KDC

سەرهەڵدانی هۆزەکانی مەنمی و گەلواخی لە ساڵەکانی١٣٣٦کۆچی

بابەشێخ ناسری ..بەشی یەکەم


کوردستان لە سەدەی دووهەمی ١٣٢ک، کۆچیەوەتاکوسەدەی یانزدەی کۆچی بۆماوەی نۆ سەدە سەرەتالە شارەزوور ودوایی لەئامدییەوە تاکرماشان بە سەربخۆیی ژیاون وخاوەنی دەسەلات و کیانی سەربەخۆبوو،لە سەرەتاکانی سەدەی یانزدەوە ولەسەردەمی شاعەباسی سەفەویداکە لەکوردستان سەردەمی دەسەلاتی هەڵۆخان بووکەپاشی سێ جارهێڕش و لەشکر کەشی بۆداگیرکردنی کوردستان وئەنجامی هەرسێ جارەکەبەشکان و پاشەکشەی سپای سەفەوی سەرئەنجام هەلۆ خان بۆ پێشگیری لە شەڕی چوارەم وێرانی ولات ناچار بوو لەگەل دەرباری سەفەوی پەیوەندی دیپلوماتیک دامەزرینی وبۆ نیازپاکی و مۆتمانەی زیاتر کۆڕەکە بەناوی خان ئەحمەوخانی بەسەفیری هەناردە ئیسفەهان ودەرباری شاعەباس، شاعەباسیش کە لەدەرفەتە دەگەڕا و دەیشی زانی لەڕێگای زۆر ولەشکروە ناتوانی کۆردستان داگیرکات بۆیە کەوتە پلان وتەلەکە وبۆئەوەمەبەستە کلاوزەر خانمی خۆشکی لە خان ئەمەوخان مارەکردولەو ڕیگایەوەبۆ دەستتێوەردان خۆی نزیکەوە کرد، ودوایی جینشینەکەی شاعەباس بەناوی شا سەفی بۆ کامڵکردنی ئەوپلانە کۆڕەکەی خان ئەحمەوخانی بەناو سۆرائاۆ بەگی کۆیر کرد ویارمەتی سلیمان خان کۆڕی تەیمورخان و ئاموزاگی خان ئەحمەوخان وکۆڕی تەیموور خان کەلە شەڕی زەردەکەمەری غەڕۆسدا کۆژرا پێ وابوودەسەلات مافی ئەوە، داکە لەسالی ١٠٤٦ کۆچی مانگیدا دەسەلاتی کوردستان بگریتە دەستەوە ومەرجی سەرەکیشی لەویارمەتیە ویران کردنی قەلاکانی زەلم وپالەنگان ومەریوان وحەسەنئاوا ونیشتەجێ بوونیان لە سنەبوو،لەوڕیکەوتەوە دەسەلاتە یەک بەدوای یەکانی ئەسفەهان وشیرازکە بریتی بوون لە سەفەوێ وئەفشار وزەند و دوایش لەتارن قەجەر بە فێڵ وتەلکەوخزمایەتی وژنو ژن خوازیەوەلە ماوەی نیوان سەدەی یازدە تاسەدەی سیانزەدا دەسەلاتی کۆردیان بەڕادەی لاواز کرد کە لەکۆتاییەکانی سەدەی سیانزەی کۆچیدا ئیتردەسەلاتی کورد هەربەڕوالەت مابوو وکوردستان ئەیالەتیک بوو لە مەمالکی مەحرووسەو والیەکانیش لە تارانەوە دیاری ودەسنیشان دەکران،


لە سالەکانی ١٣٢٠ تاسالی ١٣٣٦ زیاتر لە دە والی بۆ کۆردستان دیاری کران وکەسیانیان نەیانتوانی سەقامگیری وهیمنایەتی جێ گیرکەن ،دیارە لەوماوەیەدا ڕوداوگەلێ گرنگ وەک شەری جیهانی یەکەم و هیرشی داگیرکارانەی ڕووسەکان وتیکشکانیان و مەشروتیەت ڕویدا،کۆی ئەوڕوداوانە لە سەر کۆمەلگای کۆردستان بێ تاسیرنەبوو بەرەبەرە کۆڕو کۆمەل و تەنانەت حیزب وجەرەیانی سیاسی سەریان هەلدا بۆ وینە حیزبی بەناو دموکرات ودوایی سوسیالیستەکان پێک هاتن ناوەندی تیکۆشانیان سنە بوو،سالی ١٣٣٠ کۆچی بەرانبەربە ١٩٠٩ زاینی لە تارانەوە عەلی ئەشرەفخانی مۆعەزیزی گەڕۆسی وەک والی سنە بوجاری دوهەم دیاری کرا و هاوکات ئایەتۆلا مۆحمەدمەردۆخیش کە لە تاران بوو کرا بە بەرپرسی دادوەری (عەدلیە) سنەو گەڕۆس ودیارە ئیترمەترسی هیرشی سپای رووس بۆسەر کۆردتستانیش نەمابووهەربۆێە هیزەکانی گەلواخی ومەنمی کەلە ڕابردودابەردەوام باسکی بەهیزی سەربازی دەسەلاتی کۆردستان و ئەماراەتی ئەردەلان بوون و لە سەردە می شەڕی دژبە داگیرکاری ڕووس و ئازاد کردنی سنە لە چنگ داگیر کەری رووس دا دەوریکی کاریگەروبەرچاویان هەبوو ویەکی لەسەردارانی شەڕی دژبەڕوس فاتەڕەشی گەلواخی بوو کە شان بەشانی سەنجەرخان قارەمانەتیکی بی وینەی نواندبوو

