KDC

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک


‎هەوارخان سەید مراد

‎لە نێوان ئەم هەموو ئازار و دەربەدەریە تۆ بێدەنگ مەبە ، لە نێوان ئەم هەموو کیمیاوی و ئەنفاڵیەدا تۆ بێدەنگ مەبە ..
‎ئاوارەی جەستە و روحیان کردین ، تاڵانی خاک و بەش بەشیان کردین ، نەیانتوانی گۆمی بکەن دەنگ و زمانمان ، لە نێوان ئەم هەموو بێدەنگیەدا ….
‎تۆ بێدەنگ مەبە…!!
‎ تاکە شاهێد حاڵی نەتەوەکەمان ‘زمان’ ە کە هاوار دەکات دەڵێت : ”کوردی ئێمە کوردین ” .زمانی کوردی زمانی گه‌لێکی پڕ لە چوێرەوەری به‌شکراوه‌. ‌دەتوانی بڵێین :‌هه‌ر چۆن لە ڕابردوو ووڵاتانی زڵهێز ئەنفاڵ و داگیری خاک و نیشتیمانیان کردوە‌. ئاو به‌و جۆره‌ش زمانه‌که‌مان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی زڵهێز هەوڵی لەناوبردنی دراوە. لە ڕابردوودا شاعیرانی کورد گرنگترین خزمەتیان کردوە بە فەرهەنگی کوردی کە بە هۆنینەوەی ووشەگەڵی جوان و زمانێکی پاڕاو لە دەربڕینی هەسێکی ئەوینداری بۆ دڵدارەکەی و لەگەڵ ئەوەش ووشەگەڵێکی کوردەواریان لە هەگبەی زمانەوانی بەستوە.
بێگومان هەرچەند گرنگی بدرێت بە خزمەت کردن و بایەخ بە فەرهەنگی زمان ئەوا زیاتر خزمەت بە دروشم و چەمکی ئەو نەتەوەیە دەکرێت ، گرنگی دان بۆ پێشخستنی هەر میللەتێک وابەستە بە پێشخستنی تاک لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگا ، فەرهەنگی شارستانیەتی هەر گەلێک ڵکاوە بە پێگە و هێزی ئەو نەتەوەیە لە سەرتاسەری جیهان ، زمانیش وەک بوارەکانی ئابوری و سیاسی و تەکنەلۆجیا هەوێنی ستاندارتی جیهانی هەیە ، کە لە ئێستادا زمانی ئینگلیزی بۆتە زمانی دووەمی هەر نەتەوەیەک لە دوایی زمانی دایک ،
زمانی کوردی کە لە چەند زارەوەیەک پێک دێت ، زمانێکی ئارام و سمبوڵێکی جوانی هەیە ، لەگەڵ ئەو هەورازە پڕ دەربەدەریەی مێژووی گەڵی کورد ، نەتەوەی کورد توانیویەتی فەرهەنگی خۆی بپارێزێت .

گرنگترین کار بۆ پاراستنی فەرهەنگی زمانەوانی

  • گرنگی دان بە زمانی کوردی لە داینگە و قۆناغی سەرەتای قوتابخانە دا. چاودێری کردنی لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار لە مڕ چالاکی هەفتانەی هونەری و ئەنجامدانی سمیناری گەشەپێدانی مرۆییبە زمانێکی پاڕاوو خستنەڕووی گرنگی زمان و پاراستنی.
  • زیاتر پێویستمان بە وەرگێر و نوسەری کاراما دەبێت بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکانی کۆمەلگا بەتایبەت لە بواری زانستی و ئەدەبی ، ئەم نەوە نوێیە باشتر لە ئەکادیمی پسپۆریان تێدەگەن و فێرخواز تر دەبن کە بابەتێک بە زمانی دایک بخوێنرێت .
  • هەستی بەرپرسیارانەی بەخێوکاران لە پەروەردە و فێرکردن لەمڕ زمانەوانی و گرنگی زمانی دایک و هەستی ئینتیما بوون بۆ ڕۆڵەکانیان.
  • پێویستە کەسانی پسپۆری زمانەوانی هەوڵ بدەن بە گەڕاندنەوە ئەو ووشەگەرە کوردیانەی کە بەتاڵان چوون لە لایەن فەرهەنگی ووڵاتانی دراوسێ .

___

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن

nusar1

ڕۆبێرتا میتسولا لە 43 هەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا ،بە گەنجترین سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا

nusar1

ڕیکلام لە کۆمەڵگایی کوردیدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW