،دایک میهرەبانترین مرۆڤە لەژیان کە بێ بەرامبەر و خۆشەویستی و سۆزمان پێدەبەخشێت دایک سومبولی ژیانە هێمایی خۆش وویستن و بەخشین و قوربانی ولانکەی ژیانە
دایک نیشتمانە چی کراوە و چی نەکراوە نابنە پاداشت بۆکردەوەی خۆشەویستی و سۆز و بەخشندەیی هەرچیەک بکەین ناتوانی پاداشتی قوربانیدان و لێبووردەیی دایک بدەینەوە هەر بۆیە خۆمان بەقەرزداری دڵسۆزی وچاکەی دایک دەزانیین لەبەرامبەر ئەو ماندووبونەی کە بەرامبەر ئێمە کردوویەتی لەژیانماندا هەر بۆ دایک دڵدانەوەیە لە ماتەمیدا هیوایە لە بێ ئومێدیدا هێزە لەکاتی لاوازیدا
دایک یەکەمین مامۆستایە کەبە جوانترین شێوە ئامۆژگاریمان دەکا و خەمخۆری خەمەکانمانە و پاڵپشتە لە تەنگانە و دڵنەوایکەرمانە لەناخۆشیدا و کەسە لەبێکەسیدا٠
دایک یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی خودا لەسەر زەویی کە هەرگیز دووبارە نابێتەوە ئەویش تەنها و تەنها دایکە ، دایک ئەو فریشتەیە هەناسەیەکە بۆ ژیان تەنها لە باوەشی ئەودا هەست بە هیوا و ئارامی دەکەیت چونکە هەر ئەو بوو لەخۆشی و ناخۆشی پشت و پەنا بوو لە نەخۆش کەوتن دەرمان بوو بۆیە دایک خۆرێکی
میهرەبانە لەئاسمانی ژیان ٠
ئابراهام لینکۆڵن دڵێ : لەبەرزترین چیا لە سێدارە م بدەن دەزانم کێ لەدوامەوەیە ،لە قوڵترن دەریا بخنکێکم دەزانم کێ بەدوامەوەیە هەردایکمە٠
مۆریس گارسۆن دەڵێ: بەدایکی ووت تۆ خاتونی منی ،من خۆشم ئەوێی بەرز ڕاتدەگرم قەرزداری تۆم بە هەموو ئەو شتانەی کەمنیان کرد بە من٠
شاڤر دەڵێ: شانازی ئەو هەموو پایە بەرزییەی پێی گەشتوم دەگەرێتەوە بۆ دایکم٠
لیلینگ دەڵی : لە دنیا یەک کەس هەیە کەلە ژن باشترە ئەویش دایکمە٠
بەراستی دایک ئەو کەسەیە کەنەرم و نیانیەکەی لە زەریاکان قوڵترە خۆشەویستیەکەی لە چیاکان بەرزترە
سۆزو ئەوینی کانیەکە هەمیشە هەڵدەقوڵێ٠
دایک ئەو کەسەیە کە بەبونی ماڵ ئاوەدانە هەموو شتێکە لە ژیان دایک گەورەترین بونەوەری خودایە لەسەر زەوی دایک هێزە ژیانە کەسە جوانترین ژنی سەر زەوییە ٠
دایک ئەوکەسەیە کە خەمی مناڵەکانی پێش خەمی خۆی دەخوات واتا دایک فیداکارێکی بێوێنەیە دایک پشت وپەنایە هێزە تاکە کەسە لەژیان هیچ کەسێک جێگەی ناگرێتەوە بەنرخترین کەسە لەژیان ٠

___

پاش سەردانی ماکرۆن بو عێراق و هەرێم ، ئێران ترسی لێ نیشتووە!

KDC

ئاسۆی کێشەکانی هەولێر و بەغداد

nusar1

لەبری تانە .. با پێکەوە کار بکەین

KDC
KDC

FREE
VIEW