KDC

کاری ڕۆژنامەگەری بۆ شێواندی کەسایەتییەکان


ئاشتی گەرمیانی . هەولێر


پیرۆزترین کاری مرۆڤایەتی ئەو پیشەیە بوە کە خزمەت بە کەسایەتی و بناغەی مرۆڤایەتی دەکات .. گرانترین و ماندووترین کاریش ئەو کارەیە کە پێ ی دەڵێم ڕۆژنامەگەری و قووڵ بونەوە بە مێژوو دیرۆکی مرۆڤ لە سەر ئەم گۆی زەوی یە ، بەتایبەتی میژوو بە هەموو پان و پۆڕیەکەوە .. پێش ٣٨ ساڵ وەکو کارێکی پیرۆز لە ڕاپۆرتی چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری یەوە دەستم بە نوسین کرد وە یەکەم بابەتم لەسەر چالاکی منداڵان بوو کەلەبەهاری ساڵی ١٩٨٥ لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوم کردەوە ، هەر لەوێشەوە درێژەم بەو پیشەیە دا لە وەرگێڕان و ئامادەکردن و دیدار و گفتوگۆو توێژینەوەی کەلتووری و هونەری و ڕەخنەی دروست بۆ بونیادی ڕۆشنبیری و تێگەیشتن لە مانای بە ڕۆشنبیریەت بوون و بەرەو پێش چوونی کولتووری کوردی و زانیاری هونەری لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتی و سۆسیال میدیاکان دا . هیچ نەمتوانی ڕەخنەیی وێرانکەرو تێکدەر بنوسمەوە لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی .

دەردە خەم هەر هەبووە ، بەرەو باش بوون و بەرەوپێش بردنی دام و دەزگاکانیش تیڕوانین و دیدەی جیاوازمان هەبووە ، بەڵام هیچ کات وەکو ئەم سەردەمەم نەبینیوە کەلە پاڵ سێبەری دوژمنکاری ڕەخنەدا کەسایەتی و خاك و وڵات بەیەکەوە بسوتێنیت یان زیندە چاڵیان بکەیت .

هیچ کاتیش لەگەك ئەوەدا نەبووم کە مرۆڤ لە بری توێژینەوەو بابەتی زانستی وەرببێتە سەر دام و دەزگاو کەسایەتیەکان بە شێوەیەك دەست بۆ ژیاننامەی ببەن و ووردو خاشی بکەن .
هەر لەساڵی ١٩٩٢ بەدواوە بە ناوی ئازادی و دیموکراسی یەوە هەرچ هەیە لە خوێندەوارو نەخوێندەوار بوون بە ئەندامی سەندیکاو ڕێکخراو نوسەران و ڕۆژنامەنووس و پەیج و ئەکاونت دروست کردن و دەستەو ڕێکخراوو زۆر شتی تریش .. بوونی چەندین کەناڵ و میدیای جیاجیا ڕەوش و کولتورێکیان هێنایە کایەوە وەکو :
١. گۆڕانکاری بەسەر زمان و ڕێزماندا هاتووە
٢. لە زانستی و ڕۆشنبیری یەوە بەرەو ڕەنگ دانەوەی کۆمەڵایەتی
٣. هەموو ڕەستەو رێزمانێك پەسەند کراوە بە دیدی ئەوان
٤. پەنا بۆ وشە زبرەکان و شێواندنی کەسایەتیەکان
ئەمانە بەشێکن لە تێکدان و شێواندنی ئەزموونی میللەتێك کەلە ڕابردوودا بە شێوازێکی ئەکادیمی پسپۆران کاریان بۆ ئەوە کردبوو کە بابەتی زمان بەرەو پێش ببەن ، دیالیکتەکان نزیك بکەنەوە لەسەر بنەمای ڕکخستن و توێژینەوەی ، بەڵام بەداخەوە ، تێك دانی زمان و کەلتوورو شێواندنی کەسایەتی بونەوەیەکی زۆر خراپی تۆمار کردوە لەم سەردەمەدا ، بەتایبەتی هێرش بردنە سەر مرۆڤ و دەستەکەوتەکانی ، یان شێواندنی مێژوو و داگیر کردن بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە ، لەکاتێکی تریشدا بچووك کردنەوەی تاکەکان .. ڕاستە تێکۆشەرە یان خەباتی هەیە یان سەرۆکی دام و دەزگایەکەیە ، بەڵام بیرو هزری بۆ ئەوە دەڕوات کۆمەڵگایەك وێران بکات ، ڕاستە دەم سپی و دوێخان گێڕو پیاوی مەجلیسە .. بەڵام کەدەمی دەکەیتەوە ئەو پیاوە نەبوو کە چاوەڕوانت لێ دەکرد .
پێم ئەستەمە .. کە بتوانم تۆڵەو ڕق و قین لە ڕێگای کاری ڕۆژنامەگەری و ویب سائیدەکان و فەیس بووك و یان تویتەرەوە جێگا گرەوە بێت ، بەڵکو مرۆڤی ناسراو قەڵەمەکان هەر وەکو خۆیان دەمێننەوە . قەڵەمەکان .. زۆریان هەبوو پیس و پاتارن وە زۆریان قەڵەمی زانست و عیلم تێنەگەیشتوون ، زۆر جار قەڵەمەکان ملی کەسێکیان بە پەتا کردوە ، ئێستاش وتەبێژو دەستە ڕاستی راگەیاندنن ، وا بە خشکەی دێنەوە نێو کۆڕو کۆبونەوەکان و ئێوارە سیمینیار دەبەستن ، ڕاستە دەڵێن میللەتی کورد ڕابردووی خۆی لە بیر دەکات ، هەر بۆیە ئەو قەڵەم پیسانەش ئێستا ڕابردویان لە بیر کراو ، کەوتنە نێو کۆمەڵگاوە لەپاش ئەوەی چەند ساڵێك خۆیان حەشار دابوو.
کاری ڕۆژنامەگەری و بەڕێوەبردنی سائیدو کەناڵ و نوسەری بۆ پاراستنی مێژوو یان کەلتوورو زمان ، بەڕاستی خەڵکی بەئەمەکی دەوێت ، تێگەیشتنی ئەمەکدارانەی دوێت ، بەڵام لە ئێستادا ئەو پێناسەیە نادۆزرێتەوە ، دەزگاکانیش نەیانتوانیوە گۆڕان کاری وبڕیارو هەموارکردنەوە و سانسۆر بەکار بهێنن ، نایانەوێت لە پێناو حزبایەتی ئەو راستی و پرەنسیپانە بخەنە خزمەتی دیرۆك وکەلتوورەوە .

___

ڕەوشی ڕۆژنامەنوسی کوردی یان جیهانی

nusar1

ئێمەی مرۆڤەکان لە گێژاوێکی گەورەداین 

KDC

۱۱ ئیلۆن مەزنترین و بهێزترین شۆرەشا کوردان

nusar1
KDC

FREE
VIEW