نووسینی Ralf Nester
و. هەڵۆ بەرزنجەیی
لە ئۆکراینا چەکی درۆن بۆ دەستنیشانکردنی شوێن و پێگەی دوژمن زۆر بەکاردێ.. ئەم چەکە تا بێت زیرەکتر دەبێت، وەک Stuart Russell باسی لێوە دەکات.
زانستکاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە Berkeley پێی وایە بەم نزیکانە چەکی بکوژی ئۆتۆماتیکی/ ئۆتۆنۆم لە شەڕ و هەراکاندا بەکار دەهێنرێ..
“ هێشتا هیچ لەم چەکە لەشەڕی ئۆکراینادا بەکار نەهێنراوە” ئەمەی لە کۆمێنێک لە رۆژنامەی Nature نووسیووە.
بەڵام ئێستا ئەوەی گرنگە رێکەوتن بکرێ” حکومەتەکانی جیهان پێویستە ڕێک بکەون بەکارهێنانی دەستکردی زیرەک سنووردار بکەن لە جەنگ دا.. کەس ئایندەیەکی تاریک و لێڵی ناوێت، هەڕەشەی لەلایەن رۆبۆرتەوە لێ بکرێت”.
هوشیاریدانەکەی راسێل شتێکی نوێ نییە.. و چەندین جار ئەم بابەتە و هەڕەشە ترسناکەکانی خستۆتە بەرباس و ورووژاندن، کە ئالگۆریسموسێک بڕیار لەسەر مردن و ژیانی مرۆڤێک بدات نەک مرۆڤێک..
چەکی ئۆتۆنۆم بە چڕی بەرهەم دەهێنرێ و ئەگەری ئەوە هەیە دژ بە خەڵک سوودی خراپی زیاتر لێ ببینرێ!.. دوور نییە ئەم سیستەمە بکەوێتە دەست تیرۆریستەکان.
ساڵی2015 راسێل نامەیەکی کراوەی نووسی کە تێیدا داوای قەدەغەکردنی چەکی ئۆتۆنۆمی کرد.. نامەکە نزیکری 35,000کەس لە زانستکار و جیهانی تەکنۆلۆژیا هەروەها کەسایەتی دیاری وەک ( Elon Musk, Noam Chomsky& Steve Wozniak)ەوە واژۆیان لەسەر دانا.
لەو دەمەوە تەکنیک بەرەو پێش دێ. لە ئۆکراینا قۆناغی پێش دەبینرێ، تێکەڵەیەک لە بۆمبا و درۆنەکان کە بەدرێژایی دەمژمێڕێک زیاتر بەدەوری ئامانجەکەدا خول دەخۆن.. ئەوجا هێرش و پەلامار دەبەن.. لە بڕیاری گرنگیشدا هێشتا مرۆڤەکان پێی هەڵدەستن. James Dawes لە Macalester College (Minnesota) لە The Conversation دەنووسێ “ بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان دا، گوشارەکان زیاتر دەبن بەتەواوەتی باشترە بە چەکی ئۆتۆنۆم لە مەیدانی شەڕدا ئامانج بپێکی-
رۆبۆرتەکان کە بەتەنیا خۆیان دەتوانن ئامانجەکانیان دیاری بکەن، بتوانن ڕاونێنن و بپێکن و هێرش بەرن، بێ ئەوەی پێویستیان بە چاودێری مرۆڤ بێت “.
بازنەی خۆچەکدارکردن بەڕوونی بناسە
هۆکارێکی تر: ئەو چەکانەی لەدوورەوە حوکمیان لەسەر دەکرێت پێویستیان بە ئامێری پەیوەندییکردنە کە بەزۆری لەلایەن ناوبراو بە Jammerەوە حوکمیان لەسەر دەکرێ.
سیستەمی ئۆتۆنۆم خۆی لەمە لادەدات..ئەمانە هێزی زیاتر دەخەن، مانۆری باشتر بکەن و لەبەراوردیشدا هەرزانترە.