دەسەلاتی تازەهەبوونی هیزی چەکداری هۆزەکان بەمەترسی هەژمار دەکرد هەربۆیە ئەمیر مۆعەزیزهەر لەتارانەوە بەڕاویژی وسووق الدولەو ژنرال باراتۆف فەرماندەی هیزە ڕوسیە کان هیزیکی پینسەد کەسی قەزاق بە فەرماندەری ئیسلوویسکی ودوتۆپی کۆیستانی رووسی و لەرێگای قۆروە بەرەو کوردستان ڕیدەکەون هەر لە قۆروە ئاگادار دەبن کە نزیک بە سەدکەس لە هۆزی مەنمی کە زۆرینەیان بێ چەکیش دەبن لەئاوایی هەمرۆلە کۆ بونەتەوە بۆیە سەرەتا هەمرۆلە گەماروو دەدەن مەنمیەکان پەنا دەبەنەبەر تەکیەی ئاغەی سەی نەجمەدین،ئەم هەوالە کە دەگاتە هۆزی مەنمی (هۆزی مەنمی زورتر لە سیاسەران خاورو وژۆرۆ وکەژیکەران کەبەهەمرۆلەوە دورنیە وئەمدیو وئەدیۆن) بەسەرکردایەتی موسەفابەگ وحەمەو بەگ ناسراو بەسەرهەنگ و عەزیز خان وتەکش خان هیرش دەبەنە سەرهیزی قەزاق وهاوکاتیش هیزیکیتری حکومەتی لە ڕیگای چەرمیڵەوە دینە یارمەتی هیزی قەزاق پاشی دووشەووڕۆژشەڕوپیدادان سەرئەنجام هیزی حکومەتی تیک دەشکی و کۆمەلیکیان لی بەدیل دەگیردری، لەو شەڕەداهیزەکانی مەنمی کۆمەلیکیان لێ دەکۆژرێ کە کەسانی بەرچاویان نادەر بەگ،حەمید کەریم فەرمان وعودڵای کۆڕی مائی خان وعەودڵای کۆڕی مەحموو لە ڕیزی کۆژراوەکاندا بوون،هەروهالەو شەڕەدا دوو بەرەکێ ودژایەتی ئەکەوینە نیوان ئایەتولامەردوخ کە لەماچکەدەبێ وئەمیر مۆعەزیزوبە سکاڵای تلگرامی ئایەتۆلا مەردووخ ئەمیر مۆعەزیزعەزل دەکرێ و بەجێگای وی مۆحەمەد بەنی ئادەم کاشانی ناسراوبە شەریف الدەولەکە کابرایەکی بێ بەزەیی وفیل بازبوو کرابە حاکم، لەپانتایی ناوچەکانی لەیلاخ وگەڕۆس ودیواندەرە وسارال دا دوهۆزی بەناوبانگ وخاوەن میژووی لێۆاولێۆلە سەروەری وشانازی نیشتەجێن کەبەهۆی گۆڕانکاریەکانی زەمەنی و هەلدانی کۆمەلایەتی گۆڕانیان بەسەردا

هاتوەولەمسەردەمەدائیتر سازمانوشیوەی ژیانی کۆمەلایەتیان

چوگەسە قۆناخیکیتری کۆمەلایەتی ووەک هۆزوخەیل نێن وتێکەلاوی خەلکانی دەور وبەر وشیوە ژیانی مۆدڕن و سەردەمیانە،
ۆینەی وەیس بەگ سەرخەیل باپیرەی هۆزی مەنمی،

هۆزی مەنمی :لەوسەردەمەدابە دۆهەزار کەسیک مەزەندە دەکران ولە ئاویەکانی شارک و مۆارەکئاوا ووێنسئاوا، سەیان وهەمرۆلەکەژی کەران ،سیاسەران خواروو وسیاسەران ژوورو،شیرکۆژ خوارو وژۆرۆ ئالۆلاخ، وسەینی ،پشتەنگ ،بەرگۆشاو،نەجەفئاواوزاخە نیشتەجێ بوون وکەوشەنیان لە گەل هۆزی گەلواخی یەکیک بوو وخزمایەتییان هەبوو ، هۆزی مەنمی لەو سەردەمەداکەلەباری سازمانیەوە تیک نەچوبو گەورەی هۆزیان لەپلەی شا ناودێر دەکرد، شەریفالدەولە ، ئەکبەر میرزاکە لەشازادەکانی قەجەر بوو وفەرماندەی ژاندارەکان بولەگەل حشمەت المۆلک بۆدێ ئەفراسیاوکە سنووری گەلواخیەکانە بەڕی دەکات،وخووی شی وێڕای کۆنسوولی ئینگلیس ووکێل الملک و سەردار ئەعزەم و سەردار مۆعەزاەم بو سەردان لەگەڕۆس و بیجاڕ وسەقز ڕێ دەکەوی،لە ئاوایی قەلاکۆن حبیبالاخانی خەلەف عیلبەگی پێشوازی لێدەکات بەلام لەوپەڕی ناپیاویدابەفەرمانی شەریفالدەولە دەسبەسەردەکرێ ولە گەل خۆێ دەیبات و لەسەقزدا لەگەل ڕۆسەم بەغ بانەهەردوانیان ئەدەنەدارقەواخ،لەملاوە هۆزی مەنمی کە هەست بە مەترسی دەکەن لە پەنای کیوی زێڕئاوا دا پەنادەگرن وعەزیزخان وتەکش خانییش هەر لە زێڕئاواسەنگەر دەگرن،ئەکبەرمیرزاحشمەتالمۆلک بۆگرتنیان بەڕێ دەکات،حشمەتالمۆلک لەتاریکائی شەودا لە کیوەکە سەردەکەوی وگەمارۆیان دەداوپاش شەڕیکی گران کەئیتر فیشەکیان پێ نامینی دەسبەسەریان دەکات ،لەوشەڕەدا جگەلە عەزیز وتەکش براکانیان بەناوەکانی ئەۆلمحەمەو خان و ئەولسەمەوخان وگۆلمحەمەوخان وچە ن کەسیتر بەدیل دەگیردرین لە ئوردوی حکومەتیش زۆرکەسیان لی دەکۆژرێ کەبەناوبانگترین عەبدولقادر ناوێ بووەکە زؤر ئازابووە ،دیلەکان لەگەل خۆیان ئەگۆێزنەوە سنە و چەن ڕۆژی دوایی لەقەورسان تایلە تیربارانیان دەکەن،شەریفالدەولە لەسەقزەوە سەردانی بیجاریش دەکات ودوایی دەگەریتەوە سنە،رۆژی ٢١مانگی محڕەمی ئەوسالە١٣٣٨ک، شیخ ئەحمەد رەئیسالمەشایخ کۆچی دوایی دەکات ،گەورەگەل مەنمی بە ڕەسمی ئیلیاتی بو بەشداری لە تازیە وسەرخۆشی عازم دەبن کە بریتی بوون لەنورمحمەوخان ئیلخانی،سەیدی مۆحمەوخان سەرهەنگ،فەرج خان برای شا،وعەودلاخان بری حەیبەالاخان بەگشتی لە ئوردوگای ئەفراسیاودا دەس بەسەر دەکرین،وئاغەبراخان قیبلەی عالەمیش کە چوبووە سەقز بۆ دیتنی غەیاسالدەولە ئەویچ هەر لەوی دەسبەسەر دەکرێ،بەدیلگیراوان کە بەلای حاکمەوە فرەگرنگ بوون بەتەشریفات وبەپڕوپاگەندەییکی فرەوە بە مارشی سەربازیەوەکە تا چەمەن مۆعتەمەوی سنە چو بوونە پیشوازیان واردی سنەیان دەکەن ، مشیردیوان زەمانەتی گشتیان دە کات وتەحویڵیان دەگرێ،لەلای ترەوە مەحموو خان کانیسانان ومەحمووخان دزلی وفارس خان رەئیس و حەمەسالح خان ئەمیر عەشایرکەکارەساتەکەدەبینن بۆ پاراستنی خۆیان وە خۆدەکەون ودینە سنە وتەسلیمی دارلالحکومە دەبن،وبەگشتی لە سنە ئیزنیان پێ دەدرێ نیشتەجێبن بەمەرجێکە