پسپۆری دەستکردی زیرەک Kai-Fu Lee چەکی ئۆتۆنۆم دوای بارووت و ئەتۆم بە” شۆڕشی سێیەم لە بەڕێوەبردنی جەنگدا دادەنێ”.
ئایا ڕێگریی لەمە دەکرێ؟ مەگەر ئەوە نییە
لەمێژە پێشبڕکێی چەکداربوون لەگەڕدایە، کە ئەمەریکا و چین و رووسیا و کۆریای باشوور و ئەوروپا ملیاردەهایان تیادا خەرج کردووە. وەک Justin Haner & Denis Garcia لە زانکۆی Northeastern ساڵی 2019 لە Global Policy ڕایان گەیاندووە..
Anja Dahlmann لە ئینیستیتووتی توێژینەوەی ئاشتی و سیاسەتی ئاسایش لە زانکۆی هامبۆرگ دەڵێ” ئەم بازنەی خۆچەکدارکردنە بە ئاشکرا هەستی پێ دەکرێ”. وڵاتان بە چڕی هەوڵ دەدەن قازانجی ستراتیژی مسۆگەر بکەن.. بۆیە “ قەدەغەکردنی تەواوی چەکی ئۆتۆنۆم بە ناواقعیی دەبینم “..
ئەو ئەمە دەبەستێتەوە بە پێگەیەی ئاشکرانی ئەو دانوساندنانەوە لە چوارچێوەی Convention on Certain Conventional Wespons کورتکراوەی CCW..واتە ڕێکەوتنامە لەسەر چەکی تەقلیدی…دەکرێ..
زۆر لەدەوڵەتان ئارەزووی ڕێکەوتنێکی زیاتر دەکەن لەسەر چەکی ئۆتۆنۆم.. لێ هێشتا دژ وەستانەوە لەمەڕ ناوەڕۆکەکەیەوە هەیە.
“ئەمەریکا دژی قەدەغەکردنێتی، هندستان و ئیسرائیل و ئوستورالیاش چوونەتە ریزی ئەم بۆچوونەوە”
زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا قەدەغەکردنیان ناوێت بەڵام بانگەوازی یاساورێسایەکی توندی سیستەمی نیوە ئۆتۆنۆمی دەکەن و داوادەکەن شەڕ و لەبەکارهێنانەکاندا کۆنترۆڵێکی مرۆیانە
هەبێت.
Dahlmann دەڵێ: “ لە CCW دا دەبێت کۆدەنگی و سازانێک بکرێتە ئامانج ئەوەش لەهەنوومەدا بەرچاو ناکەوێ”..
هەروەها رووسیا ڕێبەندی دەکات “ دەکرێ ئەم بەزمە چارەسەر بکرێ، ئەگەر بێت و کەسێک دەستپێشکەری بکات، بابەتی چەکی ئۆتۆنۆم لە CCW لێک بترازێندرێ و گفتوگۆ لەدەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ بکات”.
ئەڵمانیا ئەتوانێ ئەوە بکات، رێکەوتن بەتەو پێش بەرێ . بەڵام ئایا ئەوانەی واژۆ لەسەر ڕێکەوتنەکە دەکەن پابەند دەبن پێوەی ئەوە پرسیارێکی ترە!.
سەرچاوە : رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی رۆژی ٢/٣/٢٠٢٣
بەپێویستی دەزانم سەرنجی خۆم لەمەڕ ناوەڕۆکی ئەم وتاتە بخەمە ڕوو.. بنۆڕن دەوڵەتە هەرە بەهێزەکان ئامادەکاریی بۆ بەدەستهێنانی چ چەک و ئامڕازێکی نوێ و ترسناکی جەنگ دەبەن!.. بە دڵنییاییەوە داگیرکەرانی کوردستان سوودمەنترینی ئەم تاوانە دەبن ، ئینجا دەبێت چارەنووسی کورد و ئەوا نەی تری بێ دەوڵەت لەسایەی ئەم نامرۆڤایەتییەدا بەکوێ بگات و چی بێت؟؟!!…