لە شار نەچنە دەرەوە،هاوکات و هەر لەوڕۆژانەداحاجی حەمەعەلیخان سەردار مۆکەڕەم کۆچی دوایی دەکات شەریفالدەولەکەلەودەرفەتانە دەگەڕا خۆی وبەگشتی گەورەکانی سنە وەپێش تەرمە کەی دەکەون ولە پیرئۆمەردا بەخاکی دەسپێرن و هاوکات عەباسخان ئەردەلان کەبەسەردار ڕەشی بەناو بانگ بوو ولەڕەوانسەردەژێ بە بانگهێشتنی شەریفالدەولە دە گەڕیتەوەسنە ولەڕیوڕەسمیکی تایبەتدا لە شەوی ٢١ ئەومانگەفەرمانی والی سنەی بە ڕووالەت پێ دەدرێ ولەرؤژی ٢٢ مانگدا بەڕەسمی والی گەری ئەرواتە دارالحکومە،هاوکات بەناو سەردار ڕەشیەوە بەیانەیک لەڕیگای فڕوکەی ئینگلیسیەوە لە ناوچەکانی گەلواخی ومەنمی بلاو دەکەنەوە کە سەردار ڕەشی فەرماندەی گشیە وهێزەکانی ژاندارمەو قەزاقی لەژیر فەرمانیدایە وداوالە هۆزەکانی مەنمی وگەلواخی دەکات کە لەماوەی دیاری کراوداخۆیان تەسلیم کەن تالەتاونەکانیان خووش بن ئەگەر وانەکەن بەتوندی سەر کوت دەکرین ،ئەمانە کەدەکەن لەرؤژی ١١ مانگداسەردار ڕەشی کە بەرەسمی مەعموول ئەرواتە دارلاحکومە لەناکاۆ لەلایەن کۆمەلی ژانداروە خۆی دەوروبەرەکی چەک دەکرین ودەسبەسەر یان دەکەن وخەێرا و بەپلان لەپێشدارژاودا ژاندارەکان سەران وگەورەکانی مەنمی کە بە زەمانەت لەسنە دەژیان دەسبەسەر دەکرین رۆژی ٢٦ مانگ سەرداڕەشی بەڕی دەکەن بؤ تاران،مەحموخان دزلی ومەحمووخان کانی سانان تەبعیدی بەغداد دەکرین وبەداخەوە لەڕوژی ٢٧ مانگدا لەمالێ ئایەتولامەردوخدامیوانی وجە ژنیکی گەورە بەرپا دەکەن و ئەوسەرکەوتننانە جەژن دەگرن،
الە ماوەی دو حەوتودابەگشتی گەورەگەل مەنمی وشیخ سمایلی کەگیرابوون تیربار ان دەکرین ناوی تیرباران کراون بەم شیوەیە،
ئاغەبراخان( قیبلەی عالەم)، گەلواخی،
فارس خان( رەئیس)،گەلواخی
میرزا عەودلا(سەیفالعەشایر)،گەلواخی
سەردار کۆڕی قەیتولی، گەلواخی
نؤرمحەمەوخان (ئیلخانی)،مەنمی
موسەفا کۆڕی حەمەو بەگ، مەنمی
سەیدموحمەو خان سەرهەنگ، مەنمی
مەلک مۆحمەو خان ،مەنمی
مەحموو بەگ ،مەنمی
عەبدولاکۆڕی شامحەمەو،مەنمی
فەرەج خان وعەبدولاخان براکان حەیبالاخان،مەنمی
روسەم خان سارم لەشکر ،شیخ سمایلی
حەمەو خان وبارام خان کۆڕەکان سارم لەشکر ،شیخ سمایلی
مەحموخان سەردار ئێقبال کۆڕی حەمەمراۆ خان ،شیخ سمائیلی
عەزیزخان برای مەحموخان ،شیخ سمایلی
مۆسەفاخان برای حەمەمراۆ خان (ئیلخانی) شیخ سمایلی
بەگشتی تەرمی گەورەکانیان لەوپەڕی بێڕیزیدالە بەردەرگای قەلای حکومەتیدا بەخاک سپێردران وسەنگ فەرشی خاکەکەیشیان کرا ،
بؤ خۆیندنەوەی بەشی دوهەمی چاوەروان بن،
بابەشیخ ناسری

___

وڵاتانی ئەوروپا دۆسیەی کۆچبەرانیان کردۆتە بابەتی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان

nusar1

شەڕی مادەی هۆشبەر!..سووریا بە ملیاردەها پارەی دەست دەکەوێ…

nusar1

ڤایرۆسی کرۆنا کۆتایی هێنان بە سیستەمی سەرمایەداری

KDC
KDC

FREE
VIEW